ئەگەر بزانى کچێک حەز دەکات شوت پێ بکات دروستە سەیرى بکەى؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئەگەر بزانى کچێک حەز دەکات شوت پێ بکات دروستە سەیرى بکەى؟

بسم الله الرحمن الرحيم 

ڕوون و ئاشكرایە حوكمى ڕوانین بۆ ئافرەتانى نامەحرەم دروست نییە و تاوانە بەبەڵگەى قورئان و سوننەتى (صحيح)ى پێغەمبەر ، خواى گەورە دەفەرموێ: {قُل لِّلْمُؤْمِنِينَ يَغُضُّوا مِنْ أَبْصَارِهِمْ وَيَحْفَظُوا فُرُوجَهُمْ ذَلِكَ أَزْكَى لَهُمْ إِنَّ اللَّهَ خَبِيرٌ بِمَا يَصْنَعُونَ} سورة النــور(30).
بەڵام ڕوانین بەمەبەستى خوازبێنى و مارەكردن كارێكى دروستە بەبەڵگەى ئەم فەرمودەیەى (محمد)ى كوڕى سلمة‌ ئەڵێ: ویستم خوازبێنى ئافرەتێك بكەم بۆیە بۆ ئەو مەبەستە خۆم دا دەشارد بۆ ئەوەى بیبینم تاوەكو لەڕێگەى باخەكەیاندا تەماشام كرد پێیان ووتم: ئەوە تۆ ئەو كارە دەكەى و هاوەڵى پێغەمبەرى خوا شیت؟ ئەویش گوتى: گوێم لە پێغەمبەرى خوا بوو دەیفەرموو (إذا ألقى الله في قلب امرئ خطبة امراةٍ فلا بأس أن ينظر إليها) صحيح سنن ابن ماجه للألباني (1510).
واتە: هەركاتێ خواى گەورە نیازى خوازبێنى ئافرەتێكى خستە دڵى كەسێكەوە قەیدى ناكات تەماشاى ئەو ئافرەتە بكات.
كەوابوو تەماشاكردنى ئەگەر بەم نیازە بێت دروستە بەڵام تەنها لەبەر ئەوەى ئەو حەزى كردووە لە زواج لەگەڵت ئەمە دروست نییە و فێڵێكە لە فێڵەكانى شەیتان و پێویستە موسڵمان وریا بێت.

لە لایەن مامۆستا (خلیل أحمد) ەوە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٢,٦٢٠ بەش: شوێنکەوتنى ئارەزووەکان