پلەو پایەکانی ئیسلام چین و لە چ پێك دێن ؟ ، و هەر پلەیەکیان چەند حاڵەتی هەیە ؟ و ئایا جیاوازی نێوان ( الإسلام والإيمان والإحسان ) چی یە ؟ وپلە وپایەی کەسێک چی یە کە پلەى ئیحسانی بەدەست هێنابێ ؟
بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە ، وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا ، وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندار‌و هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
دینی ئیسلام سێ پلەی هەیە کەئەوانیش : (الإسلام، والإيمان، والإحسان)ـە ، وەهەر پلەیەکیان مانایایەکی هەیە وڕوکنی تایبەت بەخۆی هەیە .
پلەی یەکەم : ئیسلام
ئیسلام لەڕووی زمانەوانیەوە واتە: خۆ یەکلایی کردنەوە وتەسلیم بوون وخۆ ملکەچ کردن .
وەلەزاراوەی شەرع دا : ماناکەی جیاوازه بەپێی شێوازی دەربڕین ودوو حاڵەتی هەیە :
حاڵەتی یەکەم : بەتەنها دەرببڕدرێت وئیمانی لەگەڵ باس نەکرێت ، لەو کاتەدا بەمانای هەموو دین دێت بەئەسڵ وفەرع و ورد ودرشتەوە جا کار بێت یاخود گوفتار ، هاوشێوەی ئەم ئایەتە پیرۆزە: (إن الدين عند الله الإسلام) آل عمران/19،
واتە: به دڵنیایى ته‌نها دینێك كه خوای گه‌وره پێی ڕازی بێ و قبووڵی بكات ئیسلامه .
وەهەروەها ئەم ئایەتە : (ورضيت لكم الإسلام دينا) المائدة/3،
واته: ڕازی بووم كه ئیسلام دینی ئێوه بێ تا ڕۆژی قیامه‌ت، وه ئێوه‌یش رازى بن كه دینتان بێت .
وەهەروەها ئەم ئایەتە: (ومن يبتغ غير الإسلام دينا فلن يقبل منه ) آل عمران/85 .
واته: وه هه‌ر كه‌سێ جگه له ئیسلام داوای دینێكی تر بكات و له‌سه‌ر دینێكى تر بێت ئه‌وا خوای گه‌وره لێی قبووڵ ناكات و لێی وه‌رناگرێ ، وه له ڕۆژی قیامه‌تیشدا له زه‌ره‌رمه‌ندانه وه ڕزگاری نابێت.
هەر لەبەر ئەمەیە هەندێ لەزانایان بەم شێوەیە پێناسەیان کردووە : هو الاستسلام لله بالتوحيد والانقياد له بالطاعة والبراءة من الشرك وأهله.
واتە: ئیسلام پێک هاتووە لەخۆ یەکلایی کردنەوە بۆخودا بەتەنها پەرستن وگوێڕایەڵی کردنی وخۆ بەری کردن لەشیرک وئەهلەکەی .
حاڵەتی دووەم: گەر لەگەڵ وشەى ئیماندا پێکەوە بهێندرێت لەم حاڵەتەشدا مەبەست لێی کار وکردوە وقسەی سەر زوبانە ، هاوشێوەی ئەم ئایەتە پیرۆزە: ﴿ قالت الأعراب آمنا قل لم تؤمنوا ولكن قولوا أسلمنا ولما يدخل الإيمان في قلوبكم﴾. الحجرات/14.
واته: ده‌شتنشینه‌كان وتیان: ئێمه ئیمانمان هێناوه، ، ئه‌ی محمد - ﷺ - پێیان بڵێ: هێشتا ئێوه ئیمان له دڵتان‌دا جێگیر نه‌بووه به‌ڵام موسڵمان بوونه، ئیسلام شته دیار‌و ڕووكه‌شیه‌كانه‌و ئیمانیش له دڵدایه‌و بریتیه له به‌ڕاستدانانى دڵ و داننان به زمان و ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌كان به‌لاشه ، به‌ڵكو ئێوه بڵێن: ئێمه موسڵمان بووینه ، وه هێشتا ئیمان له دڵتان‌دا جێگیر نه‌بووه.
پلەم دووەم: ئیمان
ئیمان لەڕووی زمانەوانیەوە واتە : بەڕاست خستنەوەیەک کە خۆی لەخۆ یەکلای کردنەوە وقەبوڵ کردندا دەبینێتەوە.
