ئایا حوكمی لێدان لە منداڵی خوار تەمەن چوارساڵ و درۆكردن بۆی چیە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا حوكمی لێدان لە منداڵی خوار تەمەن چوارساڵ و درۆكردن بۆی چیە؟

دروست نیە لەو تەمەنەدا لەمنداڵ بدرێت چونكە نازانێ‌ شتەكان جیابكاتەوە, لەسەردەمی پێغەمبەری خوادا ﷺ دایكی ئەنەس ، ئەنەسی كوڕی هێناو ووتی: ئەی پێغەمبەری خوا ئەمە ئەنەسی كوڕمە و هێناومە خزمەتت بكات.(مسلم)
وە دواتر ئەنەسی كوڕی مالك ڕەزاى خواى لێ بێ دەڵێت:
دە ساڵ خزمەتی پێغەمبەرم كرد ﷺ لەو ماوەیەدا تەنانەت پێی نەوتم ئۆف, یاخود نەیووت بۆچی ئەو كارەت كرد یان بۆچی ئەو كارەت نەكرد. (بوخاری).
وە هەروەها پێغەمبەری خوا ﷺ فەرمانی نەكردووە بەلێدان لە منداڵ مەگەر بۆ كارێكی گەورەی وەكو نوێژ نەبێت ئەویش لەتەمەنی دە ساڵاندا ، سەبارەت بە درۆیش ئەوا بەهیچ جۆرێك دروست نیە و پێغەمبەری خوا ﷺ نەهی لێكردووە.

وەڵامى : شێخ محمد بن عبد الله السبيل رحمه الله تعالى
إمام وخطيب المسجد الحرام ، وعضو هيئة كبار العلماء

 

سەردان: ٤,١٨٧ بەش: پەروەردەى منداڵ
▴