گەنجێک خوی نهێنی ئەنجام دەدات و نوێژی بەیانیش ناکات: ماڵپەڕی وەڵامەکان
گەنجێک خوی نهێنی ئەنجام دەدات و نوێژی بەیانیش ناکات
پرسیار:

من گەنجێکم دوو تاوانم تێدایە 
یەکەمیان : خوی نهێنى ئەنجام دەدەم و هەوڵدەدەم کە وازی لێ بێنم و بۆم ناکرێ .
دوووەم : نوێژى بەیانیان ناکەم لەگەڵ ئەوەشدا زۆر سەرزەنشتی خۆم دەکەم .
ئایا ئامۆژگاریتان چیە؟

داواکارین خوای گەورە ئێمە و ئەویش جێگیر و سەقامگیر بکات، دەڵێم: ئەم کەسە إن شاء الله ویستی خێری لێ دەکرێت لە داهاتودا چونکە هەوڵی داوە کە واز لەو کارەی بهێنێ، وە هەرکەسێکیش شتێک بەدڵسۆزی لە پێناو خوای گەورە بکات و دوعا بکات ئەگەر ڕاستگۆ بوو  ئەوە خوای گەورەش یارمەتی دەدات.

جا بۆیە بەو برایەم دەڵێم: ڕاستگۆبە لەگەڵ خودادا، دوعا و نزا بکە لە سوجددا وە لەنێوان بانگ و قامەت و سێیەکی شەو چونکە ئەمانە یارمەتیت دەدەن کە ئەم بابەتە بەتەواوی واز لێبهێنی.

سەبارەت بە نوێژی بەیانیش هەوڵدە زوو بخەویت چونکە ئەوانەی نوێژی بەیانی دوا دەخەن ئەوە بەهۆی خەوە قوڵەکەیانەوەیە چونکە درەنگ خەوتون، ئەمەش پێچەوانەی ئەوەیە کە پێغەمبەری خوا ئەنجامی داوە، چونکە ئەو بەباشی نەزانیوە کە پێش عیشا بخەویت وە لەدوای عیشا قسە بکەیت چونکە مرۆڤ ئەگەر لەدوای عیشا مایەوە ونەخەوت ودەمەتەقێی کرد ئەوە بۆ نوێژی بەیانی  بەخەبەر نایەت .

جا بۆیە ئامۆژگاری ئەم برایەمان ئەکەین بەوەی زوو بخەوێت ، وە ئامۆژگاری ماڵەوەشیان ئەکەین کە خەبەرى بکەنەوە بۆ نوێژی بەیانی و وازی لێنەهێنن تاوەکو هەڵدەستێ چونکە هەندێ لە خەڵکی کاتێک دێ بۆ هەستانى منداڵەکانى بۆ نوێژ دەڵێ: ئەی فڵان ئەی فڵان هەستە بانگی بەیانی دا پاشان دەڕوات و نازانێ ئایا نوێژی کرد یاخود نا، جا بۆیە ئەم جۆرە گەنجانە دەبێت پێیان بڵێی هەستە و لای سەریان بوەستی تاوەکو هەڵدەستێ ، تەنانەت هەندێ گەنجی دیکە بە هەستانیش هەر کیفایەت ناکات چونکە لەوەیە هەستێ پاشان بخەوێتەو ئەمانە دەستیان دەگیرێ تاوەکو دەچێ دەستنوێژ دەگرێ .

وەڵامى زانایای پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله-
سەرچاوە: سلسلة اللقاء الشهري " اللقاء الشهري[9]

سەردان: ٤,٢٠٨ بەش: شوێنکەوتنى ئارەزووەکان