ئەگەر پرۆتین بەكار نەهێنین بەدیلی هەیە؟ وە لە طب النبوي هیچ جۆرە خۆراكێك باسكراوە بۆ جێگرەوەی پرۆتین.: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئەگەر پرۆتین بەكار نەهێنین بەدیلی هەیە؟ وە لە طب النبوي هیچ جۆرە خۆراكێك باسكراوە بۆ جێگرەوەی پرۆتین.
پرسیار:

من یارى ئاسن و لەشجوانى دەکەم بەڕێزتان لە بەشى پزیشکى ماڵپەڕى وەڵامەکان ئاماژەتان بەوە کردوە کە خواردنى پرۆتین خراپە بۆ وەرزشوانان بەڵام ئایا ئەگەر پرۆتین بەكار نەهێنین بەدیلی هەیە؟ وە لە طب النبوي هیچ جۆرە خۆراكێك باسكراوە بۆ جێگرەوەی پرۆتین.

برای بەڕێزم
سەرچاوەی سروشتی خۆراكی پرۆتین وەكو جێگرەوەیەك لە جیاتی خۆراكی پرۆتینی دروست كراو:
1- جۆرەكانی گۆشتی سوور و گۆشتی مریشك و ماسی.
2- هیلكە و شیر و پەنیر.
3- دانەوێڵە و پاقلا و فاصۆلیا.
4- فول صۆیا ، نیسك و بەزالیا.
5- كونجی.
دەبێت یەكسانی دروست بكرێت لە نێوان پرۆتینی گۆشت و پرۆتینی ڕووەك.
6- ئەناناس وەكو هاندەرێكی سروشتی بۆ چالاكی وەرزشی ، لەگەڵ سەوزەوات بۆ بە دەست هێنانی جۆرەكانی ڤیتامین.
7- گوێز زۆر دەوڵەمەندە لە پرۆتین و باشە بۆ ماسولكەكان.
8- گیراوەی شەوەندەری سوور باشە بۆ ووزە و چالاككردنی خوێن ، بەڵام نابێت زۆر لەم گیراوە بخورێت بەڵكو تەنها بە پێی پێویست.
9- خواردنی یەك پەرداخ شیر یاخود یەك پاكەت ماست لەگەڵ مۆز یان پەنیر.
ئەم خۆراكانە بۆ وەرزشكاری ئاسن و لەش جوانی باشە بۆ بەرنامەی یاری 3 ڕۆژ لە حەفتەیەك.
وآخر دعوانا أن الحمد لله رب العالمین.
گۆشەی پزیشكی ماڵپەڕی وەڵامەكان

سەردان: ٥,١١٢ بەش: پزیشکى