مێردەکەم پارجەیەک زەوی بەهەدیە پێ بەخشیم ، و من لەسەر حسابی خۆم ماڵێکم تیادا دروست کرد ، بەڵام پاشان تەڵاقی دام و ئێستا دەیەوێ ئەو زەویەم لێ وەرگرێتەوە ، ئایا حوکمی ئەمە چی یە ؟
دروست نی یە بۆ ئەو پیاوە پەشیمان ببێتەوە لەو ماڵەی پێی بەخشیوە ، و ئەو ماڵەی کە خانوی لەسەر دروست کردووە ماڵی ئافرەتەکەیە چونە ئافرەتەکە دروستی کردووە ، بەبەڵگەی ئەو فەرموودەیەیی کە عبدالله ی کوڕی عەباس گێڕاویەتیەوە و دەڵێ :پێغەمبەرـ ﷺ ـ فەرموویەتی : «العائد في هبته كالكلب يقيء ثم يعود في قيئه » متفق عليه
واتە :
ئەو کەسەی لەهەدیە پاش گەز دەبێتەوە وەک ئەو سەگە وایە کەدەڕشێتەوە پاشان ڕشانەوەکەی دەخوات .
بەتایبەت کە ئەو ئافرەتە خانوی لەسەر دروست کردووە ، تەنها مەگەر سوڵح بکەن و ئەو ئافرەتە بەڕەزامەندی خۆی ئەو هەدیەیەیی بۆ بگێڕێتەوە . والله أعلم .
وەڵامى : شێخ محمد بن عبد الله السبيل رحمه الله تعالى
إمام وخطيب المسجد الحرام ، وعضو هيئة كبار العلماء