حوكمى گوێزەبانە و ئەوەى بۆ منداڵى نێر و مێ سەردەبڕدرێت: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوكمى گوێزەبانە و ئەوەى بۆ منداڵى نێر و مێ سەردەبڕدرێت
پرسیار:

ئایا حوکمی گوێزەبانە چیە؟ واجبە یان سوننەتە؟ بۆ منداڵی کوڕ چەند حەیوان سەردەبڕدرێ ؟ وە بۆ کچ چەند دانە؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.

 یەكەم: حوكمى گوێزەبانە. 
 گوێزەبانە سوننەتێكى جەخت لەسەركراوە و مەزهەبی شافعیەكان (1 )، و حەنبەلیەكان( 2)، و كۆمەڵێكیشە لە سەلەف( 3)، و وتەى هەڵبژێردراوى شێخ ابن باز(4 )، و ابنِ عثيمين( 5)، و لیژنەى هەمیشەیی فەتوایش فەتوای بەمە داوە(6)، وە ئیجماعى زانایانیش باس دەكرێت لەسەر سوننەتێتى گوێزەبانە( 7).
 بەڵگەكان: 
 یەكەم: لە سوننەتدا: 
1- لە بورەیدەوە رضي الله عنه دەڵێت: ( ئێمە لەسەردەمى نەفامیدا ئەگەر كوڕێكمان بوایەكاوڕێكمان بۆ سەردەبڕى و خوێنەكەیمان دەهێنا بەسەریدا, و كاتێك خواى گەورە ئیسلامى بۆ هێناین كاورێكمان بۆ سەردەبڕى و سەریمان دەتاشی و زەعفەرانمان دەهێنا بە سەریدا ) (8 ).
2- لە سەلمانى كوڕى عامرەوە رضي الله عنه كە پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: ((مع الغُلامِ عَقيقةٌ، فأَهْرِيقوا عنه دَمًا، وأَمِيطوا عنه الأَذَى)) (9 ).واتە: لەگەڵ لەدایك بوونى كۆرپەدا ئاەژڵێك سەردەبڕدرێت و خوێنەكەى لەبرى بڕێژن و ئەو تووكەى سەریشی لابدەن و لێى بكەنەوە.
3 – لە ( أُمِّ كُرْزٍ )ەوە رضي الله عنها، كە پرسیارى كردووە لە پێغەمبەرى خوا دەربارەى گوێزەبانە و ئەویش فەرموویەتى: ((عنِ الغلامِ شاتانِ، وعنِ الأُنثَى واحدةٌ، ولا يَضرُّكُم ذُكْرانًا كُنَّ أَمْ إناثًا)) ( 10).واتە: بۆ منداڵى كوڕ دوو كاوڕەو بۆ منداڵى كچیش یەك كاوڕە و ئاساییە ئەگەر ئاژەڵەكە نێـر بێت یان مێ و هیچ زیانى نییە.
 دووەم: ئەم گوێزەبانەیە بریتیە لە سەربڕینى ئاژەڵ بەبۆنەى رووداوێكى دڵخۆشكەرەوە و واجب نییە، و هەروكو وەلیمە و (نەقیعە) وایە، نەقیعە ئەو ئاژەڵەیە كەبۆ میوان سەردەبڕدرێت( 11). 

تێبینى : هەندێك لە زانایان ئەم عیبادەتەیان بە واجب داناوە بە بەڵگەى چەند فەرموودەیەكى صحیح، بۆ نموونە عائیشە دایكى باوەڕداران فەرموویەتى: (أَمَرَنَا رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ أَنْ نَعُقَّ عَنْ الْغُلَامِ شَاتَيْنِ وَعَنْ الْجَاريَةِ شَاةً) صحيح الارواء 1166.
واتە: پێغەمبەرى خوا ﷺ فرمانى بە ئێمە كرد كە بۆ منداڵى كوڕ دوو مەڕ بكەین بە عەقیقە وە بۆ كچ یەك دانه.
