لە ئادابەكانی دوعا و هۆكارەكانی گیرابوون و وەڵامدانەوەی
1- الإخلاص لله .
ـ نیاز و مەبەست پاكی تێیدا بۆ خوا .
2-أن يبدأ بحمد الله والثناء عليه ثُمَّ بالصلاة على النبي (ﷺ) .
ـ بە سوپاس و ستایش كردی خوا و ئەنجا صڵاواتدان لەسەر پێغەمبەر (ﷺ) دەست پێبكات ...
3-الـجزم في الدعاء واليقين بالإجابة . .
ـ یەكلابوونەوە لە داواكردن و دڵنیابوون بە وەڵامدانەوەی .
4- الإلـحاح في الدعاء وعدم الاستعجال .
ـ داكۆكی كردن لە پاڕانەوە و داواكردن و پەلە نەكردن .
5- حضور القلب في الدعاء .
ـ ئامادەبوونی دڵ و بیروهۆش لە كاتی پاڕانەوەدا .
6- الدعاء في الرخاء والشدة .
پاڕانەوە و دوعاكردن لە كاتی خۆشگوزرانی و تەنگانەدا .
7- لا يسأل إلَّا الله وحده .
ـ داوا لە كەس نەكات جگە لە خوا نەبێت بەتەنها .
8- عدم الدعاء على الأهل ، والـمال ، والولد ، والنفس .
ـ دوعا نەكات لە كەسوكار و ماڵ و منداڵ و خوودی خۆی .
9- خفض الصوت بالدعاء بين الـمخافتة والـجهر .
ـ دەنگ نزمكردنەوە بە دوعاكردن لە نێوان شاردنەوە و ئاشكراكردندا (واتە ئەوەندە دەنگی دەردەبڕێت كە خۆی گوێی لـێبێت) .
10-الاعتراف بالذنب والاستغفار منه، والاعتراف بالنعمة وشكر الله عليها .
ـ داننان بە تاوان و داوای لێخۆشبوون لـێی ، وە داننان بە ناز و نیعمەتەكانی خوا و شوكر و سوپاس كردنی لەسەری .
11- التضرع والـخشوع والرغبة والرهبة .
ـ مەلكەچی دەبڕین و خۆشكاندنەوە و ئارەزووكردنی خێر و تەرسان لە خراپە هاتنە ڕێ .
12- رد الـمظالـم مع التوبة .
ـ گێڕانەوەی شتە بەستەم براوەكان لە گەڵ تەوبە كردندا .
13- الدعاء ثلاثا .
ـ پاڕانەوە سێ جار سێ جار .
14- استقبال القبلة .
ـ ڕووكردن لە قیبلە .
15- رفع الأيدي في الدعاء .
ـ بەرزكردنەوەی دەستەكان لە كاتی پاڕانەوەدا .
16- الوضوء قبل الدعاء إن تيسر .
ـ دەستنوێژ گرتن لە پێش پاڕانەوە و دوعا كردن ئەگەر كرا .
17- أن لا يعتدي في الدعاء .
ـ زیادەڕەووی نەكات لە پاڕانەوەدا .
18- أن يبدأ الداعي بنفسه إذا دعا لغيره .
ـ دوعاكار لە خۆیەوە دەست پێبكات ئەگەر بۆ جگە لە خۆی دوعای كرد .
19- أن يتوسل إلى الله بأسمائه الـحسنـى وصفاته العلى ، أو بعمل صالـح قام به الداعي نفسه ، أو بدعاء رجل صالـح حي حاضر له .
ـ تكا كردن لە خوا بە خاتری ناوە چاكەكان و سیفاتە بەرزەكانی ، یان بە خاتری كردەوەیەكی چاك كە كەسی دوعاكار خۆی ئەنجامی دابێت ، یان بە پاڕانەوەی پیاو چاكێكی زیندووی ئامادە كە بۆی بپاڕێتەوە لە خوا .
20- أن يكون الـمطعم والـمشرب والـملبس من حلال . .
ـ دەبێت خواردن و خواردنەوە و پۆشاكەكانی حڵاڵ بن .
21- لا يدعو بإثـم أو قطيعة رحم ..
ـ پاڕانەوەكەی تاوان و بچڕاندنی پەیوەندی خزمایەتی تێدا نەبێت .
22- الابتعاد عن جميع الـمعاصي . .
ـ دووركەوتنەوە لە هەموو تاوانەكان .
وەرگیراوە لە کتێبی : ( ئایا لەم دەرگایەت داوە ؟ پاڕانەوە لە خوای پەروەردگار ) لە نوسینى : مامۆستا محمد عبدالرحمن