بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى
چارەسەری گونجاو بۆ ئەو گەنجانەی كە تووشی (ئاوی شەهوەت هێنانەوە بە دەست) بوون بریتى یە لەم خاڵانەی خوارەوە:
1 ـ سەرەتا دەبێت بزانیت ئەنجامدانی ئەو كارە حەرامە و تاوانە.
2 ـ پێویستە گەنجان ژن بێنن و لە حەڵاڵی خۆیاندا ئارەزوویان دابمركێننەوە.
3 ـ ئەگەر ژنیان پێنەهێنرا ئەوا دەبێت ڕۆژووی سوننەت زۆر بگرن، بۆ ئەوەی شەهوەتیان بشكێنێت.
4 ـ وە دەبێت خۆیان بپارێزن و خۆیان بە دوور بگرن لە نێواندانەدا كە شەهوەت و ئارەزوو دەورووژێنێت وەك تێكڵاو بوونی ئافرەتان و نەزەر كردنی حەرام.
5 ـ وە دەبێت هاوڕێی چاك و لە خوا ترس هەڵبژێرن بۆ هاوەڵێتی خۆیان بۆ ئەوەی هاندەریان بن بۆ كاری چاکه و دوور كەوتنەوە لە خراپە.
لە لایەن مامۆستا (محمد عبدالرحمن) ە وە وەڵام دراوەتەوە