وه هەندێك لە زانایان دەڵێن واتە: منداڵ ئەگەر عەقیقەى بۆ نەكرێت و پاشان بمرێت، ئەوا ئەم منداڵە لە ڕۆژى دواییدا شەفاعەت بۆ دایك و باوكى ناكات بۆ چوونە بەهەشت
وە هەندێك لە زانایان دەڵێن منداڵ ئەگەر عەقیقەى بۆ نەكرێت ناپارێزرێت لە بەڵاو ناخۆشى.


بۆیە موسوڵمانانیش ئەوانەى تواناى عەقیقەكردنیان هەیە شوێن پێغەمبەرى خوا ﷺ بكەون و ئەم عیبادەتە ئەنجام بدەن و ڕەزیل و دەست گیراو و کەمتەرخەم نەبن لەم خێرو چاكەكردندا، بەڕاستى ئەو ماڵەى سوودى بۆ مرۆڤ هەیە بریتى یە لەوەى كە لەبەر خاترى خواى گەورە سەرف دەكرێت و بۆى دەبێت بە توێشوێك بۆ ڕۆژى دوایى.

 

دووەم: ئەو ئاژەڵەى لەبرى منداڵى كوڕ سەردەبڕێت و ئەوەش بۆ منداڵى كچ دەكرێت: 
 دروستە و بەشەرع دانراوە كە بۆ منداڵى كوڕ دوو كاوڕ و بۆ كچیش یەك دانە دەكرێت(12 )، ئەمەش مەزهەبی شافعیەكان( 13)،  و حەنبەلیەكان(14)،و زاهیریەكان(15 )، و هەندێ لە سەلەف(16)،و وتەى پەسەندكراوى ابن قەییم(17 )،و صەنعانى(18)،و شەوكانى(19)،و ابن باز (20)،و ابنُ عثيمين(21).
 بەڵگە لە سوننەتدا:  
1 – لە یوسفی كوڕى ماهەكەوە, كە چوونەتە ژورەوە بۆ لاى حەفصەى كچى عبدالرحمن و پرسیارى گوێزەبانەیان لێ كردووە و ئەویش پێیانى وتووە كە عائیشە پێی وتوە: ((أنَّ رسولَ اللهِ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم أَمَرهُم عنِ الغلامِ شاتان مُكافَأتانِ، وعنِ الجاريةِ شاةٌ)) (22 ).واتە: پێغەمبەرى خوا فەرمانى پێ كردوون بۆ هەر منداڵێكى كوڕ دوو كاوڕى هاوتاى یەكدى و بۆ منداڵى كچیش كاوڕێك. 
2 – لە (أُمِّ كُرْزٍ)ى كەعبیەوە رضي الله عنها، دەڵێت: لە پێغەمبەرى خواوە بیستم كە دەیفەرموو: ((عنِ الغلامِ شاتانِ مُكافَأَتانِ، وعنِ الجاريةِ شاةٌ)) (23).واتە: بۆ منداڵى كوڕ دوو كاوڕى هاوتاى یەكترى و بۆ منداڵى كچیش یەك دانە.


(1) ((المجموع)) للنَّووي (8/429)، ((تحفة المحتاج)) لابن حجر الهَيْتَمي (9/370)، ((مغني المحتاج)) للشربيني (4/293). 
(2) ((الإنصاف)) للمَرْداوي (4/80)، ((شرح منتهى الإرادات)) للبُهُوتي (1/614). 
(3) پێشەوا ابن عبدالبـر دەڵێت: ( هەریەك لە پێشەوایانى وەكو شافعى و ئەحمەد و إسحاق و ئەبو سەور وتەبەرى دەڵێن: گوێزەبانە سوننەتێكە دەبێت كارى پێ بكرێت و ناكرێت وازى لێ بهێنرێت بۆ كەسێك كە تواناى هەبێت ) ((الاستذكار)) (5/316). 
(4)پێشەوا ابن بـــاز دەڵێت: ( گوێزەبانە سوننەتێكى جەخت لەسەركراوە، ئەوەشی نەیكات ئەوا تاوانى لەسەر نییە ) ((مجموع فتاوى ابن باز)) (4/262).
