ئەگەر كەسێك مرد و ددانی ئاڵتونی پێوە بوو ئايا دروسته ددانە ئاڵتونەکەى دەربێنین؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئەگەر كەسێك مرد و ددانی ئاڵتونی پێوە بوو ئايا دروسته ددانە ئاڵتونەکەى دەربێنین؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
ددانی ئاڵتونی دروست نیە دابنرێت مەگەر لەكاتی پێویستدا نەبێت ، جا ئەگەر كەسێك مردوو ددانی ئاڵتونی پێوەبوو ئەوا ئەگەر توانرا ددانەكە لێ بكرێتەوە بەبێ بڕین ئەوا لێ دەكرێتەوە ، وە ئەگەریش نەتوانرا بەبێ بڕین لێ بكرێتەوە ئەوا وازی لێ دەهێنرێت و لەگەڵیدا دفن دەكرێت.
الشيخ محمد بن صالح العثيمين رحمه الله (فتاوى مختصرة)

سەردان: ٢,٣١٥ بەش: ناشتنى مردوو