چى بەو کەسانە دەڵێن کە سەیری فیلمی بێ‌ ڕەوشتی دەكەن ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
چى بەو کەسانە دەڵێن کە سەیری فیلمی بێ‌ ڕەوشتی دەكەن ؟

بە هەموو ئەو كەسانەی سەیری فیلمی بێ‌ ڕەوشتی دەكەن دەڵێین : 
1 : ئایا دەزانیت ئەو وێنە ڕووتانەی سەیری دەكەیت یەكێكە لەتاوانە گەورەكان .
2 : ئایا دەزانیت سەیركردنی ئەم دیمەنانە دەتكاتە میراتگری زەلیلی و لاوازی .
3 : ئایا دەزانیت سەیركردنی ئەو زیناكارانە لەپێش چاوی خەڵكی بچوكت دەكاتەوە .
4 : ئایا دەزانیت خواى گەورە چاودێرە بەسەرتەوە و لەو کاتەدا دەتبینێت.
5 : ئایا وێنەی ئەو كەسە زیناكارانەت لەمێشكدا جێگركردووە (ئەمە توڕەبونە لەلایەن خواوە)
هەموومان چیرۆكی خواپەرەستەكەی بەنی ئیسرائیلمان بیردێتەوە كاتێك دایكی پاڕایەوە بۆتەنها جارێك (ڕووی ئافرەتی داوێن پیس ببینێت) .
6 : ئایا دەزانیت سەیركردنی ئەم دیمەنانە وات لێ دەكات لەبچوكترین شت بترسیت .
7 : ئایا دەزانیت هەرگیز ناتوانیت زانستی شەرعی بەدەستبێنی ئەگەر سەیری ئەو وێنەو فیلمە ڕووتانە بكەی .
8 : ئایا دەزانیت بێ بەش دەبیت لەپێكەوەنانی ژیانی هاوسەرگیری حەڵاڵ لەگەڵ ئەو هاوسەرەی كەخۆشت بوێت و خۆشتی بوێت .
9 : ئایا دەزانیت ئەو كردەوە قێزەونانەی هەڵدەستیت بەئەنجامدانی دەبێتە هۆكاری ئەوەی پیاوچاكان ڕقیان لێت بێتەوە تەنانەت ئەگەر بۆیان نەگێڕڕێتەوە لەوەی ئەنجامت داوە .
10 : ئایا دەزانیت پێویستە تەماشای ئەو كەسە زیناكارانە بكەیت بەڵام ئەو كاتەی بەردباران دەكرێن تاوەكو دەمرن .
11 : ئایا دەزانیت هەموو ئەو وێنەو فیلمە بێ رەوشتیانەی سەیرت كردووە دەبێتە هۆی ئەوەی باجێكی زۆر گرانبەها بدەیت ئەگەر نەگەڕێیتەوە بۆلای خوا ، بەڕاستی خوا زۆر باڵادەست و خاوەن تۆڵەیە .
12 : ئایا ڕازی دەبیت هەواڵی مردنی كەسێكت بۆبێنن كە خۆشت دەوێت بەڵام لەو كاتەیشدا تۆ لەسەر ئەو سایتانە دانیشتبیت .
13 : ئایا دەزانیت ڕەنگە لەپێناو قیزەونی ئەم سەیركردنەت خوا بتبات بەناخی زەویدا .
14 : ئایا دەزانیت ڕەنگە لەسەر ئەم حاڵەتە بمریت (ئاخر شەڕ بیت) .
15 : پەروەردگارت لەسەرخۆیە ، لێت دەگەڕێت ، بەڵام بەمە دڵخۆش مەبە چونكە پێویستە باجەكەی بدەیت هەرچەندە دوای ماوەیەكی زۆریش بێت ئەگەر بێت و نەگەڕێیتەوە بۆلای خوا.
16 : ئایا دەزانیت هەركەسێك لەپێناوخوادا واز لەشتێك بهێنێت ، خوای گەورە بەباشتر لەوە بۆی قەرەبوو دەكاتەوە .
17 : ئایا دەزانیت پەروەردگارت دەوڵەمەند و سوپاس كراوە ، لەگەڵ ئەوەشدا پێی خۆشە کاتێک بەندەیەکى تەوبە دەکات و دەگەڕێتەوە بۆ لاى .
18 : ئایا دەزانیت پەروەردگارت بەفەزڵی خۆی دەوڵەمەندت دەكات ئەگەر لەكۆتایدا داوای لێ‌ بوردنی لێ‌ بكەیت ، نەفسی خۆت بەراورد بكە لەگەڵ ئەو كەسەی لەپێناو خوادا دەجەنگێت ، زۆر بەباشی ژیانی هاوەڵە گەورەكان و پیاوچاكان بخوێنەوە پاشان بزانە ئێستا كۆمەڵە بەندەیەك هەن لە خواى گەورە دەترسن و تەقواى خواى گەورە ئەنجام دەدەن بەو شێوازەی شایستەی خوا بێت ، هەموو ئەمانە بەڵام تۆ لەگەڵ پەروەردگاری جیهانیان دەجەنگیت بەئەنجامدانی سەرپێچیەكان ، شاشەی كۆمپیوتەر و تەلەفۆنەكەت مەكەرە سەرشۆڕی دونیا و سزای دواڕۆژ .
دڵنیابە لەوەی دوای دابەزاندت بۆ ناو گۆڕ چاوەكانت دەخوات و بەتەنها ئەو وێنانە دەمێنێتەوە كە بینیوتە ، پاشان دەبێتە ئاخ و حەسرەت بۆت ئەگەر ئێستا ڕانەوەستیت و نەگەڕێیتەوە بۆلای پەروەردگاری جیهانیان .
بڵاوی بكەرەوە بۆئەوەی بكەوێتە سەرتەرازوی چاكەكانت و جگە لەخۆت لێی سودمەند بێت و پاداشتت دەست بكەوێت .

سەردان: ٢,٦٩٣ بەش: شوێنکەوتنى ئارەزووەکان