وەلەشەرع دا : ماناکەی جودایە بەگوێرەی دەربڕین وبەهەمان شێوە دوو حاڵەتی هەیە:
حاڵەتی یەکەم: گەر بە تەنها هات و بدرێت بەسەر تاکەکاندا وناوی ئیسلامی لەگەڵ نەبێت ، ولەو حاڵەتەدا مەبەست لێی هەموو دینە ،
وەک ئەم ئایەتە پیرۆزە: ﴿الله ولي الذين آمنوا يخرجهم من الظلمات إلى النور﴾ البقرة /257،
خوای گه‌وره دۆست و پشتیوان و سه‌رخه‌رو یارمه‌تیده‌ری باوه‌ڕدارانه ، له تاریكیه‌كانی كوفر‌و شیرك و بیدعه‌و گومڕایی و تاوان ده‌ریان ئه‌كات بۆ ڕووناكی ئیسلام و ئیمان و سوننه‌ت و چاكه .
وەهەروەها ئەم ئایەتە پیرۆزە : ﴿وعلى الله فتوكلوا إن كنتم مؤمنين﴾ المائدة/23
واته: با باوه‌ڕداران پشت به خوای گه‌وره ببه‌ستن وه نه‌گه‌ڕێنه‌وه له ئیشی خێر.
وپێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی: (إنه لا يدخل الجنة إلا المؤمنون ) .أخرجه مسلم (114).
بەتەئکید جگە لەباوەڕداران کەس ناچێتە بەهەشتەوە.
هەر بۆیە سەلەف کۆ دەنگن لەسەر پێناسە کردنی ئیمان بەم شێوەیە : "تصديق بالقلب ـ ويدخل فيه أعمال القلب ـ، وقول باللسان، وعمل بالجوارح، يزيد بالطاعة وينقص بالمعصية. "
واتە: بەڕاست خستنەوەیە بەدڵ ، ودەربڕینە بەزمان ، وئەنجام دانی کردەوەیە بەلاشە ،وبەچاکە زیاد دەبێت وبەخراپەش کەم دەبێتەوە .
هەر بۆیە خوای پەروەردگار ئیمان لەو کەسانەدا کۆ کردووەتەوە کەدەست گرتوون بەهەموو دینەوە لەڕواڵەت ودڵدا ، خوای گەورە فەرموویەتی : ﴿إِنَّمَا الْمُؤْمِنُونَ الَّذِينَ إِذَا ذُكِرَ اللَّهُ وَجِلَتْ قُلُوبُهُمْ وَإِذَا تُلِيَتْ عَلَيْهِمْ آيَاتُهُ زَادَتْهُمْ إِيمَاناً وَعَلَى رَبِّهِمْ يَتَوَكَّلُونَ * الَّذِينَ يُقِيمُونَ الصَّلاةَ وَمِمَّا رَزَقْنَاهُمْ يُنْفِقُونَ * أُولَئِكَ هُمُ الْمُؤْمِنُونَ حَقّاً لَهُمْ دَرَجَاتٌ عِنْدَ رَبِّهِمْ وَمَغْفِرَةٌ وَرِزْقٌ كَرِيمٌ ﴾الأنفال/2-4.
ئیمانداری ڕاسته‌قینه ته‌نها ئه‌و كه‌سانه‌ن كاتێك كه یادی خوای گه‌وره‌یان له‌لا ئه‌كرێت و ناوى خواى گه‌وره‌یان لا دێنیت دڵیان ده‌ترسێت و دێته له‌رزین، وه كاتێك بیه‌وێت تاوان بكات پێى بڵێیت: له خوا بترسه، دڵى ده‌ترسێت و دێته له‌رزین ، وه كاتێك كه ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌یان به‌سه‌ردا ئه‌خوێندرێته‌وه ئیمانیان پێی زیاد ئه‌كات، (ئه‌م ئایه‌ته به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه ئیمان زیاد ده‌كات و كه‌م ده‌كات) ، وه ته‌نها پشت به خوای گه‌وره ئه‌به‌ستن و كاره‌كانیان ته‌نها به‌خوای گه‌وره ئه‌سپێرن.
وه نوێژه‌كانیان له كاتى خۆیدا ده‌كه‌ن به مه‌رج و روكن و واجبات و خشوعه‌وه، وه له‌وه‌ی كه پێمان به‌خشیوون هه‌ندێكی له پێناو خوای گه‌وره‌دا ئه‌به‌خشن، كه زه‌كات و سه‌رجه‌م مافه‌كانى تر ده‌گرێته‌وه.