(5)پێشەوا ابنُ عثيمين دەڵێت: ( كە دەوترێت (تُسَنُّ ) واتە سوننەتە لەسەر باوك و سوننەتێكى جەخت لەسەركراویشە ) ((الشرح الممتع)) (7/491).
(6) لە فەتواى لیژنەى هەمیشەییدا بەم شێوەیە هاتووە: ( گوێزەبانە سوننەتێكى جەخت لەسەركراوە, بۆ منداڵى كوڕ دوو كاوڕە و هەریەكەیان دەكرێت بە قوربانى وسەردەبڕدرێت ) ((فتاوى اللَّجنة الدَّائمة - المجموعة الأولى)) (11/439). 
(7) پێشەوا ابن قدامە دەڵێت: ( گوێزەبانە سوننەتە لەسەر وتەى زانایان بە گشتى و لەوانە: ابنُ عبَّاسٍ، وابنُ عُمرَ، وعائشةُ، وفقهاءُ التَّابِعينَ، وأَئمَّةُ الأَمصارِ). ((المغني)) (9/459). هەروەها دەڵێت: ( وە بەڵگەمان بۆ سوننەتێكى ئەم كارە ئەو فەرموودانەیە.... و ئیجماعیشە. وە أبو زناد دەڵێت: گوێزەبانە لە كارو عادەتى خەڵكیە و پێیان ناخۆش بووە وازى لێ بهێنن و نەیكەن) ((المغني)) (9/459). وە ابن قەتتان دەڵێت: ( لە گوێزەبانەدا كردار و گوفتارى پێغەمبەرى خوا یەكیان گرتووە و تێكڕاى زانایانیش بە سوننەتیان داناوە ) ((الإقناع في مسائل الإجماع)) (1/306).
(8) أخرجه أبو داودَ (2843)، والبَيْهَقيُّ (19766) واللَّفظ لهما، والحاكمُ (7594) باختلافٍ يسير. وصَحَّحه الحاكمُ على شرط الشيخين، وصَحَّح إسنادَه الشَّوْكانيُّ في ((الدراري المُضِيَّة)) (350)، وقال الألبانيُّ في ((صحيح سنن أبي داود)) (2843): حَسَنٌ صحيحٌ. 
(9) أخرجه البُخاريُّ مُعلَّقًا بصيغة الجَزمِ (5472)، وأخرجه موصولًا: أبو داودَ (2839)، والتِّرمِذيُّ (1515)، وابنُ ماجَهْ (3164) واللَّفظُ لهم، والنَّسائيُّ (4214)، وأحمدُ (16238) باختلافٍ يسير. وقال التِّرمِذيُّ: حسَنٌ صحيحٌ. وقال ابنُ عبدِ البَرِّ في ((التمهيد)) (4/306)، وابنُ العربي في ((القبس)) (2/649): ثابِتٌ. وقال ابن حجر في ((فتح الباري)) (9/505): المحفوظ عن محمَّدِ بنِ سيرينَ عن سَلْمانَ بنِ عامرٍ. وصحَّحه الألبانيُّ في ((صحيح سنن ابن ماجه)) (3164).
(10) أخرجه أبو داودَ (2835)، والتِّرمِذيُّ (1516) واللَّفظُ له، والنَّسائيُّ (4218)، وأحمدُ (27139). وقال التِّرمِذيُّ: حسَنٌ صحيحٌ، وأخرجه ابن حِبَّانَ في ((صحيحه)) (5312)، وحسَّنه النَّوويُّ في ((المجموع)) (8/393)، وصحَّحه ابنُ دقيقِ العيدِ في ((الاقتراح)) (121)، وابنُ المُلقِّنِ في ((البدر المنير)) (9/277)، وابنُ القَيِّمِ في ((تحفة المودود)) (50)، وقال ابنُ كثيرٍ في ((إرشاد الفقيه)) (1/357)، وابنُ حجرٍ في ((التلخيص الحبير)) (4/1498): له طُرقٌ، وصحَّحه الألبانيُّ في ((صحيح سنن التِّرمذي)) (1516).
