منداڵێک لەدایک بوو لە ڕۆژی سێ شەممە، ئایا گوێزەبانەکەی دەکەوێتە کام ڕۆژەوە ؟ وەئایا ڕۆژی سێ شەممە هەژمار دەکرێت کە تێیدا لەدایکبووە؟ وە ئەگەر لەشەودا لەدایک بوو ڕۆژى حەوتەم چۆن حساب بکەم؟
زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثيمين (ڕەحمەتی خوای گەورەی لێبێ) لەوەڵامدا دەفەرموێت:
کاتێک پەیامبەری خوا صلی الله عليه وسلم دەفەرموێت : (تذبح يوم سابعه) . واتە : منداڵ کە لەدایک بوو لە ڕۆژی حەوتەمدا حەیوانی بۆ سەردەبڕدرێ .
مانای ئەمەش ئەوەیە کە حەوت ڕۆژ تێپەڕ بوو بەسەر لەدایک بوونیدا ئەوە گوێزەبانەی بۆ دەکرێت .
بۆ نموونە :
ئەگەر منداڵەکە لە ڕۆژی شەممە لەدایک بوو ئەوە لە هەفتەی داهاتوو لە ڕۆژی هەینی گوێزەبانەی بۆ ئەنجام دەدرێت واتا ڕۆژێک پێش ڕۆژی لەدایک بونەکە، ئەمەش بنچینە وبنەمایە، وە ئەگەر لە ڕۆژی پێنج شەمم لەدایک بوو ئەوە لەڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو گوێزەبانەی بۆ ئەنجام دەدرێت ، بەم شێوەیە هەژمارکە.(الشرح الممتع: (493/7).
وە هەر سەبارەت بە کاتى کردنى گوێزەبانە زانای پایەبەرز محمد بن علي فركوس دەفەرموێ :
بەنیسبەت کاتی شەرعی گوێزەبانەوە گەر گونجا لەڕۆژی حەوتەمی لەدایک بووندا دەکرێت ، ولەو ڕۆژەوە ئەژمار دەکرێت کەتیایدا لەدایک بووە ، ئەمەش مەزهەبی جمهوری زانایانە ، خۆ ئەگەر نەکرا ونەگونجا ئەوا لەڕۆژی چواردەیەمدا ، گەرنا لەڕۆژی بیست ویەکەمدا ، گەر هەر نەکرا ئەوا لەهەر ڕۆژێکدا بێت کەگونجاوە ، لەبەر ئەم فەرموودەیەیی پێغەمبەر صلَّى الله عليه وسلَّم کەلەبارەی گوێزەبانەوە هاتووە ، و بورەیدەی ئەسلەمی رضي الله عنه گێڕاویەتیەووە ودەفەرمووێت : «تُذْبَحُ لِسَبْعٍ وَلِأَرْبَعَ عَشْرَةَ وَلِإِحْدَى وَعِشْرِينَ»(١).
واتە : حەیوانی گوێزەبانە لەڕۆژی حەوتەم وچواردەیەم وبیست ویەکەم دا سەردەبڕدرێت .
جا لەبەر ئەوەی حوکمی گوێزەبانە کردن لە ڕێبازی پێغەمبەرە و واجبە - لەسەر بۆ چوونی ڕاست - لەسەر ئەو کەسەی کە خودا منداڵی پێداوە ، وەک قەرز دەمێنێت لەگەردنی دا ، هەرکاتێک بۆی کرا ئەنجامی دادەت .
وە پێمان باشە ئاماژە بەوە بدەین گەر منداڵ لەشەودا لەدایک بوو ئەوا لە ڕۆژەکەیەوە ئەژمار دەکرێت کە دێ (بۆ نمونە : منداڵێک شەوى چوار شەممە لە دایک بوو ئەوا لەبەیانیەکەیەوە حساب دەکات کە چوار شەممەیە)
وە گەر چەند منداڵێک بوو ئەوا چەند گوێزەبانەیەکی بۆ دەکرێت ، واتە : گەر دوانە یاخود زیاتر بوو ئەوا بۆ هەریەکان گوێزەبانەی تایبەت دەکرێت .
والعلمُ عند الله تعالى، وآخِرُ دعوانا أنِ الحمدُ لله ربِّ العالمين، وصلَّى الله على محمَّدٍ وعلى آله وصحبه وإخوانه إلى يوم الدِّين، وسلَّم تسليمًا.
===========
(١) أخرجه البيهقيُّ في «سننه» (١٩٢٩٣)، والطبرانيُّ في «المعجم الصغير» (٧٢٣)، مِن حديث بُرَيْدَةَ الأسلميِّ رضي الله عنه. قال الهيثميُّ في «مَجْمَع الزوائد» (٤/ ٩٤): «وفيه إسماعيلُ بنُ مسلمٍ المكِّيُّ وهو ضعيفٌ لكثرةِ غَلَطِه ووَهْمِه». والحديثُ ضعَّفه الألبانيُّ في «إرواء الغليل» (٤/ ٣٩٥ ـ ٣٩٦). ئیمامی الترمذيُّ لە «سننه» (٥/ ٧٨)دا ، دەڵێت : «زانایان کار بەمە دەکەن وپێیان باشە لەڕۆژی حەوتەم دا گوێزەبانە بۆ منداڵ بکرێت ، گەر نەگونجا لەڕۆژی چواردەیەم دا ، وە ئەگەر ڕێک نەکەوت لەڕۆژی بیست ویەکەم دا ».