ئایا حوكمى چونى ئافره‌تان چى یه بۆ شایى و ئاهه‌نگ و هۆڵ هه‌روه‌ك له‌و شوێنانه‌دا گۆرانى و مۆسیقا و تێكه‌ڵاوى تیادایه ئایا ئه‌گه‌ر ئاماده‌بى بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ى خاوه‌ن ئاهه‌نگه‌كه و بینینى بوك نه‌ك بۆ گوێگرتن له گۆرانى و مۆسیقا هه‌ر گوناه بارده‌بیت؟
ئه‌گه‌ر ئاهه‌نگى هاوسه‌رگیرى هیچ تاوانێكى تیادا نه‌بوو وه‌كو تێكه‌ڵاوى ژنان و پیاوان و گۆرانى وتن و مۆسیقا وه یان ئه‌گه‌ر تۆ ئاماده‌بویت توانات هه‌بوو له‌و شوێنه‌دا هه‌ر تاوان و سه‌رپێچییه‌ك ئه‌نجام ده‌درێت لایده‌یت و بیگۆڕیت ئه‌وه دروسته، به‌ڵكو ئه‌گه‌ر تواناى گۆڕینى تاوانت هه‌بوو ئه‌وه واجبه، كه ئاماده‌بیت بۆ گۆڕینى تاوان و خراپه‌كان، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له ئاهه‌نگ هۆڵ و شایى و كۆمه‌ڵێك تاوان و خراپه‌ى تیادا بوو وه‌ك باسمان كرد له گۆرانى و مۆسیقا و تێكه‌ڵاوى ژنان و پیاوان تۆش نه‌تده‌توانى بیگۆڕیت ئه‌و خراپانه ئه‌وه له‌و كاته‌دا دروست نیه به‌هیچ شێوازێك تۆ ئاماده‌بیت له‌و شوێنه‌دا و وه‌ڵامى ئه‌و ده‌عوات و بانگكردنه بده‌یته‌وه، چونكه خواى گه‌وره ده‌فه‌رمووێت:
[ وَذَرِ الَّذِينَ اتَّخَذُوا دِينَهُمْ لَعِبًا وَلَهْوًا وَغَرَّتْهُمُ الْحَيَاةُ الدُّنْيَا وَذَكِّرْ بِهِ أَنْ تُبْسَلَ نَفْسٌ بِمَا كَسَبَتْ لَيْسَ لَهَا مِنْ دُونِ اللَّهِ وَلِيٌّ وَلَا شَفِيعٌ] [الأنعام: ٧٠ ]. واته: وازبێنه له‌و كه‌سانه‌ى كه دینه‌كه‌یان كردووه‌ته گاڵته و گه‌پ و ژیانى دونیا هه‌ڵیانى خه‌ڵه‌تاندووه وه یادیان بخه‌ره‌وه به‌هۆى تاوانه‌كانیانه‌وه توشى به‌ڵا و موسیبه‌تێك ببن، كه هیچ كه‌سێك نه‌بێت جگه له خوا پشتیوان و تكاكاریان بێت.
هه‌روه‌ها خواى گه‌وره له ئایه‌تى تریشدا ده‌فه‌رمووێت: [ وَمِنَ النَّاسِ مَنْ يَشْتَرِي لَهْوَ الْحَدِيثِ لِيُضِلَّ عَنْ سَبِيلِ اللَّهِ بِغَيْرِ عِلْمٍ وَيَتَّخِذَهَا هُزُوًا أُولَئِكَ لَهُمْ عَذَابٌ مُهِينٌ] [لقمان: ٦].
واته: هه‌ندێك له خه‌ڵكى كڕیارى قسه‌ى بێ‌سود و تاوان و بێكه‌ڵكن، وه‌كو گۆرانى تا به‌نه‌زانى خه‌ڵكى له ڕێگه‌ى خوا پێ لاده‌ن به گاڵته ده‌یگرن ئه‌وانه سزاى سه‌رشۆڕكه‌ریان بۆ هه‌یه لاى خوا.
هه‌روه‌ها فه‌رمووده‌ى زۆر هاتووه له‌سه‌ر حه‌رامێتى گۆرانى و مۆسیقا و هاوشێوه‌كانى، به‌ڵام ئاهه‌نگ گێران به ڕۆژى له دایك بوونى كه‌سێك ئه‌ویش هه‌ر دروست نیه و حه‌رامه، چونكه كارێكى بیدعه‌یه ئیللا بۆ ئه‌وه نه‌بێت ئاماده‌بیت، كه خراپه‌كانیان لێ ئاگادار بكه‌یته‌وه و لابده‌یت و حوكمى خوایان بۆ ڕون بكه‌یته‌وه ، ئه‌گینا دروست نیه ئاماده‌بیت.