بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندار‌و هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
ئه‌م بابه‌ته یه‌كێكه له‌و باسانه‌ى كه ئه‌هلى سوننه وجه‌ماعه دانى پێدا ده‌نێت و باوه‌ڕى ته‌واوى پێى هه‌یه، ئه‌ویش بریتیه له‌وه‌ى باوه‌ڕداران له‌رۆژى دواییدا په‌روه‌ردگارى خۆیان ده‌بینن به‌چاوى سه‌ریان و به‌ڕوونى وبێ هیچ لێڵى و ناڕوونیه‌ك، خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: [ وُجُوهٌ يَوْمَئِذٍ نَاضِرَةٌ (22) إِلَى رَبِّهَا نَاظِرَةٌ (23) ] واته: ڕوخساری كه‌سانى خۆشبه‌خت له ڕۆژی دواییدا گه‌شاوه و پرشنگدار و جوانه، و به‌دیهێنه‌ر و خاوه‌نى هه‌موو شته‌كانى ده‌بینێت، و چێژ له‌و بینینه وه‌رده‌گرێت .
وه پرسیاریش كرا له پێغه‌مبه‌رى خوا - ﷺ - كه ئایا ئێمه له‌رۆژى دواییدا په‌روه‌ردگارمان ده‌بینین؟ ئه‌ویش فه‌رمووى: (فَهَلْ تُضَارُّونَ فِي الْقَمَرِ لَيْلَةَ الْبَدْرِ لَيْسَ دُونَهُ سَحَابٍ)؟ قَالُوا: لا يَا رَسُولَ اللَّهِ! قَالَ: (هَلْ تُضارُّون فِي الشَّمْسِ ليس دونها سحاب)؟ قَالُوا: لا يَا رَسُولَ اللَّهِ! قَالَ: (فَإِنَّكُمْ تَرَوْنَهُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ كَذَلِكَ...) أخرجه البخاري.
واته: ((ئایا كاتێ كه‌مانگ به‌ئاسمانه‌وه ده‌بینن له‌شه‌وى چوارده دا هیچ زیانێكتان پێده‌گات به‌بینینى؟)) وتیان نه‌خێر، پاشان فه‌رمووى: ((كاتێ كه ڕۆژ ده‌بینین له ئاسماندا و هه‌ورى له‌پێش نه‌بێت هیچ زیانێكتان توش ده‌بێت؟)) وتیان: نه‌خێر، پێغه‌مبه‌ریش - ﷺ - فه‌رمووى: ده‌ى ئێوه‌ش به‌هه‌مان شێوه له رۆژى دوایدا په‌روه‌ردگارتان ده‌بینن...
وەرگیراوە لە کتێبی : (إعانة الخطباء والأئمة بفقه إمامة الأمة)
لە نوسینى شێخ : محمد بن زيد بن محمد المدخلي