بە كار هێنانی دەرمان بۆ ئەوەی کەچەڵ نەبێت یان پرچ چاندن وە یان نەشتەرگەرى جوان كاری ئایا حەرامە ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
بە كار هێنانی دەرمان بۆ ئەوەی کەچەڵ نەبێت یان پرچ چاندن وە یان نەشتەرگەرى جوان كاری ئایا حەرامە ؟

بسم الله الرحمن الرحيم

ئەم پرسیارە سێ بڕگەیە بۆیە وەڵامەكەشی دەبێتە سێ بەشەوە:
یەکەم : بە كار هێنانی دەرمان بۆ ئەوەی ئەصلەع وکەچەڵ نەبێت: ئەگەر ئەو دەرمانەی كەوا بە كاردەهێنرێت زیانی نەبێت ئەوا دروستە و هیچی تێدا نى یە چونكە مانەوەی مووی سەر بەشێكە لە جوانی مرۆڤـ.
دووەم : پرچ چاندنیش دەبێت بە دوو بەشەوە:
أ - ئەگەر پرچی مرۆڤێكی تر بە كار بێنێت ئەوا دروست نى یە.
ب- بەڵام ئەگەر لە پرچی خۆیی بۆ بچێنرێت ئەوا دروستە إن شاء الله.
سێیەم :  نەشتەگری جوان كاری ئەگەر بۆ لابردنی كەموكوڕییەك (عەیبەیەك) بێت ئەوا هیچی تێدا نى یە و دروستە، بۆ نموونە ئەگەر كەسێك لووتی لار بێت و ڕاستیكاتەوە، یان ئەگەر دانێكی زیادی هەبێت و ئازاری بدات یان بەنجەیەكی زیادی هەبێت ئەوا لایدەبات.بەڵام ئەگەر بۆ لادانی كەموكوڕییەك (عەیبەیەك) نەبوو ئەوا حەرامە و دروست نى یە وەك لابردنی مووی ڕوومەت یان شاش كردنی دانەكان.

لە لایەن مامۆستا (محمد عبدالرحمن) ەوە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٢,٥٥٥ بەش: هەمەجۆر