گەر ئافرەت بە یەك سك دوو منداڵى بوو ئەوا هەردوو منداڵەكە گوێزەبانەیان بۆ دەكرێت؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
گەر ئافرەت بە یەك سك دوو منداڵى بوو ئەوا هەردوو منداڵەكە گوێزەبانەیان بۆ دەكرێت؟
پرسیار:

ئایا  ئەگەر ئافرەت بە یەك سك دوو منداڵى بوو ئەوا هەردوو منداڵەكە گوێزەبانەیان بۆ دەكرێت یان یەک گوێزەبانە بۆ هەردو منداڵەکە بەسە؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
 ئەگەر ئافرەت بە یەك سك دوو منداڵى بوو ئەوا هەردوو منداڵەكە گوێزەبانەیان بۆ دەكرێت. واتە هەریەكە و گوێزەبانەیەكى بۆ دەكرێت. 
 بەڵگە: 
 یەكەم: لە سوننەتدا: 
لە ( أُمِّ كُرْزٍ )ەوە رضي الله عنها، كە پرسیارى كردووە لە پێغەمبەرى خوا دەربارەى گوێزەبانە و ئەویش فەرموویەتى: ((عنِ الغلامِ شاتانِ، وعنِ الأُنثَى واحدةٌ)). واتە: بۆ منداڵى كوڕ دوو كاوڕە و بۆ منداڵى كچیش یەك دانە. ( 1).
 دووەم: لە ئیجماعى زانایاندا: 
 هەریەك لە پێشەوایانى وەكو ابن عبدالبـر، وابنُ القَطَّانِ یەك دەنگى زانایانیان گێڕاوەتەوە لەوبارەیەوە.
پێشەوا ابن عبدالبر دەڵێت: ( لەیسى كوڕى سەعد دەربارەى ئافرەتێك كە بەیەك سك دوو منداڵى ببێت دەڵێت بۆ هەر منداڵێك و گوێزەبانەیەكى بۆ دەكرێت. أبو عمر دەڵێـت: هیچ راجیاوازیەك نازانم كە هەبێت لەو بارەیەوە لەنێوان زانایاندا. خواش زاناترە ) ((التمهيد)) (4/313)، ويُنظر: ((الاستذكار)) (5/317).
پێشەوا ابن قەتتان دەڵێت: ( ئافرەتێك كە بەیەك سك دوو منداڵى ببێت بۆ هەر منداڵێك و گوێزەبانەیەكى بۆ دەكرێت و هیچ راجیاوازیەك نازانم كە هەبێت لەو بارەیەوە لەنێوان زانایاندا.) ((الإقناع في مسائل الإجماع)) (1/307).
 سێیەم: چونكە مەبەست لە گوێزەبانە بریتیە لە ڕشتنى خوێن ، و هاوبەشى كردنى دوو منداڵ تێیدا وەكو ئەوە وایە تەنها گۆشت ببەخشێت و ئەوەش دروست نییە كە وەكو قوربانى بكرێت(2).


(1) أخرجه أبو داودَ (2835)، والتِّرمِذيُّ (1516) واللَّفظُ له، والنَّسائيُّ (4218)، وأحمدُ (27139). وقال التِّرمِذي: حسَنٌ صحيحٌ، وأخرجه ابنُ حِبَّانَ في ((صحيحه)) (5312)، وحسَّنه النَّوويُّ في ((المجموع)) (8/393)، وصحَّحه ابنُ دقيقِ العيدِ في ((الاقتراح)) (121)، وابنُ المُلقِّنِ في ((البدر المنير)) (9/277)، وابنُ القيِّمِ في ((تحفة المودود)) (50)، وقال ابنُ كثيرٍ في ((إرشاد الفقيه)) (1/357)، وابنُ حجرٍ في ((التلخيص الحبير)) (4/1498): له طُرقٌ، وصحَّحه الألبانيُّ في ((صحيح سنن التِّرمذي)) (1516). 
(2) ((الجامع لمسائل المدونة)) للإمام مالك (5/870). 

سەردان: ٢,٢٤١ بەش: گوێزەبانە