حیکمەت لەئەنجامدانى گوێزەبانە کردن بۆ منداڵ: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حیکمەت لەئەنجامدانى گوێزەبانە کردن بۆ منداڵ
پرسیار:

ئایا حیکمەت چیە لەئەنجامدانى گوێزەبانە کردن بۆ منداڵ؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
سەبارەت بە حیکمەت لەگوێزەبانە کردن زانایان ئەم چەند خاڵەیان باس کردوە
یەکەم: سوپاس وستایش کردنی خوای پەروەردگار لەسەر بەخشینی منداڵ  (1)  .

دووەم : نەرمی و ھێمنی لە ڕاگەیاندنی ڕەچەڵەکی منداڵەکە ، واته خەڵکینە بزانن کە ئەمە کوڕی ئەم پیاوەیە (2) .

سێیەم : شوێنکەوتنی پێغەمبەر ئیبراهیم سەلامی خوای لێ بێت لەوەی کەبەرانەکەی لەبری ئیسماعیل سەربڕی ؛ لەو کاتەوە بووە سوننەت بۆ هەر منداڵێک کەلەدایک دەبێت ئاژەڵێکی بۆ سەر دەبڕدرێت ، بەو مانایەیی منداڵەکەی لەپێناوی خودادا بەخشیوە هەر وەک چۆن پێغەمبەر ئیبراهیم ئەو کارەی کرد ، بێگومان لەوەشدا مانای چاکەخوازی وخۆ یەکلاکردنەوە هەیە بۆ خودا  (3) .

چوارەم : دەبێتە پارێزەرێک لەشەیتان بۆ ئەو منداڵە ، هەروەک چۆن کاتێک خراوەتە سکی دایکیەوەو لەکاتی جووت بووندا ناوی خودای لێ هێنراوە بەڵکو لەشەیتان پارێزراو بێت  (4). 

پێنجەم : گرێی ڕەهن وبارتەم بوون دەکاتەوە .
ئیبن قەیم دەڵێت: ( خوای پەروەردگار گوێزەبانەی کردووە بە کردنەوەی گرێی ڕەهن وبارتە بوون لەدەستی شەیتان ئەوەی کەپێوەی دەلکێت لەکاتی لەدایک بوونیەوه وپەنجە دەکات بەلا تەنیشتی دا ، جا ئەو گوێزەبانەیە دەبێتە فیدا وڕزگار کەرێک بۆی لەدەستی شەیتان لەوەی ڕێگری لێ بکات لەکاری خێر وچاکە ئەوەی کەمەسڵەحەتی دوا ڕۆژی پێوەیه). ((تحفة المودود بأحكام المولود)) (ص:74).
وە ئیبن حەجەر دەڵێت: (خەتابی گوتوویەتی: زانایان جیاوازن لەمەدا ، وجوانترین بۆچوون تیایدا ئەوەیە کەئەحمەدی کوڕی حەنبەل بۆی چووە ، کەدەڵێت: ئەوە بۆ شەفاعەتە ، مەبەستی ئەوەیه ، گەر گوێزەبانەی بۆ نەکرێت وبەمنداڵی بمرێت ئەوا شەفاعەت بۆ دایک وباوکی ناکات). ((فتح الباري)) (9/594).
وەهەروەها دەڵێت: (گوتراوە : ماناکەی ئەوەیه: گوێزەبانە پێویستە ونابێت نەکرێت ، گوێزەبانە شوبهاوە بەڕەهن لەدەستی کەسی ڕەهن وەرگردا لەوەدا کەلەدەستی دایە وناتوانرێت لێی وەربگیردرێتەوە تەنها بەدانەوەی ئەو شتە نەبێت کەڕەهنەی لەبری وەرگیراوە .
ئەمەش بۆچوونی ئەوانە بەهێز دەکات کەدەڵێن: گوێزبانە واجبە .
وەگوتراوە: منداڵ ڕەهن وبارمتەی مووی سەریەتی ئەوەی کەئەزیەتی دەدات ؛ هەر بۆیە لەفەرموودەدا هاتووە: (فأَمِيطوا عنه الأذَى).
واتە: ئەزیەت وناڕەحەتی لەکۆڵ بکەنەوە .

وصلى الله على نبينا محمد وعلى آله وصحبه وسلم .


[1] ((فتاوى نور على الدرب)) لابن باز (18/221).  
[2] ((تحفة المحتاج)) لابن حجر الهَيْتَمي (9/369)، ((حجة الله البالغة)) لولي الله الدِّهْلَوي (2/223).  
[3] ((حجة الله البالغة)) لولي الله الدِّهْلَوي (2/223).  
[4]((تحفة المودود بأحكام المولود)) لابن القيِّم (ص 64).  

سەردان: ١,٧٢١ بەش: گوێزەبانە