كەسێك ئاینى ئیسلام بە شایستەی پەیڕەو كردن نەزانێت و عەلمانیەت بە باشتر بزانێت حوکمى چیە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
كەسێك ئاینى ئیسلام بە شایستەی پەیڕەو كردن نەزانێت و عەلمانیەت بە باشتر بزانێت حوکمى چیە؟

بەناوى خواى بەخشندە و میهرەبان 

عەلمانیەت بریتى یە لە دوور خستنەوەی ئاین لە ژیانی نێو كۆمەڵگا و پەیوەندی نێوان تاكەكانی.
ئاشكراشە كەوا ئاین بۆ ئەوە خوا ناردوویەتی چۆنێتی و شێوازی خواپەرستی و پەیوەندی نێوان خوا و بەندەكانی لە لایەك و هەروەها پەیوەندی نێوان بەندەكان لە گەڵ یەكتردا ڕوون بكاتەوە.
كەوابوو عەلمانیەت باوەڕی بە پەیڕەوكردنی ئاین نى یە لە ژیانی گۆمەڵگادا.
جا هەر كەسێك باوەڕی وابێت و ئاین بە شایستەی پەیڕەوكردن نەزانێت ئەوا ئەو كەسە كەسێكی بێباوەڕە بە دین و ئاینی خوای گەورە چونكە خوای گەورە فەرموویەتی: [وَمَن يَبْتَغِ غَيْرَ الإِسْلاَمِ دِينًا فَلَن يُقْبَلَ مِنْهُ وَهُوَ فِي الآخِرَةِ مِنَ الْخَاسِرِينَ] [سورة آل عمران: (85)] .
واتە: هەر كەسێك جگە لە ئیسلام هەر بەرنامەیەكی تر پەیڕەو بكات ئەوا هەرگیز لێی قەبوڵ ناكرێت و ئەو كەسەش لە ڕۆژی دوایدا لە خەسارۆمەندانە.
لە لایەن (مامۆستا محمد عبد الرحمن) ە وە وەڵام دراوەتە

تەماشاى ئەمەش بکە : 

ئایا حەقیقەت و مەترسیەکانى عەلمانیەت چیە لەسەر کۆمەڵگا؟

سەردان: ٢,١٠٨ بەش: هەڵوەشێنەرەوەکانى ئیسلام