ئایا كوشتنى منداڵ لە سكى دایكى دا پێش ئەوەى تەمەنى بگاتە 40 ڕۆژ دروستە ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا كوشتنى منداڵ لە سكى دایكى دا پێش ئەوەى تەمەنى بگاتە 40 ڕۆژ دروستە ؟

بەناوى خواى بەخشندەو میهرەبان

منداڵ لە بار برن دروست نى یە ئیللا بە سێ مەرج نەبێت:
1 ـ دەبێت تەمەنی كۆرپەلەكە لە 40 ڕۆژ تێپەڕی نەكردبێت واتە ڕۆحی بە بەردا نەكرابێت.
2 ـ لە كاتێكدا كە مانەوەی ئەو كورپەیە لە سكی دایكیدا ببێتە هۆی ترسناكی بۆ لە ناو چوونی دایەكەكە بە شایەتی دوو دكتۆری متمانەپێكراو (ثقة‌) و پسپۆر (اخصائي) لەم بوارەدا.
3 ـ دەبێت باوكی كۆرپەڵەكە بەو لە بار بردنە ڕازی بێت.
جا ئەگەر هەموو ئەم سێ مەرجەی تێدا كۆنەبێتەوە ئەوا دروست نى یە كۆرپەڵەكە لە بار ببرێت.
بەڵام ئەگەر منداڵەكە ڕۆحی بە بەردا كرابوو ئەوا كوشتنی و لە بار بردنی بە (قتل عمد) واتە كوشتنی بەئەنقەست حیساب دەكرێت و یەكێكە لە تاوانە گەورەكان خوا پەنامان بدات.
ئەم پرسیارە لە لایەن (مامۆستا محمد عبد الرحمن)ە وە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٣,٤١٤ بەش: تاوانه‌كان