ئەگەر ئافرەتێك پاش یان پێش نوێژی بەیانی پاك بووەوە ئایا دەتوانێت ئەو ڕۆژە بەڕۆژوو بێت؟ : ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئەگەر ئافرەتێك پاش یان پێش نوێژی بەیانی پاك بووەوە ئایا دەتوانێت ئەو ڕۆژە بەڕۆژوو بێت؟

ئەگەر ئافرەتێك پاش نوێژی بەیانی پاك بووەوە بۆ گرتنی ئەو رۆژە زانایان دوو بۆچونیان هەیە:
1- باقی ئەو رۆژە بەرۆژوو دەبێت‌و بەڵام بۆی ناژمێردرێت‌و پێویستە بیگرێتەوە، ئەمە بەناوبانگە لای مەزهەبی ئیمامی ئەحمەد (رەحمەتی خوای لێ‌ بێت).
2- پێویست ناكات باقی ئەو رۆژە بەرۆژوو بێت لەبەر ئەوەی دروست نییە ئەو رۆژە بەرۆژوو بێت كە سەرەتاكەی لە حەیزدا بووەو بە رۆژووگر دانانرێت.
وە مادەم رۆژووەكەی دروست نەبێت ئەو كاتە رۆژوو گرتنی باقی رۆژەكە سودی نییە.
وە بە هەردوو بۆچونەكە پێویستە رۆژووەكەی بگرێتەوە.
ئەگەر ئافرەتێك پاك بووەوە پێش نوێژی بەیانی بەڵام دوای نوێژی بەیانی خۆی بشوات‌و نوێژ بكات‌و رۆژووی ئەو رۆژە بگرێت ئایا پێویست دەكات ئەو رۆژە بگرێتەوە؟
ئەگەر لە رەمەزاندا ئافرەتی حەیزدار بە دەقیقەیەك پێش نوێژی بەیانی پاك بووەوە، وە دڵنیا بوو ئەوا رۆژووەكەی تەواوەو پێویست ناكات بیگرێتەوە، چونكە كاتێك ئەو بەرۆژوو دەبێت پاك بۆتەوەو ئەگەر چی خۆشوشتنەكەیشی بكەوێتە دوای نوێژی بەیانی ئاساییە.
وەكو كەسێك وایە كە غوسڵی لەسەر بێت‌و دوای نوێژی بەیانی خۆی بشوات‌و پاششێوی كردووەو خۆی نەشوشتووە تا دوای نوێژی بەیانی‌و رۆژووەكەیشی تەواوە.
وە لێرەدا دەمەوێت ئاگاداری ئەو ئافرەتانە بكەمەوە كە بە هەڵە تێگەیشتوون‌و وا دەزانن كە ئەگەر رۆژێك بەرۆژوو بن‌و دوای رۆژوو شكاندن بكەونە حەیزەوە تا نوێژی عیشا ئەوا ئەو رۆژووەیان بۆ ناژمێردرێت، بەڵام ئەمە هەڵەیەو هیچ بنەمایەكی نییە، بەڵكو ئەگەر بەیەك دەقیقە پاش خۆر ئاوا بوون توشی حەیز بێت ئەوا رۆژووەكەی تەواوەو هیچی لەسەر نییە.

سەردان: ٤,٠٣٠ بەش: حەیز و نیفاس