ئایا کاتژمێر لەدەستی ڕاستکردن سوننەتە ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا کاتژمێر لەدەستی ڕاستکردن سوننەتە ؟

هیچی تێدا نیە ئەگەر کاتژمێر لەدەستی ڕاست بکرێت یاخود دەستی چەپ ، مرۆڤیش کام دەستی لەلا ئاسانەو ڕێکە لەو دەستەی دەکات ، وە هیچ گرفت نیەو پێچەوانەی سوننەت نیە لەهەر کام دەست بکرێت .
زانای پایەبەرز ابن باز (بەڕەحمەت بێت) دەفەرموێت :
هیچ گرفتێک نیە لەوەی کاتژمێر لەدەستی ڕاست دەکرێت یاخود دەستی چەپ ، بەنمونەی ئەنگوستیلە ، هەروەکو لەپێغەمبەری خوداوە () پێمانگەیشتووە کە ئەنگوستیلەی لەپەنجەی دەستی ڕاست و چەپیشی کردووە ..
سەرچاوە : فتاوی ٳسلامیة (٤ / ۲٥٥).

وە زانای پایەبەرز ابن عثيمين (بەڕەحمەت بێت) دەفەرموێت :
لەدەست ڕاستکردنی کاتژمێر هیچ چاکترو لەپێشتر نیە تاوەکو لەدەستی چەپکردن ، چونکە کاتژمێریش هاوچەشنی ئەنگوستیلەیە ، بۆیە هیچ جیاوازیەک نیە لەنێوان ئەوەی کاتژمێر لەدەستی ڕاست بکرێت یاخود چەپ ، وە گومانی تێدانیە ئەگەر کاتژمێر لەدەستی چەپ بکرێت باشترو ئاسانترەو لەڕووی تەماشکردنیشەوە ئاسانترە ، وە بەگشتی پارێزراوترو باشترە ، چونکە دەستی ڕاست زۆرتر دەجوڵێندرێت و کاری پێدەکرێت.
لەو ڕووەشەوە نابێت بوترێت کاتژمێر لەدەستی ڕاستکردن سوننەتە ، چونکە ئەنگوستیلە لەپەنجەی دەستی ڕاست و چەپیش دەکرێت هەروەکو لەسوننەتدا هاتووە ، کاتژمێریش هەمان چەشنی ئەنگوستیلەیە ، والله اعلم ..
سەرچاوە : الشرح الممتع (٦ / ۱۱۰).

سەردان: ٣,٣٧١ بەش: هەمەجۆر