ئا ئه‌م كه‌سانه‌ی كه ئه‌م سیفه‌تانه‌یان تیابێ ئه‌مانه باوه‌ڕداری ڕاسته‌قینه‌ن و ئیمانیان دامه‌زراو و ته‌واوه ، له‌لای په‌روه‌ردگاریش له به‌هه‌شتدا پله‌وپایه‌ى به‌رزیان هه‌یه به‌گوێره‌ی ئیمانه‌كه‌یان هه‌مووی له یه‌ك ئاستدا نین، چونكه به‌هه‌شت سه‌د پله‌یه ، وه لێخۆش‌بوونیان بۆ هه‌یه له‌لایه‌ن خوای گه‌وره بۆ تاوانه‌كانیان، وه ڕزق و ڕۆزیه‌كی فراوان و به‌ڕێزیان پێ ئه‌به‌خشێ.
وە خوای گەورە ئیمانی بەهەموو ئەوانە لێک داوەتەوە وفەرموویەتی: ﴿وَلَكِنَّ الْبِرَّ مَنْ آَمَنَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآَخِرِ وَالْمَلَائِكَة وَالْكِتَابِ وَالنَّبِيِّينَ وَآَتَى الْمَالَ عَلَى حُبِّهِ ذَوِي الْقُرْبَى وَالْيَتَامَى وَالْمَسَاكِينَ وَابْنَ السَّبِيلِ وَالسَّائِلِينَ وَفِي الرِّقَابِ وَأَقَامَ الصَّلَاةَ وَآَتَى الزَّكَاةَ وَالْمُوفُونَ بِعَهْدِهِمْ إِذَا عَاهَدُوا وَالصَّابِرِينَ فِي الْبَأْسَاءِ وَالضَّرَّاءِ وَحِينَ الْبَأْس﴾.
واتە:به‌ڵكو چاكه ئه‌وه‌یه كه هه‌ر كه‌سێك ئیمان بێنێ به‌خوای گه‌وره‌و به‌ڕۆژی دوایی و به فریشته‌كان و به كتێبه ئاسمانیه‌كان و به سه‌رجه‌م پێغه‌مبه‌رانی خوای گه‌وره ، وه له كاتێكدا كه ماڵه‌كه‌ی له‌لا خۆشه‌ویست و شیرینه ببه‌خشێ و بیدات به خزمی نزیكی خۆی و به بێباوكان و هه‌ژاران و ڕێبواران و ئه‌وانه‌ی كه له ناچاریدا داوا ئه‌كه‌ن و پێویستیانه و ئه‌وانه‌ی كه كۆیله‌ن به‌و پاره‌یه خۆیانی پێ ئازاد ئه‌كه‌ن ، وه نوێژه‌كانی بكات و زه‌كاتی ماڵه‌كه‌ی بدات، وه ئه‌وانه‌ی وه‌فایان هه‌یه به‌رامبه‌ر ئه‌و عه‌هدو په‌یمانه‌ی كه به‌خوای گه‌وره‌و به‌خه‌ڵكیان داوه ، وه ئه‌وانه‌ی كه ئارامگرن له‌كاتی سه‌غڵه‌تی و هه‌ژاری و نه‌خۆشیدا، وه له كاتی جه‌نگ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دوژمن‌دا .
پاشان دوای هەموو ئەم سیفەتانە دەفەرموێت: ﴿أُولَئِكَ الَّذِينَ صَدَقُوا وَأُولَئِكَ هُمُ الْمُتَّقُونَ﴾ .البقرة/177،
واتە: ئا ئه‌مانه ڕاستگۆن له ئیمانه‌كه‌یاندا، وه ئه‌مانه ته‌قوای خوای گه‌وره‌یان كردووه‌و موتته‌قین نه‌ك جوله‌كه‌و گاور.
وەپێغەمبەریش ﷺ بەهەمان شێوە لێکدانەوەی بۆ کردووە لەو فەرموودەیەدا کەبەوەفدی عبدالقیس ـی فەرموو هەروەک لە [( صحيح البخاري (53) ومسلم (17)] دا : ( آمركم بالإيمان بالله وحده قال: أتدرون ما الإيمان بالله وحده ؟ قالوا: الله ورسوله أعلم. قال: شهادة أن لا إله إلا الله وأن محمدا رسول الله، وإقام الصلاة، وإيتاء الزكاة وصيام رمضان، وأن تؤدوا من المغنم الخمس) .
