حوکمی گێڕانەوەی نوكتە و چیرۆک و قسەی هەڵبەستراو چیە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی گێڕانەوەی نوكتە و چیرۆک و قسەی هەڵبەستراو چیە؟

نوکتە و چیرۆكە خەیاڵی ‌و ناڕاستی یەكان كە دروست كراوی خەیاڵەو هیچ بنچینەیەكی نی یە ئەم فەرموودەیەی پێغەمبەر () دەیگرێتەوە كە دەفەرمێت: [وَيْلٌ لِمَنْ حَدَّثَ فَكَذَبَ لِيضَحكَ بِه القومُ وَيلٌ له ثُمَّ ويل له] (صحيح الجامع الصغير: 7136).
واتە: هاوارو سزا بۆ ئەو كەسەی كە قسە بكات ‌و درۆ بكات بۆ ئەوەی خەڵكی پێبكەنن هاوارو سزا بۆ ئەو، هاوارو سزا بۆ ئەو.
سێ‌ جار پێغەمبەر () دوبارەی كردەوە ئەمەیش بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كە حەرامە، بۆیە هەركەسێك چیرۆكی خەیاڵی ناڕاستی باس بكات بۆ ئەوەی خەڵكی پێبكەنێت ئەوا تاوانبارە‌و هەڕەشە لێكراوە بەم هەڕەشەیە -پەنا بە خوای گەورە-: [ويل لمن حدث فكذب ليضحك به القوم ويل له ثم ويل له] (اللقاء الشهري، رقم: 13، ص48-49).
لە فەتواكانى زاناى پایەبەرز الشیخ محمد بن صالح العثيمين (رحمه الله)
كۆكردنەوەو وەرگێڕانى:م/ صلاح الدین عبدالكریم

 

سەردان: ٤,٤٦٣ بەش: تاوانه‌كان