چۆنێتی هەڵسوكەوت كردن لە گەڵ باوكێكی نوێژنەكەردا: ماڵپەڕی وەڵامەکان
چۆنێتی هەڵسوكەوت كردن لە گەڵ باوكێكی نوێژنەكەردا
پرسیار:

برادەرێكم باوكى نوێژ ناكات و گوێ لە گۆرانى و مۆسیقا دەگرێ كاتێ كوڕەكەى دەڵێ نوێژ بكە یان لەسەر ئەو مۆسیقایە لایببە ئەوا دەیكاتە هاوارو دەمەقاڵە و بەكوڕەكەى دەڵێ تۆ تیرۆرستى یان دەڵێ كەى ئەو جۆرە مۆسیقایانە لە وەختى پێغەمبەر () هەبووە دەڵێ تەنها (جوزەلە) حەرامە ئایا ئەم كوڕە دەنگ بەرز بكاتەوە گوناهبار دەبێ وە ئایا چى بكات باشە؟

بەناوى خواى بەخشندەى میهرەبان 

نوێژ نەكردن تاوانێكى گەورە و خراپە و نیشانەیەكى گەورەیە لەسەر خراپى مرۆڤ تەنانەت بەشێكى زۆر لەزانایانى ئیسلام ئەو كەسەیان بە كافر داناوە ئەگەر بەتەمبەڵییەوە نوێژ نەكات وە گوێ گرتن لە مۆسیقا دیسان كارێكى حەرامە نیشانەى كەم ئیمانى مرۆڤە چونكە كەسى ئیماندار گوێ لە قورئان دەگرێ و بە قورئان دڵى ئارام دەبێت نەك مۆسیقا ئەنجا نەسیحەت كردن واجبە لەسەر هەموو موسڵمانان كوڕ یان باوك وە پێویستە نەسیحەتى باوكى بكات بەردەوام وە بەئەدەبەوە بەتایبەت بۆ نوێژ كردن ئەنجا بۆ گوێ نەگرتن لە مۆسیقا ئەگەر لەم میانەدا هەر هاوارو دەمەقاڵەیەك لەلایەن باوكیەوە ڕوبدا دەبێت كوڕەكە ئارام بێت وەتەنها چاكە لەگەڵ باوكى بكات، ئەنجا هەموو جۆرەكانى مۆسیقا واتە بەهەر ئامێرێك بێت حەرامە با لەكاتى پێغەمبەردا () نەبوبێت چونكە ئەسڵەكەى حەرام كردووە وە دەنگ بەرز كردنەوە و ئەزیەت دانى دایك و باوك كارێكى حەرامە با ئاواش بن وە ئەو كەسەى فەرمان بە چاكە و نەهى خراپە دەكات پێویستە ئەم سێ سیفەتەى هەبێت:
یەكەم: زانستى شەرعى.
دووەم: نەرم نیانى.
سێ یەم: ئارامگرتن.
لە لایەن مامۆستا (خلیل أحمد) ەوە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٢,٩٠٥ بەش: ئادابەکان