بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندار‌و هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
ئه‌مه یه‌كێكه له‌و كار و كرداره بڵاوانهى سه‌رده‌مى ئێمه كه پێغه‌مبه‌ر ﷺ زۆر به توندى ووریای كردوینه‌ته‌وه لێی و بۆ ئه‌وه‌ی توخنی نه‌كه‌وین.
وه‌كو ده‌فه‌رمووێ :
« أَيُّمَا امْرَأَةٍ اسْتَعْطَرَتْ ثُمَّ مَرَّتْ عَلَى الْقَوْمِ لِيَجِدُوا رِيحَهَا فَهِيَ زَانِيَةٌ».رواه الإمام أحمد 4/418 انظر صحيح الجامع 105
واته: «هه‌ر ئافره‌تێك خۆی بۆن خۆش بكات، پاشان تێپه‌ڕبێ به‌لاى كۆمه‌ڵێك دا بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ست به بۆنه‌كه‌ى بكه‌ن، ئه‌وا ئه‌و ئافره‌ته زیناكاره»
بێ ئاگایی و خۆگێل كردن واى له هه‌ندێ ئافره‌تان كردووه كه گوێ به‌م كاره نه‌ده‌ن و به‌ساده‌و ئاسان ته‌ماشاى بكه‌ن، له ناو پاسدا بێ یان له بازاڕ‌و شوێنى قه‌ره‌باڵغی دابێ، یان له قوتابخانه و فێرگه‌كاندا بێ .
نه‌ك هه‌رئه‌وه‌نده به‌ڵكو شه‌ریعه‌تى ئیسلام ترسناكی خۆ بۆنخۆش كردنى ئافره‌تى زۆر به توندی گرتووه، بۆیه ئافره‌تێ ئه‌گه‌ر له‌ماڵدا بۆنی خۆشی له خۆی دا بوو ویستى له ماڵ ده‌رچێ پێویسته خۆی بشوات، تاوه‌كو ئه‌و بۆنه‌ی پێوه نه‌مێنێ، وه‌ك چۆن بۆ له‌ش گرانى خۆی ده‌شوات، ته‌نانه‌ت گه‌ر دهرچونهكهیشى بۆ مزگه‌وت بێ .
پێغه‌مبه‌ر ﷺ ده‌فه‌رمووێ :
« أَيُّمَا امْرَأَةٍ تَطَيَّبَتْ ثُمَّ خَرَجَتْ إِلَى الْمَسْجِدِ لِيُوجَدَ رِيحُهَا لَمْ يُقْبَلْ مِنْهَا صَلَاةٌ حَتَّى تَغْتَسِلَ اغْتِسَالَهَا مِنْ الْجَنَابَةِ».رواه الإمام أحمد 2/444 وانظر صحيح الجامع 2703
واته: « هه‌ركات ئافره‌ت خۆی بۆن خۆش بكات و ده‌ربچێ بۆ مزگه‌وت بۆ ئه‌وه‌ى بۆن كرێ، نوێژه‌كه‌ى لێ وه‌رناگیرێ، هه‌تاوه‌كو خۆی نه‌شوات، وه‌كو خۆشۆردنی بۆ له‌ش گرانی»
سكاڵاى خۆمان ده‌به‌ینه‌وه بۆلای خودا له ده‌ست ئه‌و هه‌موو بۆنه‌ی كه له كاتى ئاهه‌نگ گێڕان و بوك گواسته‌وه دا به‌كارده‌هێنرێ، وه له ده‌ست به‌كارهێنانی ئه و هه‌موو بۆنه تیژوكاریگهرانهی كه هه‌ستى پێ ده‌كرێ له ئافره‌تانه‌وه، له بازاڕ و ناو ئوتۆمبێل و شوێنه‌گشتیه‌كان و ته‌نانه‌ت له مزگه‌وتداو له شه‌وانى ڕه‌مه‌زاندا .
له خودا داواده‌كه‌ین كه سزامان نه‌دات، وه پیاوان و ئافره‌تانى چاك دووچارى تۆڵه‌ى خۆى نه‌كات به‌هۆی كار‌و ڕه‌فتارى خرپەکارانەوە ، وه هه‌موومان ڕێنمونى بكات بۆ ڕێگاى ڕاست و ڕێگای حه‌ڵاڵمان نیشان بدات.