ئایا واتاى ئه‌و فه‌رمووده‌یه چییه كه قه‌ده‌غه‌ى كردووه ئافره‌تان جل و به‌رگى خۆیان دانه‌كه‌نن ته‌نها له ماڵى پیاوه‌كانیاندا نه‌بێت؟
ئه‌و فه‌رمووده‌یه ئیمامى ئه‌حمه‌د و ئیبن و ماجه و حاكم (ڕه‌حمه‌تى خوایان لێبێت) له عائیشه‌وه (ڕه‌زاى خواى لێبێت) ده‌گێڕنه‌وه كه پێغه‌مبه‌رى خوا - صلى الله علیه وسلم - ده‌فه‌رمووێت: « أَيُّمَا امْرَأَةٍ وَضَعَتْ ثِيَابَهَا فِى غَيْرِ بَيْتِ زَوْجِهَا فَقَدْ هَتَكَتْ سِتْرَ مَا بَيْنَهَا وَبَيْنَ اللَّهِ »(١). واته: هیچ ئافره‌تێك نیهكه جله‌كه‌ى دا‌نێت له غه‌یرى ماڵى پیاوه‌كه‌یدا ئیللا ئه‌و سنوره‌ى شكاندووه كه له نێوان خۆى خواى گه‌وره‌دا هه‌یه.
وه‌هه‌روه‌ها له ئیمامى ئه‌حمه‌د و طهبهرانى و حاكم و به‌یهه‌قى (ڕه‌حمه‌تى خوایان لێبێت) له ئوم سه‌له‌مه‌وه (ڕه‌زاى خواى لێبێت) ده‌فه‌رمووێت: پێغه‌مبه‌رى خوا - صلى الله علیه وسلم - فه‌رمووى: « أَيُّمَا امْرَأَةٍ نَزَعَتْ ثِيَابَهَا فِى غَيْرِ بَيْتِهَا خَرَقَ اللَّهُ عَزَّوَجَل عَنْهَا سِتْره »(٢).
مه‌به‌ستى پێغه‌مبه‌رى خوا - صلى الله علیه وسلم - خواى گه‌وره زاناتره ئه‌وه‌یه كه ئافره‌تان قه‌ده‌غه بكات له‌وه‌ى كه جگه له ماڵى خۆى یان ماڵى مێرده‌كه‌ى كه‌مته‌رخه‌مى نه‌كه‌ن جل و به‌رگى خۆیان دابنێن به‌شێوازێك كه عهروهتیان ده‌ربكه‌وێت ئه‌و كاته به‌شێوازێك كه عه‌وره‌تیان ده‌ربكه‌وێت ئه‌وكاته بێته جێگه‌ى گومان له خراپه، به‌ڵام دانانى جل و به‌رگ له‌شوێنێكى ئه‌مین وه‌كو ماڵى كه‌س و كارى خۆت بۆ گۆڕینى به جلێكى تر یان بۆ ئیسراحه‌ت وه یان بۆ هه‌ركارێكى دروست كه دوربێت له فیتنه ئه‌وه هیچى تیادادنیه(٣).
فَتَاوَى اللِّجْنَة الْدَائِمَة لِلْبحوث العِلمية وَالإفتاء (17/224).
(١) حَديث صحيح: رَوَاهُ أَحمد (6/198)، وابن ماجة، رَقَمْ: (3750)، والْحَاكم (4/321)، صحيح وضعيف ابن ماجة، رَقَمْ: (3750).
(٢) حديث صحيح: رواه أحمد (6/301)، والحاكم (4/321)، صحيح الجامع الصغير وزيادته، رَقَم: (4473).
(٣) تێبنییەك: ئەم فەرموودەیە لەگەڵ ئەوەی بەڵگەیە لەسەر حەرامێتی چونی ئافرەتان بۆ حەمامی گشتی بەڵگەیە لەسەر حەرامێتی دانانی جل‌و بەرگ لە دوكانەكانی بازاڕیش صاڵۆنو ئارایشگاكانو هاوشێوەی ئەمانەیش، خوای گەورەیش زاناترە. وەرگێڕ.