واتە: فەرمانتان پێ دەکەم بەئیمان هێنان بەتەنهایی خودا ، وفەرمووی: ئایا دەزانن ئیمان هیێنان بەتاک وتەنهایی خودا چی یە ؟
گوتیان: خودا‌و پێغەمبەرەکەی باشتر دەزانن .
فەرمووی: شایەتی دان بەوەی هیچ پەرستراوێک شیاوی پەرستن نی یە بەحەق جگە لەخودا ، وموحەممەد نێردراوی خودایە ، ونوێژ کردن ، وزەکات دان ، وڕۆژوو گرتن ، ولەدەست کەوتی جەنگدا پێنج یەک بدەن .
وەپێغەمبەر ﷺ ڕۆژووی ڕەمەزان بەئیمان وچاوەڕێ کردنی پاداشتی بەئیمان ئەژمار کردووە ، وبەهەمان شێوە شەو نوێژ لەشەوی قەدردا ، وەهەروەها ئەمانەت پاراستن ، وجیهاد وحەج وشوێن کەوتنی جەنازە وجگە لەمانەش .
وەلە [(صحيح البخاري (9) ومسلم (35)] دا هاتووە : (الإيمان بضع وسبعون شعبة فأعلاها قول لا إله إلا الله وأدناها إماطة الأذى عن الطريق).
واتە: ئیمان حەفتاو ئەوەندە بەشە وبەرزترینیان گوتنی (لا إله إلا الله)یە و کەمترینیان لادانی ناڕەحەتیە لەسەر ڕێگا .
حاڵەتی دووەم: گەر ئیمان لەگەڵ ئیسلام دا بهێندرێت ئەو کات بەعەقیدە وبیرو باوەڕ لێک دەدرێتەوە ، هەروەک لەفەرموودەکەی جبریل دا هاتووە وەهەروەک لەدوعای جەنازەدا هاتووە : (اللهم من أحييته منا فأحيه على الإسلام ومن توفيته منا فتوفه على الإيمان) أخرجه الترمذي (1024) وقال: حسن صحيح، وصححه الألباني كما في صحيح سنن الترمذي (1 / 299) .
واتە: خودایە هەرکەسێکت لەئێمە ژیاند لەسەر ئیسلام بیژیەنە وهەرکەسێکمانت مراند لەسەر ئیمان بیمرێنە .
ئەوەش لەبەر ئەوەی کردەوە لەحاڵەتی ژیاندا دەکرێت ، بەڵام کردەوەی زمان و‌دڵ لەسەرەمەرگیشدا دەکرێت .
جیاوازی نێوان ئیسلام وئیمان
بەکورتی وەک گوتمان هەرکات هەر یەک لەئیسلام وئیمان بەتەنها هاتن ئەوا هیچ جیاوازیان نی یە وهەریەکەیان دەلالەت دەکەنە سەر هەموو ئیسلام ، وگەر جیاوازی بکرێت لەنێوانیاندا ئەوا جیاوازیەکە بەو شێوەیەیە کەباسکرا (ئەوەش ئەوەیە ئیسلام تایبەتە بەکردەوەی دیار ئەوانەی بەلاشە ئەنجا دەدرێن وئیمان بۆ شتی نێو دڵ وشاراوە بەکار دێت ) وئەوەش ئەوەیە کەفەرموودەکەی جبریل دەبێتە بەڵگە لەسەری هەروەک لە [(صحيح مسلم (8) ] دا لەعومەری کوڕی خەتابەوە هاتووە ودەڵێت: (بَيْنَمَا نَحْنُ عِنْدَ رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ذَاتَ يَوْمٍ إِذْ طَلَعَ عَلَيْنَا رَجُلٌ شَدِيدُ بَيَاضِ الثِّيَابِ شَدِيدُ سَوَادِ الشَّعَرِ لا يُرَى عَلَيْهِ أَثَرُ السَّفَرِ وَلا يَعْرِفُهُ مِنَّا أَحَدٌ حَتَّى جَلَسَ إِلَى النَّبِيِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فَأَسْنَدَ رُكْبَتَيْهِ إِلَى رُكْبَتَيْهِ وَوَضَعَ كَفَّيْهِ عَلَى فَخِذَيْهِ وَقَالَ: يَا مُحَمَّدُ أَخْبِرْنِي عَنْ الإِسْلامِ ؟ فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: " الإِسْلامُ أَنْ تَشْهَدَ أَنْ لا إِلَهَ إِلا اللَّهُ وَأَنَّ مُحَمَّدًا رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، وَتُقِيمَ الصَّلاةَ، وَتُؤْتِيَ الزَّكَاةَ، وَتَصُومَ رَمَضَان، وَتَحُجَّ الْبَيْتَ إِنْ اسْتَطَعْتَ إِلَيْهِ سَبِيلا. قَالَ: صَدَقْتَ. قَالَ: فَعَجِبْنَا لَهُ يَسْأَلُهُ وَيُصَدِّقُهُ. قَالَ: فَأَخْبِرْنِي عَنْ الإِيمَانِ. قَالَ: " أَنْ تُؤْمِنَ بِاللَّهِ وَمَلائِكَتِهِ وَكُتُبِهِ وَرُسُلِهِ وَالْيَوْمِ الآخِرِ وَتُؤْمِنَ بِالْقَدَرِ خَيْرِهِ وَشَرِّهِ " قَالَ: صَدَقْتَ. قَالَ: فَأَخْبِرْنِي عَنْ الإِحْسَانِ ؟ قَالَ: أَنْ تَعْبُدَ اللَّهَ كَأَنَّكَ تَرَاهُ، فَإِنْ لَمْ تَكُنْ تَرَاهُ فَإِنَّهُ يَرَاكَ) .
واته : له كاتێكدا كه ئێمه دانيشتبووين له لاى پێغه‌مبه‌رى خودا صلی الله علیه وسلم له ناكاودا پياوێكى جل و به‌رگ زۆر سپى و موو زۆر ڕه‌ش ده‌ركه‌وت بۆمان ، شوێنه‌وارى سه‌فه‌ر كردنى پێوه نه ده‌بينرا ، وه كه‌سيش له ئێمه نه‌يده‌ناسى ، تاوه‌كو له لاى پێغه‌مبه‌ردا صلی الله علیه وسلم دانيشت ، جا هه‌ردوو ئه‌ژنۆى دايه پاڵ هه‌ردوو ئـه‌ژنــۆى پێغه‌مبه‌ره‌وه ، وه هـه‌ردوو له‌پى خسته سه‌ر هـه‌ردوو ڕانييه‌وه ، ئه‌نجا وتى :
ئه‌ى موحەممەد هه‌واڵم بده‌رێ سه‌باره‌ت به ئيسلام .
پێغه‌مبه‌رى خوايش صلی الله علیه وسلم فه‌رمووى : ئيسلام بريتييه له‌وه‌ى كه شايه‌تى بده‌يت به‌وه‌ى كه هيچ په‌رستراوێك نييه شايسته‌ى په‌رستن بێت جگه له خوا ، وه به‌ڕاستى موحەممەد صلی الله علیه وسلم پێغه‌مبه‌رى خوايه و نوێژه فه‌رزه‌كان به ڕێك و پێكى بكه‌يت و زه‌كات بده‌يت و ڕۆژووى مانگى ڕه‌مه‌زان بگريت و حه‌جى ماڵى خواى گه‌وره ئه‌نجام بده‌يت ئه‌گه‌ر توانات هه‌بوو .
گوتى : ڕاستت كرد .
ئێمه‌ش سه‌رمان سوڕما له‌وه‌ى كه پرسيارى لێده‌كات و كه‌چى به‌ڕاستيشى ده‌خاته‌وه !
گوتى : هه‌واڵم بده‌رێ سه‌باره‌ت به ئيمان .
پێغه‌مبه‌رى خوايش صلی الله علیه وسلم فه‌رمووى : ئيمان بريتييه له‌وه‌ى كه باوەڕ بێنيت به خوا و فريشته‌كانى و كتێبه‌كانى و پێغه‌مبه‌ره‌كانى و ڕۆژى دوايى ، وه باوه‌ڕ بێنيت به قه‌ده‌ر خێر و شه‌ڕى .
گوتى : ڕاستت كرد .
گوتى : هه‌واڵم بده‌رێ سه‌باره‌ت به چاكه‌كارى .
پێغه‌مبه‌رى خوايش صلی الله علیه وسلم فه‌رمووى : چاكه‌كارى بريتييه له‌وه‌ى كه خوا بپه‌رستيت وه‌كو ئه‌وه‌ى كه بيبينيت ، وه ئه‌گه‌ر تۆ خوا نه‌بينيت ئه‌وا ئه‌و تۆ ده‌بينێت .
