کاتێک گوێزەبانە بۆ منداڵ دەکرێ ئایا بکرێتە چێشت باشترە یان هەر بە گۆشتى دابەشبکرێ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
کاتێک گوێزەبانە بۆ منداڵ دەکرێ ئایا بکرێتە چێشت باشترە یان هەر بە گۆشتى دابەشبکرێ؟
پرسیار:

ئایا ڕاستە ئەو حەیوانەى دەکرێتە گوێزەبانە (عەقیقە) بۆ منداڵ نابێ ئێسکی بشکێنرێ؟

وە ئایا گۆشتەکەى بکرێ بە چێشت باشترە یان هەر بە گۆشتى دابەش بکرێ؟

وە دروستە گۆشتى گوێزەبانە بۆ وەلیمە بەکاربهێنرێ؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.

 یەكەم: شكاندنى ئێسكى ئاژەڵى گوێزەبانە
 دروستە ئێسكى ئاژەڵى گوێزەبانە بشكێنرێت لەدواى سەربڕینى و ئەمەش مەزهەبی مالیكیەكان(١)، و شافعیەكان (على الأصحِّ)(٢)،و وتەى زوهریەو(٣)،و وتەى پەسەندكراوى ابنُ المُنذِرِ(٤) ، و ابن حەزم(٥) ، و ابن عوسەیمینە(٦).
ئەوەش لەبەر ئەمانەى خوارەوە:
یەكەم:
هیچ شتێك بە راستى و دروستى نەهاتووە لەرێگرى كردن لەوە و تەنانەت لەسەر مەكروه بوونیشی بۆیە ئاساییە ورێگەپێدراوە(٧).
دووەم: عادەت وایە كە ئێسكى ناوگۆشت هەر دەشكێنرێت،ئەوەش لەبەر ئەوەى بەتەواوى سوود لەو خواردنە وەربگیرێ و هیچ بەرژەوەندیەك لەوەشدا نییە كە رێگری لەوە بكرێت(٨).
سێ یەم: سەربڕینى ئاژەڵەكە گەورەترە لە شكانى ئێسكەكەى(٩).

 دووەم: حوكمى لێنانى گۆشتى گوێزەبانە 
بەچێشت كردن ولێنانى گۆشتى گوێزەبانە باشتر وچاكترە لەوەى هەر بە گۆشتى دابەش بكرێت و ئەمەش مەزهەبی زۆرینەى زانایانە لە مالیكیەكان(١٠)،و شافعیەكان(١١)،و حەنبەلیەكان(١٢)؛و ئەوەش لەبەر ئەوەى ئەگەر بیكات بە چێشت ئەوا تێچوى بەچێشت كردنى لەسەر هەژاران و دراوسێ دەكەوێت و زێدە چاكەیەكە و شوكرى ئەو نیعمەتەشە(١٣).

 سێیەم: دابەش كردنى گۆشتى گوێزەبانە و كردنى بە وەلیمە 
 حەڵاڵ ورێگەپێدراوە گۆشتى گوێزەبانە دابەش بكرێت یاخود بكرێت بەچێشت و وەلیمە وئارەزومەندانەیە(١٤)، و وئەمەش مەزهەبی حەنەفیەكان(١٥)، و وتەى ابن باز(١٦)، و ابن عوسەیمینە(١٧)؛و ئەوەش لەبەر ئەوەى هیچ نەهاتوە لە پێغەمبەرى خواوە كە ئاماژە بێت بۆ ئەمە یان ئەوەیان(١٨). 


