من كه‌ سه‌یرى فلیم ده‌كه‌م جۆره‌ كاره‌ساتێ ده‌بینم ناتوانم خۆم بگرم یه‌كسه‌ر دڵم ته‌نگ ده‌بێ و ده‌س ده‌كه‌م به‌ گریان وه‌ نازانم گوناهبار ده‌بم: ماڵپەڕی وەڵامەکان
من كه‌ سه‌یرى فلیم ده‌كه‌م جۆره‌ كاره‌ساتێ ده‌بینم ناتوانم خۆم بگرم یه‌كسه‌ر دڵم ته‌نگ ده‌بێ و ده‌س ده‌كه‌م به‌ گریان وه‌ نازانم گوناهبار ده‌بم
پرسیار:

به‌رِێزان سڵاوى خواى گه‌ورتان لێ بێ خواى گه‌وره‌ پاداشتى خێرتان بداته‌وه‌ : من كه‌ سه‌یرى فلیم ده‌كه‌م جۆره‌ كاره‌ساتێ ده‌بینم ناتوانم خۆم بگرم یه‌كسه‌ر دڵم ته‌نگ ده‌بێ و ده‌س ده‌كه‌م به‌ گریان وه‌ نازانم گوناهبار ده‌بم یان نا هه‌روه‌ها من له‌به‌ر ته‌نیایى و بێ تاقه‌تى سه‌یرى فلیم ده‌كه‌م هه‌میشه‌ به‌ته‌نهام . خوا جه‌زاتان بداته‌وه‌ كه‌ ئێوه‌ هیلاك ده‌بن به‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ى پرسیاره‌كانى ئێمه‌وه‌ .

به‌ناوى خواى به‌خشنده‌ى میهره‌بان
سڵاوى خواى گه‌وره‌ له‌ تۆش بێت ته‌ماشاكردنى فلیم ئه‌گه‌ر خراپ بێت تاوانه‌ و سه‌رپێچى خواى گه‌وره‌یه‌ وه‌ پێویسته‌ مرۆڤى موسڵمان له‌ خوا بترسێ و كاتى خۆى كه‌ سه‌رمایه‌ى ژیانی دونیاو دواڕۆژێتى به‌وه‌ وه‌ خه‌رج نه‌كات چونكه‌ خواى گه‌وره‌ سوێندى به‌ كات خواردووه‌ كه‌ ده‌فه‌رموێ : {وَالْعَصْرِ* إِنَّ الْإِنسَانَ لَفِي خُسْرٍ}.
وه‌ به‌ته‌نها بوونیش كارێكى خراپه‌ و له‌شه‌رعدا نه‌هى لێكراوه‌ وه‌ واچاكتره‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندى مرۆڤ بۆ دونیاو دواڕۆژى به‌ته‌نها ژیان به‌سه‌ر نه‌بات و به‌ته‌نها نه‌خه‌وێ وه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا ده‌فه‌رموێ : (الواحد شيطان والاثنان شيطانان والثلاثة الركب) رواه الحاكم وقال صحيح على شرط مسلم
واته‌ : یه‌ك كه‌س یه‌ك شه‌یتانه‌ دوو كه‌س دووشه‌یتانه‌ سێ كه‌س كۆمه‌ڵن شه‌یتان لێیان دووره‌ .
له‌ لایه‌ن مامۆستا (خلیل أحمد)ه‌ وه‌ وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌

سەردان: ٤,٥٨٨ بەش: شوێنکەوتنى ئارەزووەکان