زەرەر و زیانەکانى تاوان کردن چیە لە دنیا و قیامەت؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
زەرەر و زیانەکانى تاوان کردن چیە لە دنیا و قیامەت؟

تاوان و سەرپێچی زەرەر و زیانەكانیان زۆر زۆر گەورەیە، سزاكانی هەمەجۆرە، ئیتر چی لە دونیا بێت یان لە دواڕۆژ، لەسەر ئاستی تاكەكان بێت یان لەسەر كۆمەڵگاكان، لەوانە، زۆر بە كورتی:
1. مەحروم بوون لە زانستی شەرعی.
2. مەحروم بوون لە ڕزق و ڕۆزی و كار و كەسابەت.
3. نەمانی بەرەكەت. بەرەكەتی رزق و ڕۆزی، بەرەكەتی زانست، بەرەكەتی تەمەن.. هتد.
4. بەر لەعنەتكەوتنی لە لایەن ئاژەڵانەوە.
5. ئەو دڵتەنگی و بێ تاقەتیەی كە سەر دڵی دادەگرێت چ لە نێوان خۆیی و خەڵك بێت؟ یان لە نێوان خۆیی و خوای مەزن.
6. ڕەشبوونی دڵ.
7. تاریكی دڵ.
8. تەسكی و تەنگی دڵ.
9. خەمباری دڵ.
10. ئێش و ئازاری دڵ.
11. دڵەڕاوكێ.
12. گرانبوونی كار و بارەكان لەسەری.
13. ڕەش هەڵگەڕانی دەم و چاو.
14. مەحروم بوون لە تاعەت و عیبادەت، كە پێئەچێت بەهۆی تاوانێكەوە، دەیان كاری خێرت لە دەست بچێت، هەروەك چۆن بەهۆی تاوانێكەوە كار و كەسابەت و خێرێكی زۆرت لەدەست دەردەچێت.
15. تەمەن كورتی.
16. كەم سەركەوتن، كەمجار سەركەوتو دەبێت لە كارو بارەكانیدا.
17. گیرانەبونی دوعا.
18. نەمانی بەخششی خوایی و ناز و نیعمەت.
19. نقوم بون لە توڕەیی خەشم و نیقمەت.
20. لە شومی و غەڕی تاوان ئەوەیە: تاوانی تر بە دوای خۆیدا دێنێت.
21. كزبونەوەی چرای تەوبە.
22. ڕاهاتن لەسەر تاوانكردن.
23. غیرەت لە دڵدا كز دەكات تا وای لێدەكات بە تەواوەتی دەیمرێنێت.
24. شەرم و حەیا لە ئینساندا كز دەكات تا وای لێدەكات دەبێتە پێشەوا لە بێشەرمی و بێحەیاییدا.
25. تاوانكردن وا دەكات پەروەردگار بە كەم و سوك تەماشای بكات -خوای مەزن پەنا بدات-.
26. گەورە ڕاگرتنی پەروەردگاری پایەبەرز لە دڵدا لاواز دەكات.
27. بەردەوام بوون لەسەر تاوان كردن وا دەكات خوای مەزن سبحانە وتعالی بەندەكەی فەرامۆش بكات و بیداتە دەستی نەفسی خۆیی و شەیتانەوە، -پەنا بە پەروەردگاری مەزن-.
28. لە زیانەكانی تاوانكردن ئەوەیە: زەرەرەكەی هەندێك جار سەردەكێشێ بۆ دەوروبەر.
29. لاوازكردنی بیر و هۆش و عەقڵ.
30. مۆردانە سەر دڵ.
31. ترس و بیم دڵ دادەگرێت، ئەو ئەمان و دڵنیاییەی ئەوسای نامێنێت.
32. تاوانكردن مرۆڤ بێ ڕێز دەكات دوای ئەوەی بەڕێز و شكۆ بووە.
33. ئاخر شەڕی.
34. سزای دواڕۆژ.
35. دوای ئەوەی بەندەی خوا بووە دەبێتە بەندەی هەزارەها شەیتانی مرۆیی و جنۆكەیی، هەزارەها هەوا و ئارەزوی بێكەڵك.
36. هەروەها لە زیانەكانی تری تاوانكردن: لە دەستچونی بە نرخترین و گرانترین و بە بەهاترین شت كە ئەویش بریتیە لە: كات، كە هەرگیز و بە هیچ شتێك تەعویز ناكرێتەوە و بۆی ناگەڕێتەوە.
بە كورتی زیانە پیسەكانی تاوانكردن لەوە زۆرتن كە كورتهەڵبهێنرێن و حەصر بكرێن. هەروەكو چۆن سودە چاكەكانی تاعەت و عیبادەتكردن لەوە زۆرتن كە كورتهەڵبهێنرێن و حەصر بكرێن، بە كورتتر: هەرچی خێری دونیاو ئاخیرەت هەیە لە تاعەت و عیبادەتكردنی خوادایە، هەرچی شەڕ و خراپەی دونیا و ئاخیرەتیشدایە لە تاوان و سەرپێچیكردنی خوادایە.

له‌ كتێبى : چۆن ته‌وبه‌ بكه‌م؟
مامۆستا علی خان

سەردان: ٣,١٠٣ بەش: شوێنکەوتنى ئارەزووەکان