(11) ((المغني)) لابن قُدامةَ (9/459). 
(12) پێشەوا ابن حجر دەڵێت: ( پێشەوا حەلیمى باسی ئەوەى كردووە كە حیكمەت لەوەى بۆ منداڵى كچ نیوەى منداڵى كوڕى بۆ سەردەبڕێت ئەوەیە كە مەبەست مانەوەى نەفس و گیانە و بۆیە لە دیە وكەفارە دەچێت وهاوشێوەى ئەوەیە و ابن قەییمیش پشتگیرى ئەم بۆچونەى كردووە ) ((فتح الباري)) (9/592).
(13) لە بنەڕەتدا سوننەت لاى ئەوان بەیەك دانەیش هەر دەبێت بۆ كــوڕ.  ((المجموع)) للنَّووي (8/429، 447)، ((مغني المحتاج)) للشربيني (4/293). 
(14) ئەگەر پەیداكردنى دوو كاوڕ زەحمەت بوو ئەوا یەك دانەش بۆ كوڕ دەبێت. ((المبدع)) لابن مفلح (3/221)، ((الإنصاف)) للمَرْداوي (4/80). 
(15) پێشەوا ابن حــزم دەڵێت: ( ئەگەر كوڕ بوو ئەوا دوو كاوڕە و ئەگەریش كچ بوو ئەوا یەك دانەیە ) ((المحلى)) (6/234)، وە پێشەوا صەنعانى دەڵێت: ( ئەوەى بۆ منداڵى كوڕ سەردەبڕدرێت دوو ئەوەندەى ئەوەیە بۆ منداڵى كچ سەردەبردرێت. و هەریەك لە پێشەوا شافعى و ئەبوسەور وئەحمەد وداودیش بۆ ئەم بۆچونە چوونە وهەمان وتەیان هەیە ) ((سُبُل السَّلام)) (4/98). 
(16) پێشەوا ابن عبدالبـر دەڵێت: ( هەریەك لە پێشەوا شافعى وئەحمەد وإسحاق و ئەبوسەور دەڵێن: بۆ كوڕ دوو كاوڕە و بۆ كچیش یەك دانەیە. وئەمەش وتەى ابن عباس وعائیشەیە و كۆمەڵێكیشە لە ئەهلى فەرموودە ) ((التمهيد)) (4/314)، هەروەها دەڵێت: ( پێشەوا شافعی و ئەحمەد و إسحاق وئەبوسەور  و داود و تەبەرى دەڵێن: بۆ كوڕ دوو كاوڕە و بۆ كچیش یەك دانەیە و ئەوەش وتەى عائیشەیە و لە ابن عباسیشەوە گێردراوەتەوە... بەلآم تەنها پێشەوا حەسەن وتەیەكى هەیە كە دەڵێت: بۆ كچ هیچی بۆ ناكرێ و بەڵكو تەنها بۆ كوڕ ئاژەڵ سەردەبردرێت ) ((الاستذكار)) (5/320). 
(17)پێشەوا ابن القیم دەڵێت: ( هەربۆیە وتەى تەواوو دروست ئەوەیە: كە كوڕ و كچ هاوبەشن لە ئەنجامدانى گوێزەبانە بۆیان ئەگەرچی یەكێكیان لەوى تر زیاترى بۆ دەكرێت ) ((تحفة المودود)) (ص 65)، هەروەها دەڵێت: ( ئەنجامدانى دوو كاوڕ بۆ گوێزەبانەى كوڕ ویەك دانە بۆ كچ بەم شێوەیە هاتووە ئەگەرچی لە سوننەتیشدا نەهاتبێت, ئیتر چۆن لەكاتێكدا ئەمە لە سوننەتدا هاتووە و سابت بووە بە راشكاوى ) ((تحفة المودود)) (ص 68). 
