ئایا دروستە داواكردن لە پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم بۆ هەر مەبەستێك بێت؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا دروستە داواكردن لە پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم بۆ هەر مەبەستێك بێت؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.

داوا كردن لە پێغەمبەر ()دروست نى یە، بەڵكو دەبێت تەنها داوا لە خوا بكرێت، بە بەڵگەی ئەم ئایەتە:

[وَلاَ تَدْعُ مِن دُونِ اللّهِ مَا لاَ يَنفَعُكَ وَلاَ يَضُرُّكَ فَإِن فَعَلْتَ فَإِنَّكَ إِذًا مِّنَ الظَّالِمِينَ] [يونس: (106)] .
واتە: داوا مەكە لە جگە لە خوا و لێی مەپاڕێرەوە كە نە سوودت پێ دەگەیەنێت و نە زیان، وە ئەگەر ئەمەت كرد ـ واتە: ئەگەر هاوارت كردە غەیری خوا و لێی پاڕایتەوە ـ ئەوا تۆ لە ستەمكارە هاوەڵ بڕیاردەرەكانی.
(الظَّالِمِينَ: أي الـمُشركين، واتە: لە موشریك و هاوەڵ بڕیاردەرەكانی).
وە پێغەمبەر () فەرموویەتی: ((مَنْ مات وهو يدعو مِنْ دون الله نِـدّاً دخلَ الـنار)) [صحيح البخاري رقم: (4497) وصحيح مسلم رقم: (92)] .
واتە: هەركەسێك بمرێت لە كاتێكدا كە شەریك و هاوشێوازێكی بۆ خوا دانابێت و هاواری تێكردبێت و لێی پاڕابێتەوە ئەوا دەچێتە ناو ئاگری دۆزەخەوە.
چونكە دوعا و پاڕانەوە پەرستن و عیبادەتە، خوای پایەبەرز فەرموویەتی: [وَقَالَ رَبُّكُمُ ادْعُونِي أَسْتَجِبْ لَكُمْ إِنَّ الَّذِينَ يَسْتَكْبِرُونَ عَنْ عِبَادَتِي سَيَدْخُلُونَ جَهَنَّمَ دَاخِرِينَ] [غافـر: (60)] .
واتە: پەروەردگارتان فەرموویەتی: ئێوە داوام لێ بكەن و لێم بپاڕێنەوە منیش وەڵامتان دەدەمەوە و دوعاكانتان گیرا دەكەم، ئا ئەوانەی كەوا خۆیان بە گەورە دادەنێن لە ئاستی دوعا و پاڕانەوە و پەرستنی خوا ئا ئەوانە دەچنە ناو جەهەنم و دۆزەخەوە بە سەرشۆڕیەوە.
وە پێغەمبەر () فەرموویەتی: ((الدُّعاءُ هو العِـبادة)) [صحيح سنن الترمذي رقم: (2962)] .
واتە: دوعا و پاڕانەوە بریتى یه لە پەرستن و عیبادەت.
دوعا و پاڕانەوە پەرستن و عیبادەتە دەبێت بۆ خوا بكرێت نەك بۆ پێغەمبەر () چونكە تۆ لە نوێژدا دەڵێیت: [إِيَّاكَ نَعْبُدُ وإِيَّاكَ نَسْتَعِينُ] .
واتە: خوایە من تەنها تۆ دەپەرستم و تەنهاش داوای یارمەتی لە تۆ دەكەم.
جا هەر كەسێ داوای یارمەتی لە پێغەمبەر () بكات ئەوا خۆی دەخاتە دۆروە چونكە ئەم وەعدەی دەشكێنێت و پێچەوانەی ئەم ئایەتە و ئایەتەكانی پێشتر و چەندین ئایەتی تریش دەكات لە قورئاندا.
لە لایەن (مامۆستا محمد عبد الرحمن) ە وە وەڵام دراوەتە

سەردان: ٣,٥٣٩ بەش: شیرک و جۆرەکانى