بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە ، وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا ، وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
خوای گەورە فەرمان بە پیاوان و ئافرەتانیش دەكات كە چاوی خۆیان بپارێزن
سەبارەت بە پیاوان دەفەرموێ : (قُل لِّلْمُؤْمِنِينَ يَغُضُّوا مِنْ أَبْصَارِهِمْ وَيَحْفَظُوا فُرُوجَهُمْ ۚ ذَٰلِكَ أَزْكَىٰ لَهُمْ)ئهی محمد - ﷺ - به پیاوانی باوهڕداران بڵێ: با چاوی خۆیان بپارێزن له تێڕوانینی حهرام (چونكه زیناى چاو بریتییه له تێڕوانینى حهرام) [وَيَحْفَظُوا فُرُوجَهُمْ] وه دامێنی خۆیان بپارێزن له زینا، وه لهوهى كه كهس نهیبینێت [ذَلِكَ أَزْكَى لَهُمْ] ئهمه بۆ دڵ و دهرون و دینیان پاكتره (ئهوهى چاوى بپارێزێت له تێڕوانینى حهرام خواى گهوره روناكى به بینایی دهبهخشێت و دڵى پاراو دهكات، وه تێڕوانینى حهرام تیرێكى ژههراویه بۆ دڵ)
وە هەروەها فەرمان بە ئافرەتانیش دەکات و دەفەرموێ : [وَقُل لِّلْمُؤْمِنَاتِ يَغْضُضْنَ مِنْ أَبْصَارِهِنَّ وَيَحْفَظْنَ فُرُوجَهُنَّ] وە بە ئافرەتانی باوەڕداریش بڵێ: با چاوی خۆیان بپۆشن لە تێڕوانینی پیاوانی نامەحرەم ،وە با دامێنی خۆیان بپارێزن لە زینا .
وە پێغەمبەرى خوا ﷺ دەفەرموێ : زینای چاو : بریتی یە لە تێڕوانینی حەرام .
وە إبن القیم ڕەحمەتى خواى لێ بێ دەفەرموێ :
(گرتنی چاو و پاراستنی مرۆڤ بەرەو چاكەو بەختەوەری دەبات ، بەڵام تێڕوانین و بەرەڵا كردنی و تەماشاكردنی حەرام ، دڵ بەرەو وێران بوون دەبات و وا لەمرۆڤ دەكات هەمیشە لە بیركردنەوەدا بێت،وە هۆكاری خراپ لە سەر لاشەو دەروون بە جێ دەهێڵی )
وە حەسەنی بەصری ڕەحمەتى خواى لێ بێ دەفەرموێ :
هەر كەسێك چاوەكانی بەرەڵا بكات و بیگێڕێت بەملاو ئەولادا ئەوا خەم و خەفەتی زۆر دەبێت