سەیر كردنى فلمى ڕووت لە گەڵ خێزانى خۆت دا تاچەند گوناحە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
سەیر كردنى فلمى ڕووت لە گەڵ خێزانى خۆت دا تاچەند گوناحە؟

بسم الله الرحمن الرحیم

سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
سەیركردنى فلمى ڕووت خۆى گوناهە و هۆكاریشە بۆ گوناهى گەورە وخراپ تر، ئەنجا بێ شەرمییەكى گەورەیە لەبەرامبەر خوادا و دووركەوتنەوەیە لە ڕەحمەتى خوا، بەڵام لەگەڵ خێزاندا تەماشاى فیلمى خراپ سەرەڕاى گوناهى بۆ خۆت گوناهى ئەویشت لەسەرە چونكە پێغەمبەر فەرموویەتى: (كلكم راعٍ وكلكم مسئول عن رعيته) واتە: ئێوە هەمووتان چاودێرن هەموشتان لێپرسراون بەرامبەر ژێردەستەكاناتن ئەم كارە نەك هەر گوناهە و بەس بەڵكو لەدەستدانى غیرەت و پیاوەتیشە چونكە كەسى ناوبراو بەم كارەى خێزانى ڕادەهێنێت لەسەر كارى خراپ و ئارەزوو و شەهوەت لە خێزانیدا دەجوڵێنێت وە ئاراستەى دەكات بۆ شتانێكى خراپ.

لەلایەن مامۆستا (خلیل أحمد)ەوە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٨,١٠٣ بەش: شوێنکەوتنى ئارەزووەکان