پلەی سێیەم: ئیحسان
ئیحسان لەڕووی زمانەوانیەوە واتە: کارکردن بەشێوەیەکی جوان وڕێک ودڵسۆزیەوە.
وەلەشەرع دا ماناکەی جودایە بەگوێرەی دەربڕین ودوو حاڵەتی هەیە:
حاڵەتی یەکەم: بەتەنها بهێندرێت بەشێوەیەک ئیسلام وئیمانی لەگەڵ نەبێت ، لەم حاڵەتەدا مەبەست لێی هەمووی دینه هەروەک چۆن ئیسلام وئیمانیش هەر وا بوون.
حاڵەتی دووەم: لەگەڵیاندا یاخود لەگەڵ دانەیەکیاندا بێت ، ئەوکات ماناکەی: جوان کردنی ڕواڵەت وناخە ، وپێغەمبەر ﷺ بەشێوەیەک تەفسیری کردووە کەهیچ کەسێکی تر توانای ئەو تەفسرەی نییە چونکە خودا کەلیمەی کورت وپڕ مانای پێ بەخشیبوو وفەرموویەتی: " الإحسان:أن تعبد الله كأنك تراه فإن لم تكن تراه فإنه يراك" .
واتە: ئیحسان ئەوەیە بەشێوەیەک خودا بپەرستی کەدەیبینیت خۆ ئەگەر تۆش ئەو نا‌بینیت خۆ خودا تۆ دەبینێت.
وەئیحسان بەرزترین پلەی دیندارییە وکەم کەس پێی دەگات .
پلەو پایەیی کەسی موحسین
پێغەمبەر ﷺ هەواڵی داوە لەبارەی پلە ودەرەجەی کەسی موحسینەوە ودوو پلەی جودای هەیە:
پلەی یەکەمیان کەبەرزەکەیانە: عیبادەتی خودا بکەیت بەشێوەیەک کەدەیبینیت ، وهەندێ لەزانایان ناوی ئەمەیان ناوە: (مقام المشاهدة) ئەوەش ئەوەیە بەندە بەشێوەیەک خودا بپەرستیت وەک ئەوەی بەدڵی تەماشای خودا دەکات ودڵی پڕ دەبێت لەئیمان تاوەکو وای لێ دێت شتی غەیبی وەک شتی بەرچاوی لێ دێت لەلای ، هەرکەسێک خودا بەوشێوەیە بپەرستێت وای لێدێت لێی بترسێت پلەی خودای لا بەرز وبڵند دەبێت.
پلەی دووەم: پلەی ئیخلاس ودڵسۆزی [المراقبة] ئەوەش ئەوەیە بەندە بەشێوەیەک کردەوە بکات وەک ئەوەی خودا تەماشای بکات وئاگاداری بێت ولێ‌ی نزیک بێت ، هەرکات مرۆڤ وای کرد دەبێتە کەسێکی موخلیس وکارەکانی دوور دەبێت لەڕیا چونکە وای لێ دێت گوێ بەکەسانی تر نادات جگە لەخودا .
وە ئەم پلەیە گەر بەندە بەدەستی هێنا کاری بۆ ئاسان دەبێت بۆ ئەوەی بگات بەپلەی یەکەم .
هەر بۆیە پێغەمبەر ﷺ ئاماژەی پێ داوە وفەرموویەتی: " فإن لم تكن تراه فإنه يراك "
واتە:گەر تۆش خودا نەبینی خودا تۆ دەبینێت .
جا هەرکات بەندە گەشتە ئەو پلەیەیی کەخودا دەیبینێت وئاگاداری ورد ودرشت ونهێنی وئاشکرایەتی وهیچ شتێکی لای خودا شاراوە نی یە ئەوکات ئاسان دەبێت بۆی بگات بەپلەی یەکەم کەئەوە بەردەوام هەست کردنە بەوەی خودا لێوەی نزیکە ولەگەڵیەتی وەک ئەوەی چاودێری بکات وتەماشای بکات.
سەرچاوە :
معارج القبول للشيخ حافظ الحكمي (2 / 20 – 33، 326 – 328) المجموع الثمين لابن عثيمين (1 / 49، 53) جامع العلوم والحكم لابن رجب الحنبلي (1/ 106)