ڕهفیقێكم زۆر موسڵمان و مولته‌زیمه ده‌ڵێت زۆربه‌ی به‌یانیان له دوای ئه‌وه‌ی نوێژی به‌یانی ده‌كه‌م و زیكره‌كان ده‌خوێنم و ده‌خه‌ومه‌وه خه‌وی زۆر خراپ ده‌بینم وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌خه‌ومدا داوێن پیسی بكه‌م و خۆ ڕوت كردنه‌وه و شتی ئاوا خراپ وه ده‌ڵێ : كه له خه‌و هه‌ڵده‌ستم ئه‌وه‌نده پێی بێتاقه‌تم جاری وا هه‌یه ده‌ست ده‌كه‌م به گریان ، نازانم چی بكه‌م ؟ ڕێگه چاره بۆ من چى یه ؟ ئایا گوناهبار ده‌بم ؟
نه‌خێر گوناهبار نابیت به تاوانێك كه له خه‌ودا ئه‌نجامی بده‌یت چونكه پێغه‌مبه‌ری خوا ﷺ فه‌رموویه‌تی : ((رفع القلم عن ثلاث عن النائم حتى يستيقظ وعن الصغير حتى يكبر وعن المجنون حتى يعقل أو يفيق)) [صحيح سنن النسائي رقم : (3432)] .
واته : قه‌ڵه‌می نووسینی تاوان هه‌ڵگیراوه له سه‌ر سێ كه‌س : له سه‌ر خه‌وتوو تاوه‌كو به‌خه‌به‌ر دێته‌وه ، وه له سه‌ر منداڵ تاوه‌كو گه‌وره (باڵغ) ده‌بێت ، وه له سه‌ر شێت تاوه‌كو ژیر ده‌بێته‌وه و هۆش ده‌كاته‌وه .
وه ئه‌و خه‌وانه‌ش كه ده‌یبینیت ڕاست نى یه و یه‌كێكه له فێڵ و هه‌نگاوه‌كانی شه‌یتان و ده‌یه‌وێت له ڕێگای ئه‌و خه‌وه خراپانه‌وه بێزار و بێتاقه‌ت و نارِهحهتت بكات و بێ ئه‌ومێد و بێ هیوات بكات له چاكه كاری و رِهحمهتی خوای گه‌وره ، جا بۆیه ده‌بێت تۆش زۆر وریا و به ئاگا بیت له فێڵ و هه‌نگاوه‌كانی شه‌یتانی دوژمنت ، خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی : [ وَلاَ تَتَّبِعُواْ خُطُوَاتِ الشَّيْطَانِ إِنَّهُ لَكُمْ عَدُوٌّ مُّبِينٌ] [سورة البقرة : (168) و (208) وسورة الأنعام : (142)] .
واته : شوێنی هه‌نگاوه‌كانی شه‌یتان مه‌كه‌ون چونكه بهرِاستی شه‌یتان دوژمنێكی رِوونی ئێوه‌یه .
هه‌وروه‌ها فه‌رموویه‌تی : [يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَتَّبِعُوا خُطُوَاتِ الشَّيْطَانِ وَمَن يَتَّبِعْ خُطُوَاتِ الشَّيْطَانِ فَإِنَّهُ يَأْمُرُ بِالْفَحْشَاء وَالْمُنكَرِ] [سورة النــور : (21) ] .
واته : ئه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه باوهرِتان هێناوه شوێنی هه‌نگاوه‌كانی شه‌یتان مه‌كه‌ون وه هه‌ر كه‌سێ شوێنی هه‌نگاوه‌كانی شه‌یتان بكه‌وێت ئه‌وا به‌ڕاستی شه‌یتان فه‌رمان ده‌كات به خراپه‌كاری و تاوان و كاری نابه‌جێ .
وه ئه‌گه‌ر هه‌ر خه‌وێكی خراپت بینی ئه‌وا ئه‌م كارانه‌ی خواره‌وه ئه‌نجام بده :
1 ـ سێ جار تف بكه به لای چه‌پتدا .
2 ـ سێ جار بڵێ : (خوایه په‌نات پێ ده‌گرم له شه‌یتان و شه‌ڕی ئه‌م خه‌وه‌ی كه بینیومه) .
3 ـ لای كه‌س مه‌یگێڕه‌وه .
4 ـ خۆت بخه به سه‌ر ئه‌و لاكهتدا (واته ئه‌گه‌ر به لای رِاستتدا خه‌وه‌كه‌ت بینیبوو ئه‌وا خۆت بخه به لای چه‌پدا ، وه ئه‌گه‌ر به لای چه‌پتدا بووبیت ئه‌وا خۆت بخه به لای ڕاستتدا) .
5 ـ هه‌سته ده‌ست نوێژ بگره و دوو ركعات نوێژ بكه گه‌ر ویستت لێ‌بوو .
