هەندێ لەخەڵکی سنوری زەویەکانیان دەپارێزن کە لەوەڕ و پووشی تێدایە ، پاشان دەیفرۆشن ، ئایا حوکمی ئەم کارە چی یە ؟
گەر ئەوان ئەزیەت ناخۆن لەهێنانە بوونی ، وهەروەها ئەزیەت ناخۆن لە هێنانی ئاو بۆی یاخود هەرشتێکی تر ، ئەوا دروست نی یە بیفرۆشن ؛ پێغەمبەر - صلى الله عليه وعلى آله وسلم - فەرموویەتی : " الناس شركاء في ثلاث : - وذكر منها - الكلأ " .
واتە : خەڵک لەسێ شتدا هاو بەشن جا یەکێک لەوانە بریتیە لە ( لەوەڕ) .
وەڵامى زانای پایەبەرز : مقبل بن هادي الوادعي رحمه الله
من شريط : ( الضرغام السادي على فتاوي شريف الصومالي )