من لەخۆمەوە هەست بە دڵ پیسى دەكەم زۆر جار وا هەست ئەكەم ئایا من تاوانبارم؟ : ماڵپەڕی وەڵامەکان
من لەخۆمەوە هەست بە دڵ پیسى دەكەم زۆر جار وا هەست ئەكەم ئایا من تاوانبارم؟
پرسیار:

براى ئازیزم وەڵامم بدەنەوە خوا خێرتان بنوسێت: من لەخۆمەوە هەست بە دڵ پیسى دەكەم زۆر جار وا هەست ئەكەم ئایا من تاوانبارم؟ خوا جەزاتان بداتەوە كە لەم دردە رزگارم بكەن و وەڵامم بدەنەوە بارك الله فیك

بسم الله الرحمن الرحيم

بەڕێزم ڕەنگە بزانیت كە وشەى (دڵ پیسى) لە بنەمادا واتایەكى هەیە، بەڵام لە ناو كوردەوارى خۆماندا بەواتایەكى تر بەكار دەهێنرێت، جا برام ئەگەر مەبەستت لە ووشەى (دڵ پیسى) گومان بردنە بە موسڵمانان یان بەكەس و كارى خۆت ئەوا بزانە كە تاوانت دەگات چونكە خواى پەروەردگار فەرموویەتى: { اجْتَنِبُوا كَثِيرًا مِّنَ الظَّنِّ إِنَّ بَعْضَ الظَّنِّ إِثْمٌ } سورة الحجرات(12)
واتە: دوربكەونەوە لە گومان بردن بە موسڵمانان چونكە گومان بردن تاوانە. یان پێغەمبەرى خوا ێلى الله علیه وسلم فەرموویەتى: (إياكم والظن فإن الظن أكذب الحديث)حديث صحيح. واتە: دوربكەونەوە لە گومان، چونكە گومان درۆترین وتەیە.
جا برام ئەو گومانەى دەیبەیت بە هەر موسڵمانێك بێت هەر تاوانە ئیتر بە خێزانت بێت یان خوشكت یان دایكت یان هەر كەسێكى تر.
بەڵام ئەوەى لەناو كوردەوارى دا پێى دەگوترێ دڵپیسى، ئەوەش لە كاتێك دا موسڵمانێك داوا لە خێزانەكەى یان خوشكەكەى دەكات بە خۆداپۆشین و یان دووركەوتنەوە لە پیاوان و تێكەڵاو نەبوون لەگەڵ نامەحرەمدا پێى دەڵێن دڵ پیسە، ئەوە بەكارهێنانێكى هەڵەیە بەڵكو ئەبێت بەو كارە بوترێت غەیرە كەئاكارێكى جوانە لە موسڵماندا بۆ پاراستنى دایك و خوشك و خێزانەكەى یان هەر موسڵمانێكىتر لە تاوان.
خواش زاناترە.
لەلایەن مامۆستا (عدنان بارام)ەوە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٤,٩١٩ بەش: هەمەجۆر