کاتی نوێژە سوننەتەکان: ماڵپەڕی وەڵامەکان
کاتی نوێژە سوننەتەکان
پرسیار:

هەندێ لە زانایان دەڵێـن كاتى نوێژە سوننەتەكانى پێش وپاش فەرزەكان بریتیە لە هاتنى كاتى نوێژە فەرزەكە و نەمانى كاتەكەشى بریتیە لە نەمانى كاتى نوێژە فەرزەكە، و هەندێكیش دەڵێن: سوننەتە پێشیەكان كۆتایی دێن بە قەزاكردنەوەى فەرزەكە جا وتەى ڕاست چییە لەوبارەیەوە؟

وەڵامی پرسیارەکە بە پوختی:

وتەى ڕاست ئەوەیە كە سوننەتە پێشیەكان كاتەكەى بریتیە لە نێوان هاتنى كاتى نوێژە فەرزەكە و ئەنجامدانى فەرزەكە. جا سوننەتى پێش نوێژى نیوەڕۆ كاتەكەى لە بانگى نیوەڕۆوە دەست پێ دەكات واتە لەكاتى لادانى خۆر لەناوەڕاستى ئاسمان و بە ئەنجامدانى نوێژى نیوەڕۆش كۆتایی دێت.

وتەى ڕاست ئەوەیە كە سوننەتە پێشیەكان كاتەكەى بریتیە لە نێوان هاتنى كاتى نوێژە فەرزەكە و ئەنجامدانى فەرزەكە.

جا سوننەتى پێش نوێژى نیوەڕۆ كاتەكەى لە بانگى نیوەڕۆوە دەست پێ دەكات واتە لەكاتى لادانى خۆر لەناوەڕاستى ئاسمان و بە ئەنجامدانى نوێژى نیوەڕۆش كۆتایی دێت.

وە سوننەتى دواى نوێژى نیوەڕۆ كاتەكەى بە كۆتایی هاتنى نوێژەكە و كۆتایی هاتنى كاتى نوێژەكە كۆتایی دێت.

بەڵام ئەگەر كاتى سوننەتى پێش نوێژەكە لەدەست چوو بەبێ كەمتەرخەمى ئەوا دەتوانێت لەدواى نوێژەكەش بە قەزا بیداتەوە، بەڵام ئەگەر سوننەتى پێش نوێژى دواخست لەكاتەكەى خۆى بەبێ عوزر ئەوا ئەگەریش قەزاى بكاتەوە سوودى نییە، چونكە وتەى صەحیح ئەوەیە كە هەر عیبادەتێك كە پەیوەست بێت بەكاتێكى دیارى كراوەوە ئەگەر كاتەكەى دەربچێت بەبێ عوزر ئەوا دروست نییە و وەرناگیرێت.

 سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله –

سەردان: ٤,٤٠٦ بەش: نوێژە سوننەتەکان