ئه‌مه‌ش به به‌ڵگه‌ی ئه‌م فه‌رموودانه‌ی خواره‌وه :
پێغه‌مبه‌ری خوا ﷺ فه‌رموویه‌تی : ((الرؤيا من الله ، والحلم من الشيطان ، فإذا رأى أحدكم شيئا يكرهه فلينفث عن يساره ثلاث مرات ثُم ليتعوذ من شرها فإنَّها لا تضره)) [صحيح أبي داود رقم : (5021)] .
وه پێغه‌مبه‌ری خوا ﷺ فه‌رموویه‌تی :
((الرؤيا الصالحة من الله والرؤيا السو‌ء من الشيطان فمن رأى رؤيا فكره منها شيئا فلينفث عن يساره وليتعوذ بالله من الشيطان فإنها لا تضره ولا يخبر بها أحدا فإن رأى رؤيا حسنة فليبشر ولا يخبر بها إلا من يُحِب)) [صحيح الـجامع الصغير رقم : (3532)] .
قال أبو سلمة بن عبد الرحمن : سمعت أبا قتادة بن ربعي يقول : سمعت رسول الله ﷺ يقول : ((الرؤيا من الله والحلم من الشيطان فإذا رأى أحدكم شيئا يكرهه فلينفث عن يساره ثلاث مرات إذا استيقظ وليتعوذ بالله من شرها فإنها لن تضره إن شا‌ء الله)) .
قال أبو سلمة : إن كنت لأرى الرؤيا هي أثقل علي من الجبل فلما سمعت بهذا الحديث فما كنت أباليها .
وفي رواية : قال : إن كنت أرى الرؤيا تهمني حتى سمعت أبا قتادة يقول : وأنا كنت لأرى الرؤيا فتمرضني حتى سمعت رسول الله ﷺ يقول : ((الرؤيا الصالحة من الله فإذا رأى أحدكم ما يحب فلا يحدث به إلا من يحب وإن رأى ما يكره فلا يحدث به وليتفل عن يساره [ ثلاثا ] وليتعوذ بالله من الشيطان الرجيم من شر ما رأى فإنها لن تضره)) [صحيح الكلم الطيب للشيخ الألبانـي ص : (85) حديث رقم : (50)] .
((إذا حلم أحدكم فلا يخبر الناس بتلعب الشيطان به في المنام)) [صحيح سنن ابن ماجة رقم : (3913)] .
وعن جابر رضي الله عنه عن رسول الله ﷺ قال : ((إذا رأى أحدكم الرؤيا يكرهها فليبصق عن يساره ثلاثا وليستعذ بالله من الشيطان ثلاثا ، وليتحول عن جنبه الذي كان عليه)) [صحيح مسلم رقم : (1773)] .
وه بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر له‌م جۆره خه‌وه خراپانه نه‌بینیته‌وه ئه‌وا ئه‌م كارانه‌ی خواره‌وه ئه‌نجام بده :
1 ـ ته‌وبه بكه له هه‌موو تاوانه‌كانت و بگه‌ڕێره‌وه بۆ لای خوا و داوای لێبكه و لێی بپاڕێره‌وه كه په‌نات بدات له هه‌موو تاوانێك و په‌ناشی پێبگره له‌وه‌ی كه خه‌وی خراپ ببینیت .
2 ـ زیكره‌كانی به‌یانیان و ئێواران و پێش خه‌وتن و پاش خه‌وتن و رِۆیشتنه ده‌ره‌وه له ماڵ و هاتنه ژووره‌وه‌ش بۆ ماڵ و زیكره‌كانی پاش نوێژه فه‌رزه‌كان بخوێنه به گشتی و به تایبه‌ت زیكره‌كانی پێش خه‌وتن و به تایبه‌ت تریش خوێندنه‌وه‌ی (آية الكرسي) و دوو ئایه‌تی كۆتایی (سورة البقرة) .
3 ـ بیروباوهوڕت پاك بكه‌ره‌وه و پشت به خوا ببه‌سته و بیرمهدهره ده‌ست شه‌یتان و وه‌سوه‌سه‌كانی و شوێنی هه‌نگاوه‌كانی مه‌كه‌وه و زۆر به ئاگا و وریا به له فێڵه‌كانی .
وه ئامۆژگاریت ده‌كه‌م به خوێندنه‌وه‌ی كتێبی : (بیروباوه‌ڕت وه‌ربگره له قورئان و سوننه‌ت) كه له‌بەشى کتێبخانەى ماڵپەڕى وەڵامەکان بڵاوكراوه‌ته‌وه .
دواكارم خوای په‌روه‌ردگار ئێمه‌ش و تۆش بپارێزێت له فێڵ و هه‌نگاوه‌كانی شه‌یتان و شوێنكه‌وتوانی ، والسلام علیكم ورحمة الله وبركاته …
له‌لایه‌ن مامۆستا (محمد عبدالرحمن) ه‌وه وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه