من كوڕێكم ناسى بە ئینتەرنێت زۆرم خۆش دەوێت ئەویش هەروەها بەڵام ئەترسم ئەو ناسینە بە پێچەوانە بێت: ماڵپەڕی وەڵامەکان
من كوڕێكم ناسى بە ئینتەرنێت زۆرم خۆش دەوێت ئەویش هەروەها بەڵام ئەترسم ئەو ناسینە بە پێچەوانە بێت
پرسیار:

 بەڕێزان من پرسیارێكم هەیە لە هەمان كاتدا ئامۆژگارى ئێوەم دەوێ من كوڕێكم ناسى بە ئینتەرنێت زۆرم خۆش دەوێت ئەویش هەروەها بەڵام ترسم زۆرە لە زەواج ئەترسم ئەو ناسینە بە پێچەوانە بێت نازانم چى بكەم ئایا وازى لێ بێنم یان نا؟ تا چەند شتێكى خراپە تا ئێستا چاوپێكەوتنمان نەبووە من لە ئەوروپام ئەو لە عێراقە .

بەناوى خواى بەخشندەى میهرەبان

ناسینەوەى كچ یان كوڕ بە ڕێكەوت لە تۆڕى ئینتەرنێت بە بێ بینین و ناسینى پێشتر نابێ پشتى پێ ببەسترێ بۆ هاوسەرگیرى چونكە ئەسڵ لەو كارەدا ئەوەیە كەسى بەرامبەر ناسراو بێت بە دین و ڕەوشت ئەگینا هەموو كەسێك خۆى بە چاك دەدات لە قەڵەم بۆیە ئەو ڕێگایە مەترسیدارە سەرەڕاى ئەوەى مرۆڤ دوچارى تاوانى خەڵوەو پەیوەندى قسەوكارى حەرام دەكات.
ئێمە ئامۆژگاریمان ئەوەیە بۆ هەموو كەسێك ئینتەرنێت نەكەنە وەسیلەیەك بۆ پەیوەندى و هاوسەرگیرى ئەگینا دەكەونە نێو سۆز و عاتیفە و ئەوینێكى بێ سنوورەوە كە بیر و هۆش لەدەست دەدەن وە زۆرێك لەو خۆشەویستیانە تەنها حەز و ئارەزوو لاى گەنج و هەرزەكان دروست دەبێت پاشان حەز كردن لەكەسێك لە عێراق بێت و خۆى لە ئەوروپا بێت ئەمە زۆر نەگونجاوە بە تایبەت كە كەس و كارى یەكتر ناناسنەوە بە هەر حاڵ ڕێگایەكى مەترسیدارە خواى گەورە گەنجەكانمان بپارێزێت بە كچ و بە كوڕەوە لە كارى حەرام.
لە لایەن مامۆستا (خلیل أحمد) ە وە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٣,٥٤١ بەش: عیشق و خۆشەویستى