حوکمى ئەو پیاوانە چیە کە لە ئاست سفورى و خراپى خێزان و کچەکانیان بێدەنگن؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمى ئەو پیاوانە چیە کە لە ئاست سفورى و خراپى خێزان و کچەکانیان بێدەنگن؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.

«عبدالله»ی كورِی«عمر» له‌ پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ ده‌یگێرێته‌وه‌ كه‌ فه‌رموویه‌تی:
« ثَلَاثَةٌ قَدْ حَرَّمَ اللَّهُ عَلَيْهِمْ الْجَنَّةَ مُدْمِنُ الْخَمْرِ وَالْعَاقُّ وَالدَّيُّوثُ الَّذِي يُقِرُّ فِي أَهْلِهِ الْخَبَثَ».رواه الإمام أحمد 2/69 وهو في صحيح الجامع 3047 .
واته‌: « سێ كۆمه‌ڵ خه‌ڵك خودا به‌هه‌شتی له‌سه‌ر حه‌رام كردوون ، ئه‌وكه‌سه‌ى له‌سه‌رئاره‌ق خواردنه‌وه‌ به‌رده‌وام بێ ، وه‌ ئه‌وه‌ى ئازارده‌رى دایك وباوكى بێ ، وه‌ ئەو دەیوثەى  كه‌ بێ ده‌نگ بێ له‌ داوێن پیسى خێزان ومنداڵی»
له‌شێوه‌كانى ((الدیوث))ى ئه‌م سه‌رده‌مه‌ ئه‌وه‌یه‌:
چاوپۆشی كردن و بێ ده‌نگ بوون له‌ ئاست كچ وئافره‌ت له‌ ماڵه‌وه‌ كه‌په‌یوه‌ندی ده‌كه‌ن به‌ پیاوى بێگانه‌وه‌ و گفتوگۆ ده‌كه‌ن به‌ ناوی خۆشه‌ویستی و دڵدارى و عیشق بازیه‌وه‌.
وه‌هه‌روه‌ها رِازى بوون و قه‌بوڵ كردنى مانه‌وه‌ى ئافره‌تێك به‌ته‌نها له‌ ماڵه‌وه‌ له‌گه‌ڵ پیاوێكى بێگانه‌، وه‌ هه‌روه‌ها به‌جێ هێشتنی ئافره‌ت به‌ته‌نها له‌گه‌ڵ بێگانه‌یه‌ك سوارى سه‌یاره‌ ببێ، وه‌كو ته‌نها بونى له‌گه‌ڵ شۆفێر.
وه‌ هه‌روه‌ها رِازى بێ كه‌ خێزان و منداڵی به‌بێ پۆشاكی شه‌رعی له‌ماڵه‌وه‌ ده‌رچن، به‌وه‌ش رِێگه‌ى خراپه‌ى بۆیان كردۆته‌وه‌ و ده‌رگاى به‌دڕه‌وشتى بۆ خستونه‌ته‌ سه‌رپشت ، هه‌روه‌ها هێنانه‌ ماڵه‌وه‌ى ئه‌و فلیم وگۆڤارانه‌ى كه‌ خراپه‌ و به‌دڕه‌وشتی وبێ ئابڕوى تێدا بڵاو ده‌كرێته‌وه‌.ئه‌مانه‌ نمونه‌ن له‌ ده‌یوسی.

سەردان: ٣,٤٩٦ بەش: هەمەجۆر