شیركى بچووك چیه‌؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
شیركى بچووك چیه‌؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
شیركى بچووك ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌ڵگه‌ى له‌سه‌ربێت كه‌وا شیركى بچووكه‌ وله‌ڕه‌گه‌زى شیركى گه‌وره‌ نیه‌، وه‌كو ڕیاو پێش چاویه‌كى كه‌م، وه‌ سوێند خواردن به‌ غه‌یرى خوا به‌بێ به‌گه‌وره‌ دانانى سوێند پێخوراو، وه‌ ووتنى: ماشاء الله وشئت، وه‌ هه‌روه‌ها خواپه‌رستى بۆ ده‌ستكه‌وتێكى دونیایی، پێغه‌مبه‌رى خوا - - ده‌فه‌رموێت:
" إِنَّ أَخْوَفَ مَا أَخَافُ عَلَيْكُمُ الشِّرْكُ الْأَصْغَرُ " قالوا: يَا رَسُولَ اللَّهِ وَمَا الشِّرْكُ الْأَصْغَرُ؟ قَالَ: «الرِّيَاءُ».(سلسلة الأحاديث الصحيحة : 951).
واته‌: ئه‌وه‌ى لێتان ده‌ترسم له‌سه‌رى بریتیه‌ له‌ شیركى بچووك، ووتیان: ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا شیركى بچووك چیه‌؟ ئه‌ویش فه‌رمووى: ریاء .
(واته‌ ئه‌نجامدانى كارێك له‌پێش چاوى خه‌ڵكى و بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵكى بیبینن)
وه‌ شیركى بچووكیش، زانایان ده‌رباره‌ى ده‌ڵێن: له‌ تاوانه‌ گه‌وره‌كان گه‌وره‌تره‌، و مه‌ترسیداره‌ بۆ خاوه‌نه‌كه‌ى، هه‌ربۆیه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا - - له‌ ئوممه‌ته‌كه‌ى ترساوه‌ له‌سه‌رى، وه‌ خاوه‌نه‌كه‌ى له‌ رۆژى دواییدا ده‌كه‌وێته‌ ژێر ویستى خواى گه‌وره‌وه‌ ئه‌گه‌ر له‌سه‌رى مردبێت و تۆبه‌ى لێ نه‌كرێت، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر ووته‌ى راجح.

وەرگیراوە لە کتێبی : (إعانة الخطباء والأئمة بفقه إمامة الأمة)
لە نوسینى شێخ : محمد بن زيد بن محمد المدخلي

سەردان: ٣,١١٢ بەش: شیرک و جۆرەکانى