خوشكێكم بە مۆبایل زۆر قسە دەكات لەگەڵ كەسی بەرامبەر بەبێ ئاگاداری ماڵەوه: ماڵپەڕی وەڵامەکان
خوشكێكم بە مۆبایل زۆر قسە دەكات لەگەڵ كەسی بەرامبەر بەبێ ئاگاداری ماڵەوه
پرسیار:

سڵاو دەستان خۆش من خوشكێكم هەیە شەوانە بە مۆبایل زۆر قسە دەكات لەگەڵ كەسی بەرامبەر بەبێ ئاگاداری ماڵەوە ئەمەوێت ماڵەوەى لێ ئاگاداركەمەوە چونكە بە قسەم ناكات چی بكەم باشه؟‌ چونكە ناتوانم بێ دەنگ بم

بسم الله الرحمن الرحیم

سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
زۆر پێویستە بە زووترین كات ژیرترین و داناترین كەسی ماڵەوەی خۆتان ئاگادار بكەیتەوە لەو كارە ناشەرعى یەی خوشكەكەت بۆ ئەوەی نەكەوێتە ناو داو و تەڵەكەی شەیتان و گورگە چاو برسى یەكانی شەرەف و ناموس و حەیای خوشكەكەت، جا چی تر بێ دەنگ مەبە و ژیرترین و داناترین كەسی ماڵەوەی لێ ئاگادار بكەرەوە و بیخەنە ژێر چاودێریەوە و بەرامیش بە لە ئامۆژگاری كردنی و دەستی بگرە و هەوڵ بدە هاوڕێی چاك و لە خوا ترسی بۆ دۆزەرەوە و پێشی بڵێ با تەوبە بكات و چی تر موزایەدە بە شەرەف و ناموسی خۆی نەكات لەگەڵ كوڕانی بێ غیرەت و بێ وەفا و لە خوا نەترسدا.
لە لایەن مامۆستا (محمد عبدالرحمن) ە وە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٣,٥٦٤ بەش: عیشق و خۆشەویستى