ئایا هاوڕێیەتى کردنى کەسی کافر و بێ باوەڕ دروستە؟ : ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا هاوڕێیەتى کردنى کەسی کافر و بێ باوەڕ دروستە؟
پرسیار:

پرسیارەکەی من لەبارەی هاوڕێیەتی کەسی کافرەوەیە ، چونکە کێشەی من ئەوەیە لەوڵاتێک ئەژیم موسوڵمانی ئەوتۆی تێدا نی یە وهاوڕێکانم کەسانی غەیرە موسوڵمانن و کەسانی چاکن ، بەڵام هاوبەش بۆخودا بڕیار دەدەن ، جا کاتێ من هاوڕێیەتی غەیرە موسوڵمان نەکەم ، ئەوان چۆن حەق بناسن وموسوڵمان ببن ؟
بەڵام لەڕویەکی ترەوە گەر ئەوان گرنگی بەوە نەدەن ببن بەموسوڵمان ئایا من هەر بەردەوام بم لەهاوڕێیەتی کردنیان ؟

خوای پەروەردگار ڕێگری لەباوەڕداران کردووە لەوەی جولەکە و غەیرە موسوڵمانیان خۆش بوێت و بیانکەن بەهاوڕێ وخۆشویست هەرچەند ئەو کەسانە دژایەتی ئیسلامیش نەکەن ، هەروەک فەرموویەتی : [لَا تَجِدُ قَوْمًا يُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ يُوَادُّونَ مَنْ حَادَّ اللَّهَ وَرَسُولَهُ..... الآية )
واتە : نابینی كه‌سانێك هه‌بن كه‌ ئیمانیان به‌خواو به‌ڕۆژی دوایی هه‌بێ وه‌ خۆشه‌ویستیان بۆ كه‌سانێك هه‌بێ كه‌ دژایه‌تی خواو پێغه‌مبه‌ری خوا - - ئه‌كه‌ن، واته‌: نابێ باوه‌ڕدار خۆشه‌ویستی بۆ كافر هه‌بێ، نابینی واته‌ نابێ ببینی و شتی وا نابێت كه‌ خۆشه‌ویستیان بۆ كافران هه‌بێت .

وەهەروەها خوای پەروەردگار فەرموویەتی : (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَتَّخِذُوا بِطَانَةً مِّن دُونِكُمْ لَا يَأْلُونَكُمْ خَبَالًا وَدُّوا مَا عَنِتُّمْ قَدْ بَدَتِ الْبَغْضَاءُ مِنْ أَفْوَاهِهِمْ وَمَا تُخْفِي صُدُورُهُمْ أَكْبَرُ ۚ قَدْ بَيَّنَّا لَكُمُ الْآيَاتِ ۖ إِن كُنتُمْ تَعْقِلُونَ ) سورەتی: آلعمران ئایەتی ژمارە: ١١٨
واتە : ئێوه‌ كه‌سانێكی كافر مه‌كه‌ن به‌ خاوه‌ن نهێنى خۆتان و نهێنی خۆتان لای ئه‌وان ئاشكرا مه‌كه‌ن و مه‌دركێنن چونكه‌ ئه‌وان كه‌مته‌رخه‌می ناكه‌ن له‌ ئاشووبگێڕان دژی ئێوه‌ وه‌ ئه‌وان ئاواته‌ خوازى هه‌موو شتێكن كه‌ ئێوه‌ تووشی مه‌شه‌قه‌ت و ناڕه‌حه‌تى و زیان بكات له‌به‌ر سه‌ختی ڕق و كینه‌یان ڕق و كینه‌ له‌ ده‌میانه‌وه‌ ده‌رئه‌كه‌وێت و به‌ڕوویانه‌وه‌ دیاره‌ ناتوانن بیشارنه‌وه‌ ئه‌وه‌نده‌ كینه‌ له‌ دڵن هێشتا ئه‌وه‌یشی له‌ دڵیاندا شاردوویانه‌ته‌وه‌ یه‌كجار زۆرتره‌ به‌دڵنیایى ئێمه‌ ئایه‌ته‌كانی خۆمانتان بۆ ڕوون ده‌كه‌ینه‌وه‌ ئه‌گه‌ر ئێوه‌ عه‌قڵتان هه‌بێ و لێی تێ بگه‌ن .

