ئەو کەسەى کە زوڵمى لێ کردووم دروستە دوعاى لێ بکەم؟ چۆن بزانم دوعاکەم گیرا بووە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئەو کەسەى کە زوڵمى لێ کردووم دروستە دوعاى لێ بکەم؟ چۆن بزانم دوعاکەم گیرا بووە؟

باسم الله، والحمد لله، وصلى الله وسلم على رسول الله، وعلى آله وأصحابه ومن اهتدى بهداه.
أما بعد:
باشتر وایە دوعا لەستەم کار نەکرێت بەڵکو بۆی بپاڕێتەوە خودا هیدایەتی بدات وبیگەڕێنێتەوە بۆ سەر حەق و مافەکانی بۆ بگێڕێتەوە ، خۆ ئەگەر دوعاشی لێ بکات بەقەد ئەوەی ستەمی لێ کردووە ئەوا دروستە و هیچی تێدا نی یە .
جا گەر بینی توشی ئەو شتە بووە کەئەم پاڕاوەتەوە توشی ئەو شتە بێت ئەوا بەوە دەزانێت پاڕانەوەکەی وەڵام دراوەتەوە ، بۆ نموونە داوا لەخوا بکات سەیارەکەی یاخود منداڵەکەی یاخود هەر شتێکی تری تووش ببێت پاشان ببینێت ئەوەی تووش بوو کە ئەم داوای کردووە .
بەڵام ئێمە ئامۆژگاری دەکەین بەم جۆرە پاڕانەوانە نەپاڕێتەوە لەستەم کار ، بەڵکو داوا لەخودا بکات هیدایەتی ئەو ستەم کارە بدات ، و داوا لەخودا بکات جێی ئەو ستەمەی بۆ پڕ بکاتەوە ، وخودا هیدایەتی ئەو ستەم کارە بدات بۆ ئەوەی مافەکەی بۆ بگێڕێتەوە ؛ چونکە پاڕانەوە جۆرێکە لەسەر کەوتن ، و جۆرێکە لەسزادان .
جا بەکورتی باشتر وایە دوعای لێ نەکات بەڵکو بۆی بپاڕێتەوە خودا هیدایەتی بدات و بیگێڕێتەوە بۆ ڕێگای ڕاست ، و هەروها داوا بکات خودا هیدایەتی ئەو ستەم کارە بدات بۆ ئەوەی مافەکانی بگێڕێتەوە کە لێی زەوت کردووە .
وەڵامى زانایای پایەبەرز الشیخ عبدالعزیز بن باز - رحمه الله-

وە پرسیار کراوە لە زانایای پایەبەرز : شێخ محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله -
ئایا باشتر وایە بۆ کەسی ستەم لێ کراو دوعا لەو کەسە بکات کەستەمەی لێ کردووە ؟ وە ئایا فەرمایشتی پێغەمبەر کە فەرموویەتی : ( إن دعوة المظلوم ليس بينها وبين الله حجاب ) .واتە : لەنێوان خودا و پاڕانەوەی کەسی ستەم لێ کراودا پەردە نییە .ئاماژەیەکە بۆ دوعا کردن لە ستەم کار ؟
لەوەڵامدا فەرمویەتى :
بۆ کەسی ستەم لێ کراوە هەیە بەقەد ئەوەی ستەمی لێ کرداوە دوعا لەکەسی ستەم کار بکات ، بەبەڵگەی ئەم فەرموودەیە : ( اتقي دعوة المظلوم فإنه ليس بينها وبين الله حجاب ) واتە : خۆتبپارێزە لەپاڕانەوەی کەسی ستەم لێ کراو ؛ چونکە بەدڵنیاییەوە لەنێوان خودا و پاڕانەوەی کەسی ستەم لێ کراودا پەردە نییە .
جا هەندێ جار کەسی ستەم لێکراو ناتوانێ تۆڵە لەستەم کار بکاتەوە لەبەر ئەوەی یان کەسێکی نزیکیەتی یاخود هاوەڵیەتی یاخود کاربەدەستێتی و ناگونجێ قسەی لەگەڵ بکرێت لەو بارەیەوە ...
لەو حاڵەتەدا هیچ شتێکی لەدەس نایەت جگە لەدوعا ، بەڵام هەندێ جار مروڤ کەسێک تاوان بار دەکات بەوەی خراپ بووە لەگەڵی ، ئایا دەتوانێت ڕاستەوخۆ دوعا لەو کەسە بکات کە تۆمەت باری کردوو یاخود دوعاکەی تایبەت بکات و بڵێت :
بۆ نموونە کەسێکی نزیکی تۆمەت بار دەکات کە کەسێکی کردۆتە چاوەوە ، بەڵام ناتوانێت دەری بڕێت ؛ چونکە بەڵگەی پێ نی یە ، بەڵام گومانێکی زۆر دەکرێت ئەو کەسە بێت و هەندێ شت وا دەردەخەن کە ئەو کەسەیه ، لەم حاڵەتەدا خودا خۆی دەزانێت ، بۆیە بڵێت :خودایە گەر فڵانە کەس کردوومیەتیە چاوەوە ودەپاڕێتەوە( بەوەی کەدەیەوێ بپاڕێتەوە ) .
بەڵام گەر ئینسان ئارام بگرێت و چاوەڕێی پاداشت کات و کارەکە بداتە دەست خودا ئەوا باشترە بۆی .

سەردان: ٦,٠٨٧ بەش: مافەکان