(18)پێشەوا صەنعانى دەڵێت: ( گوێزەبانەى كوڕ دوو ئەوەندەى گوێزەبانەى منداڵى كچە) ((سُبُل السَّلام)) (4/98).
(19)پێشەوا شەوكانى دەڵێت: (  گوێزەبانە سوننەتە, و بریتیە لە دوو كاوڕ بۆ نێر و یەك دانە بۆ مێ ) ((الفتح الرباني من فتاوى الإمام الشَّوْكاني)) (5/2519).
(20)پێشەوا ابن باز دەڵێت : ( ئەو گوێزەبانە مەشروع و رێگەپێدراوەى كە لەسوننەتى صەحیحدا هاتووە لە پێغەمبەرى خواوە ئەوەیە كە بۆ منداڵى تازە لەدایك بوو ئاژەڵ سەردەبڕدرێت لە رۆژى حەوتەمیدا و دوو كاوڕە بۆ كوڕ یەك دانەیە بۆ كچ وە پێغەمبەرى خوا گوێزەبانەى كردووە بۆ هەریەك لە حەسەن و حوسەین رەزاى خوایان لێ بێت, وە خاوەنەكەى سەرپشكە تێیدا بەوەى كە گۆشتەكە دابەش بكات بەسەر خزم و دۆست و هەژاراندا یاخود بیكات بە چێشت و خزم و دراوسێ وهەژارانى بۆ بانگهێشت بكات و ئەمەش گوێزەبانەى شەرعیە ) ((مجموع فتاوى ابن باز)) (4/262).
هەروەها دەڵێت: ( بۆ منداڵى كوڕى تازە لەدایك بوو دوو كاوڕە وبۆ كچ یەك دانەیە, وەكو ئەوەى فەرموودەى صەحیحى لەسەر هاتووە لە پێغەمبەرى خواوە وە ئەو جیاوازیەشی كە هاتووە لە نێوان كوڕ و كچدا لە گوێزەبانەدا ئەوا حیكمەتەكەى لاى خواى پەروەردگارە ) ((مجموع فتاوى ابن باز)) (5/219). 
(21)پێشەوا ابن عوسەیمین دەڵێت: ( گوێزەبانە سوننەتێكى جەخت لەسەركراوە و بۆ كوڕ دوو ئاژەڵە وبۆ كچیش یەك دانەیە و ئەگەریش بۆ كوڕ هەر یەك دانە بكرێت ئەوا هیچی تێدا نییە و دروستە ) ((مجموع فتاوى ورسائل ابن عثيمين)) (25/217). 
(22) أخرجه التِّرمِذيُّ (1513)، وأحمدُ (24028) واللَّفظُ لهما، وابنُ ماجَهْ (3163) باختلافٍ يسيرٍ. قال التِّرمِذيُّ: حسَنٌ صحيحٌ، وصحَّحه ابنُ القيِّمِ في ((زاد المعاد)) (2/297)، وابنُ المُلقِّنِ في ((البدر المنير)) (9/333)، والألبانيُّ في ((صحيح سنن التِّرمذي)) (1513).
(23) أخرجه أبو داودَ (2835)، والتِّرمِذيُّ (1516) واللَّفظُ له، والنَّسائيُّ (4218)، وأحمدُ (27139). وقال التِّرمِذيُّ: حسَنٌ صحيحٌ، وأخرجه ابنُ حِبَّانَ في ((صحيحه)) (5312)، وحسَّنه النَّوويُّ في ((المجموع)) (8/393)، وصحَّحه ابنُ دقيقِ العيدِ في ((الاقتراح)) (121)، وابنُ المُلقِّنِ في ((البدر المنير)) (9/277)، وابنُ القيِّم في ((تحفة المودود)) (50)، وقال ابنُ كثيرٍ في ((إرشاد الفقيه)) (1/357)، وابنُ حجرٍ في ((التلخيص الحبير)) (4/1498): له طُرقٌ. وصحَّحه الألبانيُّ في ((صحيح سنن التِّرمذي)) (1516).

سەردان: ٢,٢٠١ بەش: گوێزەبانە