(١) ((التاج والإكليل)) للموَّاق (3/257)، ((حاشية العدوي على كفاية الطالب الرَّبَّاني)) (1/593، 594).  
(٢) ((المجموع)) للنَّووي (8/430)، ((روضة الطَّالبين)) للنَّووي (3/231).
(٣)پێشەوا نەوەوى دەڵێت: ( پێشەوا ابن المنزر دەڵێت: پێشەوا زوهرى رێگەى داوە كە ئێسكى ئاژەڵى گوێزەبانە بشكێنرێت ) ((المجموع)) (8/448).
(٤) پێشەوا ابنُ المُنذِرِ دەڵێت: ( ئەگەر ویستى دەتوانێ ئێسكەكەى بشكێنێت و ئەگەریش نەیویست ئەوا نایشكێنێت ) ((الإقناع)) (1/380).
(٥) پێشەوا ابن حەزم دەڵێت: ( شكاندنى ئێسكەكەى هیچی تێدا نییە وئاساییە )  ((المحلى)) (6/234). وە دەڵێت: ( هیچ هەواڵێكى راست ودروست نەهاتووە لەسەر رێگرى كردن لە شكاندنى ئێسكەكەى ) ((المحلى)) (6/234).
(٦) پێشەوا ابن عوسەیمین دەڵێت: ( ئەگەر ئێسكەكەى بشكێنرێت ئەوا ئاساییە وهیچی تێدا نییە ) ((مجموع فتاوى ورسائل ابن عثيمين)) (25/284).  
(٧) ((المجموع)) للنَّووي (8/430)، ((تحفة المودود)) لابن القيِّم (ص 79).
(٨) ((تحفة المودود)) لابن القيِّم (ص 79).  
(٩) ((الحاوي الكبير)) للماوَرْدي (15/130).
(١٠) ((التاج والإكليل)) للموَّاق (3/257)، ((مِنَح الجليل)) لعُلَيْش (2/491). 
(١١) ((الفروع)) لابن مفلح (6/113)، ((كشَّاف القِناع)) للبُهُوتي (3/30). 
(١٢) ((تحفة المودود)) لابن القيِّم (ص 76). 
(١٣) ((الغرر البهية)) لزكريا الأنصاري (5/173). 
(١٤) مالیكیەكان بە مەكروهیان زانیوە كە بكرێت بە وەلیمە و بكرێتە چێشت و خەڵكى بۆ بانگ بكرێت لەترسی تووش بوون بە خۆهەڵكێشان و شانازى كردن. ((التَّاج والإكليل)) للموَّاق (3/257)، ((حاشية العدوي على كفاية الطالب الرَّبَّاني)) (1/746). پێشەوا نەوەوى دەڵێت: ( بەخشینەوەى گۆشت وشلەكەى بەسەر هەژاران و ناردنى بۆیان باشترە لەوەى ئەوانى بۆ بانگ بكرێت و ئەگەریش بانگیشیان بكا بۆى هەر ئاسایی و رێگەپێدراوە ) ((روضة الطالبين)) (3/231). 
(١٥) ((حاشية ابن عابدين)) (6/336).
(١٦) پێشەوا ابن باز دەڵێت: ( گوێزەبانە بابەتەكەى فراوانە و هیچ لە پێغەمبەرى خواوە نەهاتووە كەبەڵگەبێت لەسەر ئەمە یان ئەوەیان, بەڵكو سەرى دەبڕێت و ئەگەر ویستت دابەشی بكە بەسەر دراوسێ و خزم و هەژاراندا و ئەگەریش ویستت هەندێكى ببەخشە و هەندێكیشی بكە بەچێشت ودۆست ودراوسێ بۆ بانگ بكە بۆ ئەوەى ماوەتەوە, دەشتوانى هەمووى بكەى بەچێشت، جا هەمووى خێر وچاكە ولێى بخۆى ولێى بدەى بەدەرخوارى خەڵكى) ((فتاوى نور على الدرب)) (18/217). 
(١٧) پێشەوا ابن عوسەیمین دەڵێت: ( لێى دەخورێت و بەهەدیە دەدرێت و لێیشی دەبەخشرێت وەكو صەدەقە، وە ئەندازەیەكى دیارى كراو نییە لەوبارەیەوە كەپێوەى پابەند بین، هەرچەند دەتوانرێت لێى دەخورێت و هەرچەند دەكرێ لێى ببەخشرێ و هەرچەندێكیش دەتوانێ بیدات بەهەدیە وپێشكەشی كەسانى ترى بكات، وە دەشتوانێت خزمان و دۆستانى بۆ كۆبكاتەوە ئیتر لەنێو شاربن یان دەرەوەى شار، بەڵام لەم حاڵەتەدا دەبێت هەر بەشێك بۆ هەژاران دابنرێت، وە ئاساییشە ئەگەر بكرێت بە چێشت و ببەخشرێت یاخود هەر بەكاڵى ببەخشرێت، هەموو ئەمانە دەتوانێ وئارەزومەندانەیە ) ((مجموع فتاوى ورسائل العُثيمين)) (25/206).
(١٨) ((فتاوى نور على الدرب)) لابن باز (18/217). 

سەردان: ٢,٨٧٤ بەش: گوێزەبانە