حوكمى وەڵامدانەوەى بانگهێشتى گوێزەبانە: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوكمى وەڵامدانەوەى بانگهێشتى گوێزەبانە
پرسیار:

حوكمى وەڵامدانەوەى بانگهێشتى گوێزەبانە چیە؟ ئەگەر کەسێک دەعوەت کرا بۆ گوێزەبانە ئایا واجبە بڕوات یان سونەتە؟

 بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.

سەبارەت بە حوكمى وەڵامدانەوەى بانگهێشتى گوێزەبانە 
سوننەتە موسڵمان وەڵامى بانگهێشتى خواردنى گوێزەبانە بداتەوە ئەگەر تاوانى تێدا نەبوو، ئەوەش بە كۆڕاى هەر چوار مەزهەبە فیقهیەكەى حەنەفیەكان(١)،و مالیكیەكان(٢)،و شافعیەكان(٣)،و حەنبەلیەكان(٤).
بەڵگەكان: 
یەكەم : لە سوننەتدا
1- لە بەرائی كوڕى عازبەوە رضي الله عنه دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرمانى پێ كردین بە حەوت شت و نەهى حەوت شتیشی لێ كردین: فەرمانى پێ كردین بە شوێن كەوتنى جەنازە و سەردانى كردنى نەخۆش و وەڵام دانەوەى بانگهێشت و سەرخستنى ستەم لێكراو و بەجێگەیاندنى سوێندى ئەو كەسەى سوێندت لەسەردەخوات و وەڵامدانەوەى سەلام و وەڵامدانەوەى ئەو كەسەى كە دەپژمێت و دەڵێت "الحمد لله".... (٥).

2- لە جابرى كوڕى عبدالله وە رضي الله عنه دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرمووى: ((إذا دُعِيَ أحدُكُم إلى طعامٍ فلْيُجِبْ، فإنْ شاء طَعِمَ، وإنْ شاء تَرَكَ))(٦). واتە: ئەگەر یەكێكتان بانگهێشت كرا بۆ خواردنێك با بڕوات، جا ئەگەر ویستى ئەوا نان دەخوات و ئەگەریش نەیویست ئەوا نایخوات و وازى لێ دەهێنێت.
دووەم: لە وەڵامدانەوەى بانگهێشتدا ڕاگرتنى دڵى كەسەكەى تێدایە و ڕەچاوى هەست وسۆزى دەكرێت(٧).


(١) ((البناية شرح الهداية)) للعَيْني (12/84)، ((حاشية ابن عابدين)) (6/347). 
(٢) ((الشرح الكبير للدردير وحاشية الدسوقي)) (2/337)، ((الاستذكار)) لابن عبدالبر (5/532). 
(٣) ((تحفة المحتاج)) لابن حجر الهَيْتَمي (7/426)، ((حاشيتا قليوبي وعميرة)) (3/296
(٤) ((شرح منتهى الإرادات)) للبُهُوتي (3/33)، ((مطالب أولي النُّهى)) للرُّحيباني (5/234).
(٥) أخرجه البُخاريُّ (1239) واللَّفظُ له، ومسلمٌ (2066). 
(٦) أخرجه مسلم (1430).    
(٧) ((شرح منتهى الإرادات)) للبُهُوتي (3/33). 

سەردان: ١,٩١٣ بەش: گوێزەبانە