حوکمى ئەنجامدانى گوێزەبانە بۆ منداڵی یەتیم و منداڵى زینا: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمى ئەنجامدانى گوێزەبانە بۆ منداڵی یەتیم و منداڵى زینا
پرسیار:

ئایا حوکمى ئەنجامدانى گوێزەبانە (عەقیقە) بۆ منداڵی یەتیم و منداڵى زینا چیە؟ 

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
 یەكەم: گوێزەبانە بۆ منداڵى هەتیو 
گوێزەبانە بۆ منداڵى هەتیو ئەنجام دەدرێت هەر لە پارە وبەشەمیراتى خۆى، وئەوەش مەزهەبی مالیكیەكان(١)،و وتەى پەسەندكراوى ابن تیمیەیە(٢)؛و ئەوەش لەبەر ئەوەى منداڵە لەدایك بووەكە بارمتەیە بەو گوێزەبانەیەوە ولە قوربانى لەپێشترە(٣).

دووەم: گوێزەبانە بۆ منداڵى زینا 
گوێزەبانە بۆ منداڵى زینا دروست و رێگەپێدراوە وتەنانەت بەدەق لاى شافعیەكان هاتووە(٤)،و هەروەها وتەى ابن بازیشە(٥).
بەڵگە لە سوننەتدا: 
1 - لە سەمورەوە رضي الله عنه دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرمووى: ((الغلامُ مُرتَهَنٌ بعَقيقتِه؛ يُذبحُ عنه يومَ السَّابعِ، ويُسمَّى، ويُحلَقُ رأسُه))(٦). واتە: منداڵى تازە لەدایك بوو بەستراوەتەوە بە گوێزەبانەكەیەوە, لەرۆژى حەوتەمدا بۆى سەردەبڕدرێت و ناوى لێ دەنرێت وسەری دەتاشرێت.
2 - لە ( أُمِّ كُرْزٍ )ەوە رضي الله عنها، كە پرسیارى كردووە لە پێغەمبەرى خوا دەربارەى گوێزەبانە و ئەویش فەرموویەتى: ((عنِ الغلامِ شاتانِ، وعنِ الأُنثَى واحدةٌ)) (٧).واتە: بۆ منداڵى كوڕ دوو كاوڕەو بۆ منداڵى كچیش یەك دانەیە.
 بەڵگەكە لەم فەرموودەیەدا ئەوەیە كە فەرمان كردن بە گوێزەبانە تێیدا ئاماژەى گشتگیرى تێدایە(٨).


(١) ((التاج والإكليل)) للموَّاق (3/255)، ((حاشية العدوي على كفاية الطالب الرباني)) (1/592).   
(٢) ((الإقناع)) للحَجَّاوي (1/409)، ((كشَّاف القِناع)) للبُهُوتي (3/25).
(٣) ((كشَّاف القِناع)) للبُهُوتي (3/25).  
(٤) ((نهاية المحتاج)) للرَّمْلي (8/146)، ((حاشيتا قليوبي وعميرة)) (4/256).  
(٥) پرسیار كرا لە شێخ ابن باز – رەحمەتى خواى لێ بێـت – ئایا دروستە بۆ دایك گوێزەبانە بۆ ئەو منداڵەى بكات كە بە زینا لەدایك بووە؟ 
لەوەڵامدا فەرموویەتی : بەڵێ بۆى هەیە گوێزەبانەى بۆ بكات، سوننەتە بۆى كە ئەو كارە ئەنجام بدات و لەسەریشێتى كە بژێوى بدات ئەگەر توانى، وە ئەگەریش نەیتوانى ئەوا ڕادەستى دایەنگەكانى دەوڵەتى دەكات، بەڵام ئەگەر لەتوانایدا هەبوو ئەوا پەروەردەى دەكات و چاك دەبێت بۆى و لەسەریشێتى كە چاك بێت بۆى وخۆیشی تۆبە بكات وبگەڕێتەوە بۆ لاى خوا وپەشیمان بێتەوە لەوكارەى كە كردوویەتى و ئەو منداڵەش دەدرێتە پاڵ ئەم. 
وە ئەو پیاوەش كە زیناكەى لەگەڵ كردووە لەسەرێتى تۆبە بكات و بەڵام هیچ نەفەقەپێدانى لەسەر نییە،و ئەو منداڵە بە هى ئەو پیاوە ناژمێردرێت، بەڵكو منداڵى زینایە، و دەبێت تۆبە بكات و هی ئافرەتەكەیە و دەدرێتە پاڵ ئەو و بژێویشی لەسەر ئەوە. ((مجموع فتاوى ابن باز)) ( (28/124).
(٦) أخرجه أبو داودَ (2837) بلفظ: ((ويُدَمَّى)) بدلًا مِن: ((ويُسمَّى))، والتِّرمِذيُّ (1522) واللَّفظُ له، والنَّسائيُّ (4220)، وابنُ ماجَهْ (3165)، وأحمدُ (20139). وقال ابنُ العربيِّ في ((عارضة الأحوذي)) (5/431): أَصحُّ ما يُروَى. وصحَّح إسنادَه النَّوويُّ في ((المجموع)) (8/435)، وصحَّحه ابنُ دقيقِ العيدِ في ((الاقتراح)) (121)، وابنُ المُلقِّنِ في ((البدر المنير)) (9/333). ووَثَّق رجالَه ابنُ حجرٍ في ((فتح الباري)) (9/507). وقال الشَّوْكانيُّ في ((السَّيل الجَرَّار)) (4/89): لا عِلَّةَ فيه. وصحَّح إسنادَه ابنُ بازٍ في ((مجموع الفتاوى)) (18/49). وصحَّحه الألبانيُّ في ((صحيح سنن التِّرمذي)) (1522)، والوادِعيُّ في ((الصحيح المسند)) (455). 
(٧) أخرجه أبو داودَ (2835)، والتِّرمِذيُّ (1516) واللَّفظُ له، والنَّسائيُّ (4218)، وأحمدُ (27139). وقال التِّرمِذيُّ: حسَنٌ صحيحٌ، وأخرجه ابن حِبَّانَ في ((صحيحه)) (5312)، وحسَّنه النَّوويُّ في ((المجموع)) (8/393)، وصحَّحه ابنُ دقيقِ العيدِ في ((الاقتراح)) (121)، وابنُ المُلقِّنِ في ((البدر المنير)) (9/277)، وابنُ القَيِّمِ في ((تحفة المودود)) (50)، وقال ابنُ كثيرٍ في ((إرشاد الفقيه)) (1/357)، وابنُ حجرٍ في ((التلخيص الحبير)) (4/1498): له طُرقٌ، وصحَّحه الألبانيُّ في ((صحيح سنن التِّرمذي)) (1516).
(٨) ((فتاوى اللَّجنة الدَّائمة)) (10/454).  

سەردان: ٢,٠٥٤ بەش: گوێزەبانە