وە جگە لەم ئایەتانەش کەلەقورئان وسوننەتدا هاتووە کەڕێگری نەکردووە لەوڵامدانەوەی چاکە بەچاکە لەگەڵ کەسانێکی بێباوەڕدار کەلەجەنگدا نین دژی موسوڵمانان ویاخود گۆڕینەوەی قازانجە هاوبەشەکان لەگەڵیان وەک کڕین وفرۆشتن وقەبوڵ کردنی هەدیە ، خوای پەروەردگار فەرموویەتی : ( لَّا يَنْهَاكُمُ اللَّهُ عَنِ الَّذِينَ لَمْ يُقَاتِلُوكُمْ فِي الدِّينِ وَلَمْ يُخْرِجُوكُم مِّن دِيَارِكُمْ أَن تَبَرُّوهُمْ وَتُقْسِطُوا إِلَيْهِمْ ۚ إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ الْمُقْسِطِينَ * إِنَّمَا يَنْهَاكُمُ اللَّهُ عَنِ الَّذِينَ قَاتَلُوكُمْ فِي الدِّينِ وَأَخْرَجُوكُم مِّن دِيَارِكُمْ وَظَاهَرُوا عَلَىٰ إِخْرَاجِكُمْ أَن تَوَلَّوْهُمْ ۚ وَمَن يَتَوَلَّهُمْ فَأُولَٰئِكَ هُمُ الظَّالِمُونَ ) .
واتە: خوای گه‌وره‌ قه‌ده‌غه‌و به‌رهه‌ڵستیتان ناكات له‌ چاكه‌ كردن و دادپه‌روه‌ر بوون و سته‌م نه‌كردن له‌و كه‌سانه‌ی كه‌ كوشتاری ئێوه‌یان نه‌كردووه‌ له‌به‌ر دینه‌كه‌تان، وه‌ ئێوه‌یان له‌ ماڵ و حاڵی خۆتان ده‌رنه‌كردووه‌ به‌ڕاستی خوای گه‌وره‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆش ئه‌وێ كه‌ دادپه‌روه‌رن، ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ كافرانیشدا * به‌ڵام خوای گه‌وره‌ ته‌نها نه‌هیتان لێ ئه‌كات سه‌باره‌ت به‌و كه‌سانه‌ی كه‌ كوشتاری ئێوه‌یان كردووه‌ له‌ پێناو دینه‌كه‌تاندا، وه‌ ئێوه‌یان له‌ ماڵ و حاڵی خۆتان ده‌ركردووه‌و پشتیوانی كافرانیان كردووه‌ له‌سه‌ر كوشتار كردن و ده‌ركردنی ئێوه‌ خوای گه‌وره‌ نه‌هیتان لێ ئه‌كات كه‌ ئه‌وانه‌تان خۆش نه‌وێ وه‌ نه‌یانكه‌نه‌ دۆست و پشتیوان و سه‌رخه‌ری خۆتان وه‌ هه‌ر كه‌سێك ئه‌وانی خۆش بوێ وه‌ ئه‌وان سه‌ربخات و پشتیوانیان بكات به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ زاڵم و سته‌مكارن.

فتاوى اللجنة الدائمة م2 ص 42 .

پاشان پێویستە ڕەچاوی ئەم جیاوازیانەش بکرێت :

یەکەم : بەجوانی مامەڵە کردن جودایە لەهاوڕێیەتی کردن .

دووەم : سوود لێ وەرگرتنیان لەکار وباری بازرگانی وخوێندن وشەریکی...هتد ، جودایە لەکردنیان بەهاوەڵ وخۆشەویستی دروست کردن لەگەڵیان وکاریگەر بوون پێیان .

سێیەم : پاشان ئەوە جودایە کەسێک پەیوەندی لەگەڵیان دروست بکات بۆ بانگهێشت کردنیان بۆ ئیسلام لەگەڵ ئەوەی هاوەڵیان بکات بەبێ مەبەستێکی شەرعی .

ونسأل الله أن يوفقك لنصرة دينه وصحبة أهل طاعته وصلى الله على نبينا محمد

سەردان: ٤,٢١٧ بەش: بیروباوه‌ڕ