ئایا ڕۆژوو شکاندن بەخورما بەشێوەی تاک سوننەتە ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا ڕۆژوو شکاندن بەخورما بەشێوەی تاک سوننەتە ؟

نە واجبە و نە سوننەتە ئیماندار بە خواردنی خورما بەتاك ڕۆژوو بشکێنێ ، بۆ نمونە : سێ یان پێنج یان حەوت یاخود نۆ ، تەنها لەکاتی جەژنی ڕەمەزاندا هاتووە خورما دەخورێت بەشێوەی تاک ، هەروەکو هاتووە لەپێغەمبەری خوداوە ‌() کە پێش ئەوەی بڕوات بۆ نوێژی جەژنی ڕەمەزان خورمای دەخوارد بەشێوەی تاک ، جگە لەو کاتە نەهاتووە پێغەمبەری خودا () بەشێوەی تاک تاک خورمای خواردبێت..
سەرچاوە : محمد بن صالح العثيمين (فتاوی نور علی الدرب : ۱۱/۲).

سەردان: ٢,٦٧٧ بەش: بەربانگ