غەریزەى جنسی زاڵە بەسەرمدا دەرسەکانم بۆ لەبەر ناکرێ چارەم چیە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
غەریزەى جنسی زاڵە بەسەرمدا دەرسەکانم بۆ لەبەر ناکرێ چارەم چیە؟
پرسیار:

ئەم كاتەتان باش و خوا جەزاتان بداتەوە پرسیارێكم هەیە لە بەڕێزتان... من زۆرم حەز لە خواپەرستى یە سوپاس بۆ خوا بەڵام غەریزەى جنسیم زاڵە بەسەرمدا و ڕێگەى لێگرتوم لە عیبادەت من تەمەنم 20 ساڵە و خوێندكارى شەشەمى زانستیم بەهۆى جنسەوە دەرسەكانم بۆ لەبەر ناكرێت جنسەكەم بەجۆرێكە كەلە ڕۆژێكدا 2 تا 3 جار دەستپەڕ دەكەم زۆریش لاوازم لە تەمەنى 14 ساڵیمەوە ئەمە حاڵمە‌ جا تكاتان لێ ئەكەم كە ڕێگە چارەیەكم بۆ بدۆزنەوە لە ڕێگەى ئاینى و لەڕێگەى شەرعیشەوە یاخوا خوا جەزاتان باتەوەو هەزار هەزار جاریش سڵاوات لە دیارى پێغەمبەر

بەناوى خواى بەخشندە و میهرەبان

باشترین پارێزەرێك بۆ ئینسانى موسڵمان لە تاوان و سەرپێچى فەرمانەكانى خوا بریتى یە لە ترسى خوا و هەست كردن بە موراقەبەى خوا وە دەبێ بزانى ئەو كاتەى تاوان دەكەى خواى گەورە دەتبینێ و لێشت توڕەیە وە بزانە تۆ بەو كردەوانەت خواى گەورە توڕە دەكەیت وە ئەو كەسەى غەریزەى جنسى زاڵە بەسەریدا ئەوا چارەسەر ئەوەیە ژن بهێنێت یان ڕۆژوو بگرێت وەك پێغەمبەر ێلى الله علیه وسلم فەرموویەتى: (يامعشر الشباب من استطاع منكم الباءة فليتزوج.....) رواه مسلم.
وە ئەوەش بزانە دەستپەڕ كارێكى حەرام و كوشندەیە وە زۆر ئەنجام دانى چەندین نەخۆشى لێ پەیدا دەبێ لەو نەخۆشیانە پروسات و كەمبوونى هۆرمۆنات لە لەشدا بەتایبەت لەكاتى گەورەییدا جا دەبێ مرۆڤى موسڵمان ئەوە چاك بزانێ خواى گەورە بۆ ئەو مەبەستە دروستى نەكردووە بەڵكو بۆ پەرستنى خۆى وەك خواى گەورە دەفەرموێ: {وَمَا خَلَقْتُ الْجِنَّ وَالْإِنسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ} (56) سورة الذاريات.
جا زۆر بەقسەكردنى داخوازییەكانى ئارەزووى نەفس ئەوە بەڵگەیە لەسەر لە دەستدانى تواناى دڵ و لەكاركەوتنى بەڕاستى ئەوەش كارەساتێكى گەورەیە كەسى موسڵمان دڵی بە دەستى خۆى نەبێ بەڵكو نەفس و شەیتان چۆن ویستیان هەڵیسوڕێنن جا پێویستە ئینسانى موسڵمان شەرمى خواى هەبێ و نەفسى قەدەغە بكات تاوەكو بگات بەرەزامەندى و نیعمەتەكانى بەهەشت كە زۆر لەمانەى دونیا خۆشترن.
خواى گەورە دەفەرموێ: {وَأَمَّا مَنْ خَافَ مَقَامَ رَبِّهِ وَنَهَى النَّفْسَ عَنِ الْهَوَى * فَإِنَّ الْجَنَّةَ هِيَ الْمَأْوَى} سورة النازعات(40-41)

لە لایەن مامۆستا (خلیل أحمد) ە وە وەڵام دراوەتەوە

تەماشاى ئەمانەش بکە : 

حوكمى دامركاندنەوەى شەهوەت بەدەست (دەست پەڕ) چیە؟

چارەسەری گونجاو بۆ ئەو گەنجانەی كە تووشی (ئاوی شەهوەت هێنانەوە بە دەست) هاتوون

چۆنێتى زاڵبوون بەسەر وەسوەسە جنسیەكانی شەیتاندا ؟

سەردان: ٦,٦٠١ بەش: خوى نهێنى (دەستپەڕ)