ئایا پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم برا و خوشکى هەبووە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم برا و خوشکى هەبووە؟

الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله وعلى آله وصحبه أما بعد:
لە کتێبەکانى (سیرە و ژیانامەدا) شتێک نەهاتووە کە باس لەبرا یاخود خوشکی پێغەمبەرى خوا بکات ، بەڵکو ئەوەی سابتە و هاتووە ئەوەیە :
کاتێ باوکی مردوە پێغەمبەرى خوا لەسکی دایکیدا بووە ، وبەنیسبەت دایکیشیەوە بەهەمان شێوە مردووە لەکاتێکدا پێغەمبەرى خوا تەمەنی حەوت ساڵ بووە .
ابن القيم لە کتابی ( زاد المعاد ) دا ، دەڵێت :
جیاوازی هەیە لەبارەی مردنی باوکی پێغەمبەرەوە نازانرێن ئایا کاتێ باوکی مردووە پێغەمبەرى خوا لەسکی دایکی دا بووە یاخود دوای لەدایک بوونی باوکی مردووە ؟
جا دوو بۆ چوون هەیە لەم بارەیەوە :
یەکەمیان (کەڕاست ترە) ئەوەیە کاتێ باوکی مردووە پێغەمبەرى خوا لەسکی دایکی دا بووە .
دووەم : دوای لەدایک بوونی پێغەمبەر پاشان باوکی مردووە کاتێ کە تەمەنی حەوت مانگان بوە .
جا هیچ خیلافێک نی یە دایکی لەنێوان مەکە و مەدینەدا مردووە لە (الأبواء) کاتێ ویستووەیەتی بچێت بۆ مەدینە بۆ سەردانی خاڵوانی ، وە لەو کاتەدا پێغەمبەر حەوت ساڵی تەواو نەکردوە ، واتە : تەمەنی حەوت ساڵ بووه .والله أعلم.
وە ئاشکرایە کە پێغەمبەرى خوا برای نەسەبی ، واتە : ( دایک و باوکی)نەبووە ، بەڵکو برای (شیری) هەبووە ابن إسحاق لە ( سیرەکەیدا ) کە ئیمام و شارەزایە لەو بوارەدا ، باسی ناوەکانیانی کردووە و هێناویەتی .
ابن كثير لە (محمد بن إسحاق) نەقڵ دەکات دەڵێ : براکانی پێغەمبەر ، واتە : براو خوشکی(شیری) بریتین لە :
1- عبدالله ی کوڕی الحارث،
2-وأنيسة ی کچی الحارث،
3-وحذافة ی کچی الحارث .
وە لەفەرموودەی (الصحيح)دا هاتووە ئەبو سلمة بن عبد الأسد رضي الله عنه برای (شیری) پێغەمبەر بووە ، وە هەروەها لەفەرموودەی بوخاری و موسلیم دا هاتووە : ( أم حبيبة رضي الله عنها قالت للنبي : يا رسول الله؛ انكح أختي بنت أبي سفيان, ولمسلم: عزة بنت أبي سفيان فقال رسول الله : أو تحبين ذلك؟ قلت: نعم لست لك بمخلية وأحب من شاركني في خير أختي، فقال : فإن ذلك لا يحل لي. قالت: فإنا نحدث أنك تريد أن تنكح بنت أبي سلمة، وفي رواية درة بنت أبي سلمة. قال: بنت أم سلمة؟ قلت : نعم قال : إنها لو لم تكن ربيبتي في حجري ما حلت لي، إنها لابنة أخي من الرضاعة أرضعتني وأباها ثوبية فلا تعرضن علي بناتكن ).
واتە : (أم حبيبة) بە پێغەمبەری گوت :
ئەی پێغەمبەری خوا خوشکەکەم کەکچی ئەبو سوفیانە مارە بکە ، و لەڕیوایەتی ئیمامی موسلیم دا ناوی بە ( عزة بنت أبي سفيان)هاتووە ، پێغەمبەریش فەرمووی : ئایا ئەوەت پێ خۆشە ؟ دەڵێ : گوتم : بەڵێ ، خۆ من بێ هەوێ نیم ، واتە : تۆ خێزانی ترت هەیە و من بەتەنها نیم تاوەکو پێم ناخۆش بێت ‼
ومن پێم خۆشە لەم خێرەدا خوشکەکەم شەریکم بێت نەک کەسانی تر ، بپێغەمبەر فەرمووی : ئەو حەڵاڵ نی یە بۆ من ، (أم حبيبة) گوتی : ئێمە باس لەوە دەکەین تۆ کچەکەی أبي سلمة مارە دەکەی ، و لەڕیوایەتێکدا (درة بنت أبي سلمة) ، پێغەمبەری فەرمووی : کچەکەی أم سلمة؟ گوتم : بەڵێ .
فەرمووی : ئەو گەر لەلای خۆمیش نەبوایە و بەخێوم(ربيبە) نەکردایه ، هەرحەڵاڵ نەبوو بۆم ، ئەو کچی برایەکی شیریمە ، شیری پێداوم وباوکی ناوی سویبەیە ، کچەکانتان مەخەنە ڕووم بۆ مارە کردن .
وەهەروەها لەفەرموودەیەکی سەحیح دا هاتووە کە حەمزەی کوڕی عبد المطلب رضي الله عنه کەدەکاتە مامی پێغەمبەر لەهەمان کاتدا برای شیری پێغەمبەر بووە ، عەلی کوڕی ئەبو تالب بە پێغەمبەر بۆ کچەکەی حەمزە مارە ناکەیت ؟
پێغەمبەر ئەو کچە کچی برای شیریمە .
ابن القيم لە ( زاد المعاد ) دا ، دەڵێت : حليمة السعدية شیری بە پێغەمبەر داوە و وئەبوه سفيان بن الحارث بن عبدالمطلب یش لەگەڵی شیری خواردووە .

سەردان: ٧,١٤٠ بەش: پێغەمبەری خودا