هۆكارەكانى وەڵامدانەوەى دوعا: ماڵپەڕی وەڵامەکان
هۆكارەكانى وەڵامدانەوەى دوعا
پرسیار:

چ کاتێک خواى گەورە وەڵامى دوعاکانمان دەداتەوە ؟ هۆكارەكانى وەڵامدانەوەى دوعا کامانەن؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.

1- ئیخلاص لەدوعادا وەكو خواى گەورە فەرموویەتى: {وَادْعُوهُ مُخْلِصِينَ لَهُ الدِّينَ}[الأعراف:29]
 2- تۆبە و گەڕانەوەى ئەو شتانەى كە بەستەم بردوتە.
3- گەڕان بەدواى ئەو هەل و كات و ساتانەدا كە دوعا تێیاندا گیرایە. 
 4- نزیك بوونەوە لە خوا بە ئەنجام دانى سوننەتەكان لەپاش فەرزەكان بەبەڵگەى( ولا يزالُ عبدي يتقرب إليّ بالنوافل حتى أحبه ... ) رواه البخاري ( 6502 )
5- زۆر ئەنجام دانى كاروكردەوەى چاكە.
تێبینى :  
گیرابوونى دوعا و وەڵامدانەوەى لەلایەن خواى گەورەوە بەڵگەیە لەسەر چاكێتى كەسەكە و تەقواى, بەڵام هەندێك جاریش ئەوە ناگەیەنێت و جۆرێكە لە پەلكێشی (استدراج) یان بۆ حیكمەتێكە كە خوا خۆى دەیزانێت, چونكە ئەوەتا خواى گەورە وەڵامى دوعاى شەیتانى داوەتەوە. 
خواى گەورە دەفەرموێت: {قَالَ فَأَنظِرْنِي إِلَى يَوْمِ يُبْعَثُون}[الأعراف:14]، واتە: ئیبلیس وتی : پەروەردگارم مردنم دوابخە لەدونیا بۆ ئەو ڕۆژەی كە بەندەكانت زیندوودەكەیتەوە كە ڕۆژی دواییە .
 بەهەمان شێوە وەڵام نەدانەوە و گیرانەبوونى دوعا ئەوە ناگەیەنێت كە دوعاكارەكە خراپكار و ناپەسەندە, ئەوەتا خواى گەورە هەندێ جار وەڵامى پێغەمبەرەكەى نەداوەتەوە, وەكو پێغەمبەرى خوا  دەفەرموێـت: " سألت ربي ثلاثاً فأعطاني اثنتين ومنعني واحدةً، سألت ربي ألايُهلك أمتي بالسّنةِ فأعطنيها، وسألته ألا يُهلك أمتي بالغرق فأعطنيها، وسألته ألا يجعل بأسهم بينهم فمنعنيها " مسلم (2890)
واتە: داواى سێ شتم لە خواى پەروەردگار كرد و دوانیانى پێ بەخشیم و یەكێكیانى پێ نەبەخشیم, داوام كرد خواى گەورە بەیەك جار ئوممەتەكەم لەناونەبات, پێى بەخشیم, وە داوام لێكرد كە ئوممەتەكەم بە نقوم بوون وغەرقكردن لەناونەبات ئەویشی پێ بەخشیم, وە داوام لێ كرد كە ناكۆكى و دوبەرەكى نەخاتە نێوانیانەوە بەڵام رێگرى لێ كردم و پێى نەبەخشیم.
 جارى وا هەیە خواى گەورە وەڵامى دوعایەك ناداتەوە لەبەر حیكمەتێكى گەورە لەوانە بۆ ئەوەى كەسەكە دیسان بگەڕێتەوە بۆ لاى خوا وداواى لێ بكات. 
وە هەروەها زیادكردنى یەقین ودڵنیایی لاى بەندە بەوەى كە تەنها خواى گەورە خاوەنى هەموو شتێكە و مەخلوق هیچ مافێكى بەسەر خواوە نییە وە دەبێت ئەوە بزانرێت كە خواى پەروەردگار ئەگەر ببەخشێت لەبەر حیكمەتە و ئەگەریش بیگرێتەوە هەر لەبەر حیكمەتێكە, وەكو دەفەرموێت: {وَعَسَى أَن تَكْرَهُواْ شَيْئًا وَهُوَ خَيْرٌ لَّكُمْ وَعَسَى أَن تُحِبُّواْ شَيْئًا وَهُوَ شَرٌّ لَّكُمْ وَاللّهُ يَعْلَمُ وَأَنتُمْ لاَ تَعْلَمُون}[البقرة:216]. 
واتە: لەوانەیە هەندێك جار حەز لەشتانێك نەكەن كەچى لە ڕاستیدا خێرى تێدابآ بۆتان ، و لەوانەشە هەندێك جار شتیانێكتان حەزلێبێت لەبەر ئەو ڕاحەتى و چێژە دوابڕاوە دونیایەى كە تێیدایە كەچى لە ڕاستیشدا خراپەى تێدایە بۆتان . بێگومان خواى بەرز و بڵند و پایەبەرزە كە دەزانێت چى خێر و چاكەى ئێوەى تێدایە ، بەڵام ئێوە ئەوە نازانن . بۆیە پەلە و دەستپێشخەرى بكەن بۆ تێكۆشان و جیهادكردن لەپێناوى خواى پەروەردگاردا.
 هەروەها یەكێكى تر لە هۆكار و حیكمەتەكان لە وەڵام نەدانەوەى دوعاكەى ئەوەیە بۆ ئەوەى كەسەكە بەخۆیدا بچێتەوە و لێپرسینەوەیەك لەگەڵ خودى خۆیدا بكات و كەموكورتى و ناتەواویەكەى بدۆزێتەوە و خۆى چاك وباش بكات, وە جارى واش هەیە دوعاكە وەڵام دەدرێتەوە بەڵام كەسەكە پێى نازانێت و هەستى پێ ناكات. 
 هەروەها دواكەوتنى وەڵام دانەوە سەردەكێشێت بۆ دەستكەوتن و ئەنجام دانى هەندێ خواپەرستى و چاكەى تر وەكو: چاوەڕێى لابردنى ناخۆشی لەلایەن خواى گەورەوە و دەرخستن و پیشاندانى هەژارى و پێویستى بەندە بۆ خواى تاك و زانا و دەستكەوتنى رازى بوون بە قەدەرى خوا و چێژوەرگرتن لە دوبارەكردنەوەى دوعاو پاڕانەوە و هەروەها بەرەنگاربوونەوەى شەیتان و تەسلیم نەبوون بۆى. 

سەردان: ٣,٠٤٧ بەش: ئادابەکانى دوعا