كارى پارێزەرى تا چەند دروستە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
كارى پارێزەرى تا چەند دروستە؟

بەناوى خواى بەخشندەى میهرەبان
 كارى پارێزەرى بە ڕەها دروست نى یە وەكو زۆر لە پارێزەرەكان دەیكەن مەبەستم ئەوەیە ئەو كەسەى گرێبەستیان لەگەڵ بكات كە (دیفاع) ى لێبكەن ئەگەر كێشەى ڕەوا بێت یان نا ڕەوا ئەوا هەر كارى بۆ دەكەن و مشت و مڕ لەگەڵ دادوەرەكاندا دەكەن لە كاتێكدا ئەگەر حوكمى دادوەرەكەش حەق بێت ئەمان هەوڵ دەدەن ئەو حوكمە نەچەسپێت ئەمەش بەم شێوەیە دروست نى یە تەنانەت یەكێك لە تاوانە گەورەكان ئەوەیە كە ئیمامى الذهبي لە كتێبى الكبائر دا ناوى ناوە (وكلاء القضاة) بەڵام بۆ ئەوە بێت كە هاوڵاتى چاو ڕۆشن بێت بە حوكم و هۆكارەكانى (دیفاع) كردن و ناسینى تاوانەكانى خۆى كە پێ دەچێت نەزان بێت تیایاندا وە بۆ ئەوەى زوڵمى لێنەكرێت لەلایەن كە سانێكى خراپ و فێڵبازەوە.

لەلایەن (مامۆستا خلیل أحمد) ەوە وەڵام دراوەتەوه

سەردان: ١,٨٣٤ بەش: هەمەجۆر