بەتەماى ژیانى هاوسەرگیریم لەگەڵ كچێك بەڵام هەر وەك خوشك سەیرم كردوە هیچ هەستێكم نیە بۆى چى بكەم؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
بەتەماى ژیانى هاوسەرگیریم لەگەڵ كچێك بەڵام هەر وەك خوشك سەیرم كردوە هیچ هەستێكم نیە بۆى چى بكەم؟

بەناوى خواى بەخشندەى میهرەبان

هاوسەرگیرى و ژنهێنان چارەسەرێكى باشە و بۆ كوڕان و كچان بەتایبەت بۆ ئەو كەسانەى خۆشەویستیان لە دڵدایە لە فەرموودەى (ابن ماجه) بە (صحيح) هاتووە كە پێغەمبەرى خوا دەفەرموێ: (لم ير للمتحابين مثل النكاح) واتە: هیچ چارەسەرێكى باش نیە بۆ خۆشەویستان لە ژنهێنان و شووكردن بەیەك.
جا ئەگەر بەتەماى هاوسەرگیریت لەگەڵ كچێكدا چۆن ئەبێ وەكو خوشك تەماشاى بكەیت ئەگەر پێش مارەبڕین ئەم حاڵەتەت هەیە ئەوە هاوسەرگیرى لەگەڵ مەكە تا چاك دەبى ئەگەر هاوسەرگیریت لەگەڵ كردووە مارە بڕى تۆیە بەڵام ئەم حاڵەتە تازە دروست بووە ئەوە موراجەعەى خۆت بكە نەوەكو جادوو و سیحریان لێ كردبن بۆ ئەم حاڵەتەى تۆش قورئان و ویردى بەیانیان و ئێواران بەردەوام بخوێنە و هەوڵ بدە وەك خۆشەویست و هاوسەرێك بۆ بەرامبەرەكەت بڕوانە و (استغفار) زۆر بكە واتە: گەڕانەوە بۆ لاى خوا بە ووتنى استغفر الله وەبەكردەوەش ئەنجامى بدە.
لە لایەن مامۆستا (خلیل أحمد) ەوە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٢,٦٩٦ بەش: عیشق و خۆشەویستى