ئایا لە تەحییاتى یەکەمدا صەڵاوات بدەین لەسەر پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا لە تەحییاتى یەکەمدا صەڵاوات بدەین لەسەر پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم؟

لە تەحیاتی یەکەممدا و پاش شایەتومان باشتر وایە صەڵاوات بدرێت لەسەر پێغەمبەرى خوا بەبەڵگەی گشتگیری فەرموودەکان ، وەهەروەها کاتێ پرسیار کرا لە پێغەمبەرى خوا و گوترا : ئەی پێغەمبەرى خوا خودا فەرمانی پێ کردووین صەڵاواتت لەسەر بدەین ، ئایا چۆن صەڵاواتت لەسەر بدەین؟
پێغەمبەرى خوا فەرمووی  بڵێن : اللهم صل على محمد، وعلى آل محمد كما صليت على إبراهيم، وعلى آل إبراهيم إنك حميد مجيد، اللهم بارك على محمد وعلى آل محمد كما باركت على إبراهيم وعلى آل إبراهيم إنك حميد مجيد، پاشان فەرمووی : سەلامیش هەروەک دەیزانن : (مەبەست پێى) السلام عليك أيها النبي ورحمة الله وبركاته.
ئەمە بەڵگەیە لەسەر دروستێتی سەڵاوات دان لەسەر پێغەمبەرى خوا لەتەحیاتی یەکەم و دوومیشدا ، و ئەمە بۆچوونێکی ڕاستە ، وە زۆربەی زانایان پێیان وایە کەتەنها لەتەحیاتی کۆتاییدا سەڵاوات دەدرێت .
بەڵام بۆ چوونی ڕاست ئەوەیە : کە لەتەحیاتی یەکەمیشدا بەهەمان شێوە سوننەتە سەڵاوات بدرێت بەبەڵگەی گشتگیری فەرموودەکان ، بەڵام لە تەحیاتی کۆتاییدا گومانى تێدا نیە کە صەڵاوات دەوترێ .
وەزانایان جیاوازن کە ئایا واجبە یاخود نا ؟
هەندێ لەزانایان پێیان وایە : سەڵاوات دان لەسەر پێغەمبەرى خوا لەتەحیاتی کۆتاییدا واجبە ، وە هەندێکیان دەڵێن : ڕوکنە، بۆیە پێویستە باوەڕدار ئاگاداری بێت و وازی لێ نەهێنێت لەتەحیاتی کۆتاییدا .
بەڵام پاڕانەوە ئەوا تایبەتە بەتەحیاتی کۆتاییەوە ؛ چونکە پێغەمبەرى خوا لەتەحیاتی کۆتاییدا دەپاڕایەوە ، ئەبو هورەیرە دەڵێت : "پێغەمبەرى خوا کاتێ لە تەحیات و شایەتومانی کۆتایی لێ بوایەتەوە پەنای دەگرد بەخودا لە سزای دۆزەخ و سزای ناوگۆڕ و فیتنەی دەجال و فیتەنەی زیندو و مردووەکان ، ئەمە لە تەشەهودی کۆتاییایه و پێش سەلامدانەوەیە .
(اللَّهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنْ عَذَابِ الْقَبْرِ, وَمِنْ عَذَابِ جَهَنَّمَ, وَمِنْ فِتْنَةِ الْمَحْيَا وَالْمَمَاتِ, وَمِنْ شَرِّ فِتْنَةِ الْمَسِيحِ الدَّجَّالِ)
واتە: (خودایە پەنات پێدەگرم لە سزای ناو گۆڕ‌و سزای دۆزەخ‌و ئاشوبەی ژیان‌و مردن‌و خراپەی ئاشوبەی مەسیحی دەججال
وە هەروەها دوعاکانی تریش بەهەمان شێوە ، بۆنموونە دەپاڕێتەوە و دەڵێ : (اللهم أعني على ذكرك وشكرك وحسن عبادتك) .
وە هەروەها دەڵێت : (اللهم إن ظلمت نفسي ظلمًا كثيرًا، ولا يغفر الذنوب إلا أنت فاغفر لي مغفرة من عندك، وارحمني إنك أنت الغفور الرحيم )
یاخود دەڵێت : (اللهم اغفر لي ولوالدي ولجميع المسلمين ) ، یاخود : ( اللهم أصلح قلبي وعملي )
، یاخود : ( اللهم اغفر لي ولجميع المسلمين )
پاڕانەوەکان هەمووی لەدوای شایەتومانی کۆتایێەوە دەبێت و پێش سەلام دانەوە .
جا ئەوەی زانایان تیایدا جیاواز بن ئەوەیە ئایا لە دوای شایەتومانی یەکەم سەڵاوات دەدرێت یاخود نا ؟
زۆربەیان لەسەر ئەوەن کە سەڵاوات نادرێ ، بەڵام بۆ چوونی ڕاست ئەوەیە : بەڵێ سەڵاوات دەدرێت .
وەڵامى زانایای پایەبەرز الشیخ عبدالعزیز بن باز - رحمه الله-

سەردان: ٥,٥٩٩ بەش: چۆنێتى نوێژ